شاندێکی پەرلەمانی سوێدی سەردانی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی دەکات

2025-04-14
رۆژی یەکشەممە ۱۳ی نیسانی رێکەوت ٢٠٢٥ سێ ئەندامی پەرلەمانی سوێدی، پێکهاتبوون لە بەڕێزان ئۆلۆف مۆلێر،کادیر کاسیرگا، لێف نیسمێد لە حیزبی سۆسیال دیموکرات، بەڕێز مایکڵ هاور، بەرێوبەری پرۆژە لە ناوەندی نێودەوڵەتیی ئۆلۆف پالمە سەردانی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانیان کرد و لەلایەن بەڕێز یوسف زۆزانی، جێگری سەرۆکی دامەزراوە پێشوازی کران.

لە دیدارێکدا بەڕێز یوسف زۆزانی باسی لە کارەکانی رابردوو و ئەو پرنسیپانەی دامەزراوەکە لە پێناویدا دامەزراوە کرد و روونیکردەوە کارکردنی دامەزراوەی سەرۆك جەلال تاڵەبانی لە دیدگەی سەرۆک مام جەلالەوە سەرچاوەی گرتووە و دەیانەوێت رۆڵێکی بوونیادنەرانە لە ئاستی کۆمەڵگە بگێڕن بە تایبەت لەبواری ئەرشیفکردن، کۆکردنەوەی بەڵگە، رۆشنبیری، کولتووری و زانستی.

شاندەکەی پەرلەمانی سوێد پاڵپشتی خۆیان و پەرلەمانەکەیان بۆ دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی دەربڕی، ئامادەیشیان نیشاندا بۆ هەموو جۆرە کارێکی هاوبەش و هاوکارییەک، بەڵێنیاندا لە بەرەوپێشەوەبردنی زیاتری کار، چالاکییەکانی دامەزراوەکە رۆڵیان ببێت.

لە کۆتایی دیدارەکەدا جێگری سەرۆکی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی سوپاسی بەڕێز شۆڕش قادر، نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستانی لە وڵاتی سوێد کرد بۆ ئامادەبوون لە دیدارەکە و پێزانینی دامەزراوەکەی پێشکەش کرد.

زیاتر بخوێنەرەوە

Copyright © 2025 . PJT Foundation. All right reserved