کوردی
العربیة
English
سەرەکی
دامەزراوە
دەربارە
تیمی بەڕیوەبردن
سەرۆکی دامەزراوە
جێگری سەرۆک
ڕێکخەری میدیا
پەیوەندی
میدیا
هەواڵ
سەردان
کار و چالاکی
سیمینار
کۆنفرانس
دیبەیت
پرۆژە
چاوپێکەوتن
کتێب
سکۆلارشیپ
وتار
گەلەری
کتێب
ساڵۆنی کوردستانی نوێ کۆڕی ناساندن و بڵاوکردنەوەی کتێبی (چرای رێی خەبات)ی ئەنجامدا
2025-02-09
رۆژی شەممە رێکەوت ٨ی ۲ی ٢٠٢٥ ساڵۆنی کوردستانی نوێ کۆڕی ناساندن و بڵاوکردنەوەی کتێبی (چرای رێی خەبات) کە بەشێکە لەو نامانەی لەنێوان مام جەلال و باڵیۆز د. محەمەد سابیر و کۆمیتەی ئەوروپادا ئاڵوگۆڕ کراوە بۆ باڵوێز د. محەمەد سابیر، سەرۆکی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی ئەنجامدا.
لە پێشەكی كتێبەكەدا، باڵیۆز د. محەمەد سابیر دەڵێت: "بەشێكی كەمی لەو نامانەی كە بڵاوم كردۆتەوە درەوشانەوەی خەبات و تێكۆشانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و شۆڕشە نوێكەیەتی و لەكاتی شەڕە ناوخۆییەكاندا یان جیابوونەوەی حسك و ئاڵای شۆڕشدا لە یەكێتی بە زمانی ئەو قۆناغ و كاتانە نووسراوە، بۆیە دەبێت حوكم لەسەر ئێستا نەدرێت، بەڵكو بگەڕێنەوە بۆ ئەو كات و ساتانەی كە ئەو نامانەی تیا نووسراوە و بارودۆخی یەكێتیی و شۆڕشی نوێی گەلەكەمان چی بووە و ئەو كارەساتانەی كە بەسەر یەكێتی و شۆڕشدا هاتوون چی بوون".
لە بەشێكی دیکەی پێشەكییەكەیدا، دەشڵێت: "دیارە بەشێكی زۆر كەم لەو نامانەی كە لای من هەن، بڵاوكردووەتەوە، وەكو نموونەیەكی مێژوویی و هیوادارم رووداوەكانی شەڕی ناوخۆ و لێكترازانەكانی ناو یەكێتی و دووبەرەكیی هێزە كوردستانییەكان هەرگیز دووبارە نەبێتەوە و پەندی لێوەربگرین، بە تایبەتی کە نە گەلەكەمان و نە پارت و رێكخراوە كوردستانییەكان بە هەموو لامانەوە سوودمان لەو شەڕە ناوخۆیی و دووبەرەكییە نەبینیووە، هیوادارم هەرگیز ئەو رووداوە ناخۆشانە و دووبەرەكیی و شەڕی ناوخۆی دووبارە نەبێتەوە."
كتێبی (چرای رێی خەبات)، لە سلێمانی و بە تیژاری 500 دانە چاپ و بڵاوكراوەتەوە و کتێبەکە لە ئامادەکردن و کۆکردنەوەی رۆژنامەنووس جەمال لۆلۆیە.
زیاتر بخوێنەرەوە
کتێب
دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی و دامەزراوەی بەحرلعلوم بەرهەمەکانی یەکەمین دیداری نیشتمانی بۆ سەرۆک جەلال تاڵەبانی بڵاودەکەنەوە
کتێب
مام جەلال لە وەڵامی ٧٤ پرسیاردا
کتێب
بەرەی نیشتمانیی یەکگرتوو لە نووسینی سەرۆک مام جەلال
کتێب
باڵیۆز لە سلێمانییەوە بۆ جنێف
کتێب
کتێبی مام جەلال
کتێب
مام جەلال کۆکەرەوەی دژەکان
×
زمانەکان
کوردی
العربیة
English
دامەزراوە
ژیاننامەی سەرۆک مام جەلال
دەربارە
تیمی بەڕیوەبردن
پەیوەندی
کار و چالاکی
سیمینار
کۆنفرانس
دیبەیت
پرۆژە
لینکی زیاتر
کتێب
وتار
گەلەری
سکۆلارشیپ
میدیا
هەواڵەکان
سەردان
تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان
© 2025 pjtfoundation.org ,All rigth reserved