رێکخراوی پوکواش کۆنفراسی نێودەوڵەتیی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەبێ چەکی کۆکوژ لە شاری سلێمانی ئەنجامدەدات

2025-04-19

رۆژی شەممە رێکەوتی ١٩ی نیسانی ٢٠٢٥ رێکخراوی پوگواش- عیراق کۆنفراسی هەرێمایەتیی پوگواش -عیراق لە ژێر ناوی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەبێ چەکی کۆکوژ، بە ئامادەبوونی میوانی باڵای حکومی و حزبی لەسەر ئاستی عیراق لەشاری سلێمانی بە بەشداری کارای دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی و بە هاوکاری و پاڵپشتی نووسینگەی بەڕێز قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەنجامدرا.


کۆنفرانسی هەرێمایەتی، پوگواش-عێراق، سلێمانی، هەرێمی کوردستان، عێراق  ١٨–٢٠ی نیسانی ٢٠٢٥ بەمشێوەیە لای خوارە ئەنجامدارە:

 سەرەتا بە وتەی بەڕێز حسێن شەهرستانی، سەرۆکی کۆنفرانسەکانی پوگواش بۆ زانست و کاروباری جیهانی، د. ئارام محەمەد قادر، وەزیری خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان، وتەی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان، حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشکەش کرد، ئاگری محەمەد سابیر، وتەی باڵیۆز د. محەمەد سابیر، ئەندامی دامەزرێنەری پوگواش- عیراقی پێشکەش کرد.

بەڕێز ئاگری محەمەد لە سەرەتای وتارەکەیدا وتی: "سەرەتا دەمەوێت سوپاسی بەڕێز قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان بکەم بۆ پاڵپشتی و هاوکاری تاوەکو بتوانین ئەم کۆنفراسە ئەنجامبدەین، هەروەها سوپاسی رێکخراوی پوگواش-عیراق بکەم کە رەزامەند بوو بۆ ئەنجامدانی ئەم کۆنفرانسە لە پارێزگای سلێمانی کە تایبەتە بە هێرشی کیمیایی بۆ سەر شاری هەڵەبجە لەلایەن رژێمی بەعسی گۆڕبەگۆڕ".

وتیشی: "گەلی کورد بەئاگایە لە زامی قووڵی ئەم کۆستە. ساڵی ١٩٨٨، شاری هه‌ڵه‌بجه‌ شایەتی یه‌کێک له‌ گه‌وره‌ترین تاوانه‌کانی جەنگی سەده‌ی بیستەم بوو— هێرشی کیمیایی کە ٥٠٠٠ هەزار هاوڵاتیی بێتاوانی کردە قوربانی و خەڵکێکی زۆریش بێسەروشوێن بوون و هەندێکیان تائێستا نەدۆزراونەتەوە".

بەڕێز ئاگری باسی لەوەشکرد: "داواکارین لە برایانمان لە پوگواش و رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان و رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ کە پێکەوە کار بکەین لەپێناو دانپێدانانی تاوانی هەڵەبجە وەک تاوانی جینۆساید، چونکە بێدەنگی هاوبه‌شبوونه‌ له‌ تاوان". بەڕێز نوخشە ناسیح، پارێزگاری هەڵەبجە بەوەکالەت وتەی تایبەت بە شارەکە پێشکەش کرد.

لەم کۆنفرانســەدا کۆمەڵێــک پســپۆڕ، توێــژەر و بەرپرســانی نێودەوڵەتــی و ناوچەیــی کۆکردەوە بــۆ شــیکردنەوەی ئاڵەنگارییــەکان و دەرفەتەکانــی رێگریکــردن لــە بڵاوبوونــەوە و بەکارھێنانــی چەکــە کۆکــوژەکان و پێشخســتنی ھەنــگاوە کردارییــەکان بــۆ داماڵینــی چــەک و چارەســەرکردنی ناکۆکییــەکان، بوونیادنانــی ناوچەیەکــی داماڵراو لە چەکی کۆکوژ لە رۆژھەڵاتی ناوەڕاستدا.

کۆنفراسەکە بەچەند پانێڵێک دەستی پێکرد:
پانێڵی  یەکەم: یادکردنەوەی هەڵەبجە
-بە سەرۆکایەتی: فەرید یاسین و بەشداری هەریەک لە
- هاوارد هوو، سکوڵی پزیشکی کێک، زانکۆیUSC ( لە ڕێگەی زوومەوە).
- یوست ر. هیلتەرمان، گرووپی قەیرانی نێودەوڵەتی، نووسەری کتێبی "کارێکی ژەهراوی" .
- مەنۆچێهر سان ئەحمەد، ناوەندی جینۆساید و بونیادنانی ئاشتی - سەنتەری توێژینەوە و پەرەپێدان لە زانکۆی سلێمانی.
- فیلمێکی بەڵگەنامەیی کورت: هەڵەبجە: برینێک کە چاک نابێتەوە (یان گەواهیدانی ڕزگاربوویەکی هێرشەکە).
 
پانێڵی دووەم: مێژوو و پاشەواری چەکە کیمیاییەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا
سەرۆکایەتی: ڕیاز ئەلمەهایدی و بەشداری هەریەک لە
- ژان-پاسکال زاندەرس، زە ترێنچ، ئێس ئای پی ئاڕ ئای، ئەنجومەنی پوگواش
- باڵیۆز سەرگەیی باتسانۆڤ، بەڕێوەبەری پێشووی ئۆفیسی پوگواش لە جنێڤ (لەڕێگەی زوومەوە)
- محەممەد ئەلشەرع، ئەندامی دامەزرێنەری پوگواش-عێراق  
- وتووێژ: وانەکانی ڕابردوو و کەموکوڕییەکانی جێبەجێکردن
 
پانێڵی سێیەم: ناوچەیەکی داماڵراو لە چەکی کۆکوژ لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا — بەڵێن و ئاڵەنگاری  
سەرۆکایەتی: فەرید یاسین، سکرتێری گشتی پوگواش- عیراق  و بە بەشداری هەریەک لە
- د. عەلی ئەکبەر ساڵحی، وەزیری پێشووی دەرەوەی ئێران، سەرۆکی پێشووی رێکخراوی وزەی ئەتۆمی ئێران.
- باڵیۆز نەبیل فەهمی، وەزیری پێشووی دەرەوەی میسر (لەڕێگەی زوومەوە).
- پاوڵۆ کۆتا-ڕاموسینۆ، سکرتێری گشتیی پێشووی پوگواش (لەڕێگەی زوومەوە).
- وتووێژی پانێڵ: ڕۆڵی لایەنە هەرێمییەکان و چوارچێوە نێودەوڵەتییەکان.
بە وتەی بەڕێز فەرید یاسین، ئەندامی دامەزرێنەری پوگواش- عێراق کۆتایی بە کۆنفراسەکە هات و سوپاسی هەریەک لە بەڕێزان قوباد تاڵەبانی و باڵیۆز د. محەمەد سابیر و د. حسێن شهرستانی کرد کە دەستێکی باڵایان بوو لەسەر خستنی کۆنفرانسەکە.
پوگواش-عیـراق ڕێکخراوێکــی ناحکومــی عیراقییــە
پــاش ھەڵبژاردنــی د. حســێن شەھرســتانی وەک ســەرۆکی 
ڕێکخــراوی نێودەوڵەتــیی پوگــواش، ئامانجــی ســەرەکییەکانی بزاڤــی 
پوگــواش، نەھێشــتنی چەکــە کۆکــوژەکان و چارەســەری ئاشــتیانەی ناکۆکییــەکان لــە رێگــەی گفتوگــۆی پشــتئەستوور بە بەڵگەکان لەنێوان زانایان، پسپۆڕان و بڕیاردەران لە عیراق و ناوچکەدا.

زیاتر بخوێنەرەوە

Copyright © 2025 . PJT Foundation. All right reserved