کوردی
العربیة
English
سەرەکی
دامەزراوە
دەربارە
تیمی بەڕیوەبردن
سەرۆکی دامەزراوە
جێگری سەرۆک
ڕێکخەری میدیا
پەیوەندی
میدیا
هەواڵ
سەردان
کار و چالاکی
سیمینار
کۆنفرانس
دیبەیت
پرۆژە
چاوپێکەوتن
کتێب
سکۆلارشیپ
وتار
گەلەری
وتار
بارزان شێخ عوسمان
سەرۆك مام جەلال، چەمکێکی نوێ بەخشی بە سەرۆکایەتی
2025-04-05
لە ساڵی ٢٠٠٥ ەوە رۆژی شەشی ئەپریل /نیسان، بوەتە رۆژێکی گرنگی مێژوویی لە رۆژژمێری عێراق و کوردستان و ناوچەکەدا، نەك هەر لەبەرئەوەی بۆ یەکەمین جار لە مێژوی عێراقی دەستکردی بەریتانیای دوای جەنگی یەکەمی جیهان، لە هەردوو سەردەمی پادشایەتی و کۆماری کودەتا مۆدێلدا، کەسی یەکەمی هەڕەمی دەسەڵات بە هەڵبژاردن ئەرکی بەڕێوەبردنی وڵاتەکەی پێسپێردرا، بەڵکو سیاسەتمەدارێکی هاوچەرخی قاڵبوی قۆناغ و شێوازە جیاجیاکانی خەبات دژی دیکتاتۆریی و ستەمکاریی لەپێناوی بەدیهێنانی دیموکراسیی، بە هەڵبژاردن لەلایەن نوێنەرانی گەلەوە بووە سەرۆك کۆمار.
ئەوێ رۆژێ کە سەرۆك مام جەلال هەڵبژێرا بۆ پۆستی سەرۆكایەتیی عێراق، چەمکی سەرۆکایەتی گۆڕا، بەوەی بەهێزیی و تایبەتمەندییەکانی کەسایەتیی سەرۆك جەلال تاڵەبانی مەزن لە هەموو روەکانەوە، دەسەڵات و پێگەی کورسیی سەرۆکایەتی بەهادار و گرنگ ببێت، جێگەیەکی تایبەتیی هەبێت لای جەماوەر و سەرکردە سیاسییەکانی عێراق، هەرێمی کوردستان، ناوچەکە و جیهانیش. ئەوەش ئەو راستییەی بەرجەستە کرد کە کورسیی سەرۆکایەتی پێوستی بە کەسایەتییە بەهێزەکەی سەرۆك مام جەلال بوو.
ئاخر سەرۆك جەلال تاڵەبانی مەزن هەر لە سەرەتای چونە ناو گۆڕەپانی خەبات، وەك کەسایەتییەکی بەهێز دەرکەوت، هەر لەتافی جەوانییدا، سنوری ئاشنایەتی لەگەڵ چەندین سەرکردەی بە ئەزموونی ناسراو دا جیهانی تێپەڕاند. لەو روانگەیەوەهەر لەساڵانی پەنجا و شەستی سەدەی رابردودا، زۆر زوو لە ئاستە جیاجیاکاندا ناوبانگی بەدەستهێنا. بەڕێزیان لە هەمو قۆناغەکانی خەباتیدا بە جۆرێك چالاك و پڕ توانا و وزە بوو، کە لە هەموو ناوەندە جیهانییەکانیش حسابی تایبەتی بۆ دەکرا، هەر بۆیە کاتێك کورسیی سەرۆکایەتی هێما پرۆتۆکۆلییە دەستورییەکەی گۆڕا بۆ کورسییەکی بەهێز و خاوەن بڕیاری یەکلاییکەرەوە تەواوی ناوەندە سیاسییەکان ئەو راستییەیان لا بەرجەستە بوو، ئەوە سەرۆك مام جەلالە هەیبەت و پێگەی کورسیی سەرۆکایەتیی بەهێز کردووە،
نیاز و ئامانجی فەخامەتیان کە دەیان ساڵ پێشتر لە بروسکەی پیرۆزباییەکانیدا بەبۆنەی جەژنەکانەوە دوپاتی دەکردەوە “ ئاهەنگی جەژنە گەورەکەمان لە بەغدای ئازاد و دیموکراتدا دەگێڕین “.، ئەوە بوو کە دەبێت:-
-چەمکی سەرکردایەتیکردنی گەل و وڵات لە دیکتاتۆریی و خۆسەپاندنەوە، بگۆڕێت بۆ دیموکراسیی، کرانەوە، پێکەوەژیان و گوێگرتن لە یەکتر.
- لە رق و کینە بەرانبەر ئەوانیتر بگۆڕێت بۆ برایەتی،
- لە تۆمەت بەشینەوەی خیانەت و پیلانگێڕ بەرانبەر ناڕازییەکان ببێت بە رێگەدان بە دەنگی ناڕازی و ئۆپۆزیسیۆن و گوێگرتن لە رەخنە و سەرنجی ئەوانیتر،
- لە شەڕ و ناکۆکیی و دووبەرەکییەوە بگۆڕێت بۆ ئاشتیی و تەبایی و یەکگرتویی ریزەکانی گەل و هێزەکان
- لە زەوتکردن و پێشێلکردنی مافەکانی نەتەوەیی، نەژادی، ئاینی و مەزهەبییەوە بگۆڕێت بۆ هاوسەنگی و سەلماندن و داننان بە مافە رەواکانی تەواوی پێکهاتەکاندا.
- لە تاکڕەویی و تاکە حزبییەوە بگۆڕێت بۆ دیموکراسیی و فرەیی.
- لە وڵاتێکی حزبی بێ دەستورییەوە بگۆڕێت بۆ وڵاتێکی مەدەنیی خاوەن دەستورێکی مۆدێرنی دیموکراسیی فیدراڵیی.
سەرۆك مام جەلال تاکە ئامانجی ئەوە بوو کە هەموو رۆڵەکانی گەل لە عێراقی دوای دیکتاتۆریدا، بە ئاشتی، تەبایی و خۆشگوزەرانی بژین و ستەمە هەمە جۆرەکانی سەردەمی بەعس بسڕێنەوە، ئەوەش بەلێك تێگەیشتن و سازانی هێزە سیاسییەکان بەدی دێت بەوەی دەستبەرداری بیری تەسکی حزبی، ئاینی، مەزهەبیی و تائیفیی ببن.
مام جەلالەکەمان بەو بیرکردنەوە و فکرە باڵایەی ببووە پارێزەر و نوێنەری تەواوی پێکهاتەکانی عێراق. لە ئاستی پەیوەندییەکانی ناوچەیی و جیهانییش، سەرۆك مام جەلال بە توانا سیاسی و دیپلۆماتییەکەی خۆی، جۆرە لێکتێگەیشتن و پێکەوە سازانێکی هێنابووە کایەوە کە بەرژەوەندییەکانی هیچ کام لە وڵاتان لە عێراقدا بەرکەوتنی نەرێنییان نەبێت کە عێراق ببێتە گۆڕەپانی یەکلاییکردنەوەی ململانێکان.
سەرۆك مام جەلال تاکەخەمی ئەوە بو کە عێراق بە هەق ببێتە مێرگی دیموکراسیی لە ناوچەکەدا کە گەلەکەی بە سەربەرزی و بە ئاشتیی تیایدا بژی و وڵاتەکە بەرەو پێش بچێت.
هەموو ئەو بەخششانەی سەردەمی سەرۆکایەتیی سەرۆك مام جەلالی مەزن لەو روانگەیەوە سەرچاوەی گرتبوو بەڕێزیان شەست ساڵ بوو خەباتی دەکرد بۆ بەدیهێنانی ئەو ئامانجانە کە ویست و داوای کۆمەڵانی خەڵکی عێراق و کوردستان بوو، هەموو جارێکیش خۆی دەیفەرموو “ئێمە خەباتمان بۆئەوە بووە خزمەتی رۆڵەکانی گەلەکەمان بکەین، بێجیاوازیی، مافە زەوتکراوەکانیان بۆ بگەڕێتەوە، بەو ژیانە ئارام و خۆشگوزەرانییە ئاسودە بن کە شایستەیانە“. هەربۆیە فەخامەتیان کە هەڵبژێرا بۆ سەرۆکایەتیکردنی گەل و وڵاتەکەمان، زۆر راستگۆیانە، وەفاداریی خۆی سەلماند بۆ جێبەجێکردن و بەدیهێنانی ئەو دروشمانەی کە شەست ساڵ بو خەباتی لەپێناویاندا دەکرد ، ئەوەش نهێنیی سەرکەوتنی بو لە هەردوو خولی سەرۆکایەتییەکەیدا.
بۆیە گوڕینی سیما و چەمکی سەرۆکایەتیی وڵات سەرکەوتو بوو کەس نەتوانێت نکووڵی لێ بکات، چونکە سەرۆك مام جەلال تەنیا و تەنیا بیر و خەمی لای ئەوە بوو کۆتایی بێت بە نەهامەتی و مەینەتییەکانی کۆمەڵانی خەڵك، بەدەست رژێمە یەك لەدوایەکەکانی عێراقەوە چەشتبویان، عێراق و کوردستانەکەشمان بە کەرکوك ناوچەکانی بازنەی شاڵاوی پاکتاوی نەژادیی ،ببێتە سیمبولی دیموکراسیی و پێکەوە ژیان، نە ببێتە سەرچاوەی دەسدرێژیی بۆ سەر هیچ دراوسێ و دەوڵەتێك نە هیچ دراوسێ و دەوڵەتێکیش مافیان هەبێت دەست درێژیی بکەنە سەر.
بۆیە هەردوو خولی سەرۆکایەتیی سەرۆك مام جەلال بە سەردەمێکی زێڕین ناوبانگی دەرکردوە، تائێستاش لە هەمو بۆنەیەکدا لە هەموو ناوەندە کوردستانی و عێراقییەکان تا دەگاتە عەرەبی و ئیسلامی و جیهانی و نێودەوڵەتییەکانیش بە رێز و تەقدیری گەورەوە باسی دەکەن.
زیاتر بخوێنەرەوە
بارزان شێخ عوسمان
مامۆستا ئیبراهیم ئەحمەد رۆڵەیەکی هەڵکەوتوی نێو ژانەکانی گەل بوو
لەتیف نێروەیی
مامناسی، وەک فۆڕمێک لە تێگەیشتن لە خەسڵەتەکانی مام جەلال
د. شیلان فەتحی
مام جەلال؛ شکۆی نەتەوەیەک، سەمامی ئەمانی دیموکراسی
سالار مەحموود
کوردستانی عیراق بەڕێبەرایەتی سەرۆک مام جەلال لە دیکتاتۆریەت رزگاریی بوو
بڵێسە جەبار فەرمان
تەنیا چارەسەر بۆ مەسەلەی کەرکوک دیدی مام جەلالە
ستران عەبدوڵڵا
یادێکی بژوێن
×
زمانەکان
کوردی
العربیة
English
دامەزراوە
ژیاننامەی سەرۆک مام جەلال
دەربارە
تیمی بەڕیوەبردن
پەیوەندی
کار و چالاکی
سیمینار
کۆنفرانس
دیبەیت
پرۆژە
لینکی زیاتر
کتێب
وتار
گەلەری
سکۆلارشیپ
میدیا
هەواڵەکان
سەردان
تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان
© 2025 pjtfoundation.org ,All rigth reserved