کوردی
العربیة
English
سەرەکی
دامەزراوە
دەربارە
تیمی بەڕیوەبردن
سەرۆکی دامەزراوە
جێگری سەرۆک
ڕێکخەری میدیا
پەیوەندی
میدیا
هەواڵ
سەردان
کار و چالاکی
سیمینار
کۆنفرانس
دیبەیت
پرۆژە
چاوپێکەوتن
کتێب
سکۆلارشیپ
وتار
گەلەری
هەواڵ
پەیامی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی بەبۆنەی (٣٦)هەمین ساڵیادی کارەساتی کیمیابارانکردنی شاری هەڵەبجە _وە
2024-03-14
کارەساتی کۆمەڵکوژی بەرانبەر شاری هەڵەبجە لە ١٦ی ئازاری ١٩٨٨و کیمیابارانکردنی لەلایەن رژێمی پێشووی عیراق و شەهیدکردنی ٥٠٠٠ هەزار هاوڵاتیی سڤیلی و بریندارکردنی بەشێکی زۆر کە تائێستا بە دەست ساڕێژنەبوونی برینەکەیانەوە دەناڵێنن.
ئەمڕۆ ٣٦ ساڵ بەسەر ئەو تاوانە قێزەونەی دەرهەق بە شاری هەڵەبجەی شەهیدی سەربەرز کرا تێدەپەڕێت، بە خەمێكی زۆر و قووڵەوە یادی ئەو كارەساتە گەورەیە دەكەینەوە كە بەرانبەر گەلی كورد کرا.
كیمیابارانكردنی هەڵەبجە برینێكی قووڵە لەسەر جەستەی تەواوی کوردستانیان و مەحاڵە لەبیر بكرێت. کیمیابارانكردنی هەڵەبجە درێژەپێدەری ئەو زنجیرە تاوانە بوو كە بەعسی دوژمن بۆ سڕینەوە گەلی كوردستان ئەنجامیدا، لەئێستادا پێویستە هەموو هێز و لایەنە سیاسییەکان و پێكهاتەكانی كوردستان یەكڕیز و تەبابن بۆ هێنانەدی مافەڕەواکانی هەڵەبجەییەکان، پێویستیشە دووربکەوینەوە لە درووشم و بە کردار خزمەتی هەڵەبجە بکەین.
داوا دەكەین حکومەتی عیراق هەنگاوی کردەیی بنێت بۆ بە جینۆسایدناسینی ئەم کۆمەڵکوژییەی شاری هەڵەبجە لەسەر ئاستی جیهان و ئاوڕێکی جدی لێ بداتەوە، وەك ئەرك و پابەندیی یاسایی خۆی، كەسوكاری شەهیدان و ئەو قوربانییانەی هێشتا لە ژیاندان قەرەبوو بكاتەوە و چارەسەری تەواویان بۆ بکات و چیتر پشتگوێ نەخرێن.
لەگەڵ ئەوەی بە پارێزگابوونی هەڵەبجە چەندین بەربەستی لەلایەن بەشێک لە فراکسیۆنەکانی پەرلەمانی عێراقەوە بۆ دروست كرا، لەلایەکی دیکەشەوە پێداگریی دەكەین لەسەر رەوایەتی بە پارێزگابوونی هەڵەبجە وەك سیمبۆلی قوربانیدان و شەهیدی دەستی دیكاتۆریەتی بەعس، هەرچەندە بە پارێزگابوونی هەڵەبجە بەشێک لە برینی هەڵەبجەییەکان ساڕێژدەکات و کەمێکیش لە خەمیان کەم دەکاتەوە.
نەمری و سەربەرزی بۆ رۆحی پاكی شەهیدانی هەڵەبجە و سەرجەم شەهیدانی رێگە رزگاریی گەلی كوردستان
باڵیۆز د. محەمەد سابیر
سەرۆکی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی
زیاتر بخوێنەرەوە
هەواڵ
رێکخراوی پوکواش دەچێتە شاری هەڵەبجە و گوێبیستی شایەتحاڵی کیمیابارانی شارەکە دەبێت
هەواڵ
رێکخراوی پوکواش کۆنفراسی نێودەوڵەتیی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەبێ چەکی کۆکوژ لە شاری سلێمانی ئەنجامدەدات
هەواڵ
لە ٣٧هەمین ساڵیادی ئەنفالدا دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی پەیامێک بڵاودەکاتەوە
هەواڵ
شاندێکی پەرلەمانی سوێدی سەردانی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی دەکات
هەواڵ
بیست و پێنج ساڵ بەسەر کۆچی دوایی مامۆستا ئیبراهیم ئەحمەد-دا تێدەپەڕێت
هەواڵ
پارێزگاری هەڵەبجە بە وەکالەت سەردانی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی دەکات
×
زمانەکان
کوردی
العربیة
English
دامەزراوە
ژیاننامەی سەرۆک مام جەلال
دەربارە
تیمی بەڕیوەبردن
پەیوەندی
کار و چالاکی
سیمینار
کۆنفرانس
دیبەیت
پرۆژە
لینکی زیاتر
کتێب
وتار
گەلەری
سکۆلارشیپ
میدیا
هەواڵەکان
سەردان
تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان
© 2025 pjtfoundation.org ,All rigth reserved