کوردی
العربیة
English
سەرەکی
دامەزراوە
دەربارە
تیمی بەڕیوەبردن
سەرۆکی دامەزراوە
جێگری سەرۆک
ڕێکخەری میدیا
پەیوەندی
میدیا
هەواڵ
سەردان
کار و چالاکی
سیمینار
کۆنفرانس
دیبەیت
پرۆژە
چاوپێکەوتن
کتێب
سکۆلارشیپ
وتار
گەلەری
سەردان
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا سەردانی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی دەکات
2024-11-12
رۆژی سێشەممە رێکەوتی ۱۲ی نۆڤەمبەری ٢٠٢٤ شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، لێپرسراوی ئەنجومەنی پاراستنی بەرژەوەنەدییە باڵاکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان سەردانی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی کرد و لەلایەن باڵێۆز د. محەمە سابیر، سەرۆکی دامەزراوە و بەڕێز یوسف زۆزانی، جێگری سەرۆکی دامەزراوەوە پێشوازی لێکرا.
باڵیۆز د. محەممەد سابیر، وێڕای پەیگیریی لە بایەخی پشتیوانیکردنی هەڤاڵ شێخ جەعفەر و هەڤاڵانی تر بۆ دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی، کورتە باسێکی سەبارەت بە کارو چالاکییەکانی دامەزراوەکە پێشکەشکرد، لەوانەش؛ چاپکردنی چەندین کتێب بە زمانەکانی کوردی و عەرەبی و ئینگلیزی لەسەر سەرۆک مام جەلال و ئەنجامدانی کۆڕبەند و کۆنفرانس لەسەر ئاستی عیراق، جگە لە کۆکردنەوەی ژمارەیەکی زۆر لە ئەرشیف و واژۆکردنی چەندین یاداشتی لێکگەیشتن لەگەڵ زانکۆکاندا سەبارەت بە کەڵک وەرگرتن لە توێژینەوەو ئەرشیفەکانی تایبەت بە سەرۆک مام جەلال.
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا جەختیکردوە کە سەرۆک مام جەلال یەکێک بوو لە سەرکردە کاریگەرەکانی ناوچەکە و جیهان و ئەرشیفێکی گەورەو لە بننەهاتووی هەیە و دەکرێت کاری فراوان و هەمەلایەنە لەسەر کەلەپوورە دەوڵەمەندەکەی بکرێت.
هەڤاڵ لێپرسراوی ئەنجومەن ستایشی کار و چالاکییەکانی دامەزراوەکەی کرد کە هەوڵێکی بێ پەروا دەدەن لەپێناو ئەرشیف و دیکۆمێنتکردنی کەلەپوور و مێژووی پڕ بایەخی دوورو درێژی سەرۆک مام جەلال، هاوکات پشیوانی تەواوی خۆی بۆ کار و پلانەکانی داهاتووی دامەزراوەکە دەربڕی.
لەکۆتایی دیدارەکەشدا، سەرۆکی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی چەند کتێبێکی دامەزراوەکەی پێشکەش بەهەڤاڵ شێخ جەعفەر شێخ مستەفا کرد کە لەسەر ژیان و مێژووی سەرۆک مام جەلال نووسراون.
زیاتر بخوێنەرەوە
سەردان
سەرۆکی زانکۆی نێودەوڵەتیی تیشک سەردانی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی دەکات
سەردان
دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی و زانکۆی نێودەوڵەتیی تیشک جەخت لەسەر گرنگی هاوکاری و هەماهەنگی نێوانیان دەکەنەوە
سەردان
سەرۆکی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی سەردانی کەنیسەی مار یوسف دەکات
سەردان
سەرۆکی دامەزراوەی سەرۆك جەلال تاڵەبانی پێشوازی لە سەرۆکی زانکۆی کۆمار بۆ زانست و تەکنەلۆجیا دەکات
سەردان
سەرۆکی دامەزراوەی سەرۆك جەلال تاڵەبانی لەگەڵ یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆی نێودەوڵەتیی قەیوان کۆدەبێتەوە
سەردان
سەرۆکی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی پێشوازی لە سەرۆکی زانکۆی گەرمیان دەکات
×
زمانەکان
کوردی
العربیة
English
دامەزراوە
ژیاننامەی سەرۆک مام جەلال
دەربارە
تیمی بەڕیوەبردن
پەیوەندی
کار و چالاکی
سیمینار
کۆنفرانس
دیبەیت
پرۆژە
لینکی زیاتر
کتێب
وتار
گەلەری
سکۆلارشیپ
میدیا
هەواڵەکان
سەردان
تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان
© 2025 pjtfoundation.org ,All rigth reserved