مام جەلال؛ شکۆی نەتەوەیەک، سەمامی ئەمانی دیموکراسی

2025-04-07

بیست ساڵ لەمەوبەر سیمبولی دیموکراسی و پێکەوەژیانی گەلان؛  سەرۆک مام جەلال بووە یەکەمین کورد لە مێژووی عێراقی دوای دیکتاتۆرییەت کە بەهەڵبژاردن ببێتە سەرۆک کۆماری عێراقی فیدراڵ. 

ئەم روداوە مێژووییە.. بۆ گەلی کورد بووە هێزو گوڕی زیاتری خەباتی دیموکراسی و مەدەنی؛ بە کۆڵنەدان و گیانی دیموکراسی و ئازادی گەلان؛ مام بووە سەرۆک. 

لەماوەی سەرۆکایەتی خۆیدا جگەلەوەی مام بووە چەتری کۆکەرەوەی  گشت هێزە جیاوازەکان؛ و بووە قەڵغانی پاراستنی دیموکراسی عێراقی نوێ.
لەماوەی سەرۆکایەتی خۆیدا مام گەلێک دەستکەوتی میللی بۆ گەلی کورد لە عێراقی نوێدا چەسپاند؛ بە دەستور لەعێراقدا دان بەمافەکانی کوردنراو سیستمی فیدراڵ جێگیرکرا و کورد بووە هاوبەشی راستەقینە. 

بوونی سەرۆک  مام جەلال وەک سەرۆک جەوهەری رەوتی مێژووی سیاسی عێراقی گۆڕی و بۆ کوردیش گەورەترین دەستکەوتی مێژووی بوو کە لەقەندیلەوە مام بە خەبات و تێکۆشانی رەوا بووە یەکەمین کورد لەمێژووی عێراقدا کەبگاتە پۆستی سەرۆکایەتی کۆمار. 
لەکۆتایدا درود بۆ رۆحی بەرزی سەرۆک مام جەلال و گشت شەهیدانی کوردو کوردستان.

زیاتر بخوێنەرەوە

ستران عەبدوڵڵا

یادێکی بژوێن
Copyright © 2025 . PJT Foundation. All right reserved