کوردی
العربیة
English
سەرەکی
دامەزراوە
دەربارە
تیمی بەڕیوەبردن
سەرۆکی دامەزراوە
جێگری سەرۆک
ڕێکخەری میدیا
پەیوەندی
میدیا
هەواڵ
سەردان
کار و چالاکی
سیمینار
کۆنفرانس
دیبەیت
پرۆژە
چاوپێکەوتن
کتێب
سکۆلارشیپ
وتار
گەلەری
هەواڵ
لەتیف هەڵمەت: سەرۆك مام جەلال دۆستی ئەدیب و نووسەران بوو
2023-09-06
وەفدێكی مەكتەبی سكرتارییەتی سەرۆك مام جەلال رۆژی 5/9 سەردانی لەتیف هەڵمەت، شاعیری گەورە و ئەدیبی ناسراویان کرد و لەنزیكەوە لە دۆخی تەندروستییان پرسی و سڵاوی بافڵ تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی و قوباد تاڵەبانی سەرپەرشتیاری مەکتەبی سكرتارییەتیی سەرۆك مام جەلال-یان پێگەیاند.
لای خۆیەوە لەتیف هەڵمەت خۆشحاڵی بەسەردانەكە دەربڕی و باسی لە دۆستایەتی رەوانشاد سەرۆك مام جەلال لەگەڵ نووسەر و ئەدیب و رۆژنامەنووسان بەتایبەتی و چین و توێژەكان بەگشتی كرد و رایگەیاند:
"سەرۆك مام جەلال دۆستایەتیی بەتینی لەگەڵ ئەدیباندا هەبوو، پاڵپشتییەكی گرنگی ئازادی و ئازادیی رەخنە بوو، لەگەڵیشیدا داكۆكیكار و بەدیهێنەری نان و ئازادی بوو".
هەروەها تێڕوانینی سەرۆك مام جەلالی وەبیرهێنایەوە و وتی:
"سەرۆك مام جەلال، شاعیر و ئەدیب و نووسەر و روناكبیرانی بە موڵكی نەتەوە و نیشتمان دەزانی و پشتیوانی بێمەرجیان بوو، بۆیە هەمیشە لەگەڵ فراوانكردنی فەزای ئازادی و رەخنە و داهێنانەكانیان دابووە".
ئەم سەردانەی سكرتاریەتیی سەرۆك مام جەلال-یشی بەرزنرخاند وەك هەواڵپرسی و ئاوڕدانەوە و پێزانین بەرانبەر بەو كۆشش و خزمەتەی پێشكەشی میللەتەكەیان كردووە.
لەتیف ھەڵمەت نووسەر و شاعیر و رۆژنامەنووسی بەناوبانگی کوردە، لە ساڵی ١٩٤٧ لە کەرکووک لەدایکبووە، لە ساڵی ١٩٧٩ دەستیکردووە بە نووسین لە بواری منداڵاندا، زیاتر لە بیست دیوانی هۆنراوە و ١٧ بڵاوکراوەی بۆ منداڵان هەیە.
ھەروەھا خەڵاتی (ئاپیک)ی لەسەر دیوانی منداڵان وەرگرتووە، چەند جارێکیش خەڵاتی وەزارەتی رۆشنبیری وەرگرتووە.
خاوەنی دەیان دیوان و بەرهەمی شیعری و ئەدەبی و توێژینەوە و بەرهەمی منداڵانە.
زیاتر بخوێنەرەوە
هەواڵ
رێکخراوی پوکواش دەچێتە شاری هەڵەبجە و گوێبیستی شایەتحاڵی کیمیابارانی شارەکە دەبێت
هەواڵ
رێکخراوی پوکواش کۆنفراسی نێودەوڵەتیی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەبێ چەکی کۆکوژ لە شاری سلێمانی ئەنجامدەدات
هەواڵ
لە ٣٧هەمین ساڵیادی ئەنفالدا دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی پەیامێک بڵاودەکاتەوە
هەواڵ
شاندێکی پەرلەمانی سوێدی سەردانی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی دەکات
هەواڵ
بیست و پێنج ساڵ بەسەر کۆچی دوایی مامۆستا ئیبراهیم ئەحمەد-دا تێدەپەڕێت
هەواڵ
پارێزگاری هەڵەبجە بە وەکالەت سەردانی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی دەکات
×
زمانەکان
کوردی
العربیة
English
دامەزراوە
ژیاننامەی سەرۆک مام جەلال
دەربارە
تیمی بەڕیوەبردن
پەیوەندی
کار و چالاکی
سیمینار
کۆنفرانس
دیبەیت
پرۆژە
لینکی زیاتر
کتێب
وتار
گەلەری
سکۆلارشیپ
میدیا
هەواڵەکان
سەردان
تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان
© 2025 pjtfoundation.org ,All rigth reserved