سێ گەنجی زاخۆیی لە زاخۆوە بەپێ دێنە سەر مەزاری سەرۆک مام جەلال

2023-05-24
رۆژی چوارشەممە ٢٤ی ئایاری ٢٠٢٣ باڵیۆز د. محەمەد سابیر، سەرۆکی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی، پێشوازی لە سێ گەنجی زاخۆیی کرد کە لە زاخۆوە بەپێ بەڕێکەوتبوون بۆ سەر مەزاری سەرۆک مام جەلال.

بەبۆنەی یادی دامەزراندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانەوە دوای چەند رۆژێک بەڕێکەوتن بەیانی ئەمڕۆ سێ گەنجی ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ گەیشتنە سەر مەزاری سەرۆک مام جەلال.


یەکێک لەو گەنجانە لەسەر مەزاری سەرۆک مام جەلال وتی: "لە رۆژی ١٠ی ئایارەوە ئێمە لە زاخۆوە بەڕێکەوتین بۆ سەر مەزاری سەرۆک مام جەلال و ئەمڕۆ لەگەڵ گەیشتنمان پێشوازییەکی گەرمیان لێکردین".

وتیشی: "لەگەڵ ئەوەی کە لەڕێگە زەحمەتی زۆرمان کێشا، بەڵام مام جەلال ئەو پیاوە سیاسەتمەدارە بوو کە جێی خۆی لە دڵی هەموومان کردبووەوە هەروەها سوپاسی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی دەکەین بۆ پێشوازی گەرمیان".


هەر لەو بارەیەوە د. محەمەد سابیر، سەرۆکی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی دوای پێشوازی لەو سێ گەنجە وتی: "ئەوەی ئەم گەنجانە کردوویانە دڵسۆزی و وەفایان بۆ سەرۆک مام جەلال و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەردەخەن، ماندووبونی ئەم گەنجانە بەرز دەنرخێنین و جێی رێزن و پێزانینمان هەیە بۆیان".
 

زیاتر بخوێنەرەوە

Copyright © 2025 . PJT Foundation. All right reserved