سەرۆکی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی سەردانی مەڵبەندی رێکخستنی کۆیە دەکات

ئەمڕۆ سێشەممە ٢ی ئایاری ٢٠٢٣ باڵیۆز د. محەمەد سابیر، سەرۆکی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی سەردانی مەڵبەندی رێکخستنی کۆیەیەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانی کرد و لەلایەن بەڕێز ئەبو زەید ساڵح، لێپرسراوی مەڵبەندەوە پێشوازی لێکرا.

باڵیۆز د. محەمەد سابیر لە کۆبوونەوەیەکدا، لەگەڵ ستافی مەڵبەند، باسی لە کار و پرۆژەکانی رابردووی دامەزراوە کە کرد،  پاشان وردەکاریی کار و پرۆژەکانی داهاتووی بۆ ئامادەبووان خستەڕوو کە بریتییە لە چەندین پرۆژەی زانستی و کولتووری و بواری پەرەپێدانی خوێندنی باڵا کە لەلایەن دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی-یەوە لە هەرێمی کوردسان و عێراق جێبەجێ دەکرێت دەخرێتە خزمەتی سەرجەم چینەکانی کۆمەڵگەوە.

لە کۆتایی کۆبوونەوەکەدا بەشێک لە ئەندام و کارگێڕانی مەڵبەند سەرنج و پێشنیاز بۆ دەوڵەمەندکردنی کارەکانی دامەزراوەکە خستەڕوو و سەرۆکی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی بەڵێنی دا کار لەسەر ئەو پێشنیازانە بکات و هەموو هەوڵێکی خۆی و ستافەکەی دەخاتە گەڕ بۆ بەرەوپێشچوونی ئامانجەکانی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی.
 

زیاتر بخوێنەرەوە

Copyright © 2025 . PJT Foundation. All right reserved