کوردی
العربیة
English
سەرەکی
دامەزراوە
دەربارە
تیمی بەڕیوەبردن
سەرۆکی دامەزراوە
جێگری سەرۆک
ڕێکخەری میدیا
پەیوەندی
میدیا
هەواڵ
سەردان
کار و چالاکی
سیمینار
کۆنفرانس
دیبەیت
پرۆژە
چاوپێکەوتن
کتێب
سکۆلارشیپ
وتار
گەلەری
هەواڵ
دەقی وتاری سەرۆکی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی لە سێیەمین کۆنفرانسی نێودەوڵەتیی بواری نەوت و بەڕێوەبردنی پاشماوەکان لە پیشەسازیی نەوت و غاز
2024-04-28
بەڕێز راوێژکاری سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ کاروباری پەروەردە و خوێندنی باڵا د. عەدنان ئیبراھیم ئەلسەراج
بەڕێز جەنابی سەرۆکی زانکۆی کۆیە د. محەمەد زەنگەنە
خوشکان، ماموستایان و خاوەن پایەکان ھەرکەسە و بە پلەی خۆی
ئامادەبووانی ئەم کۆنفرانسە نێونەتەوەییە
بەناوی دامەزراوەی سەرۆک تاڵەبانییەوە گەرمترین بە خێرھاتنتان لێ دەکەم
بەڕێزان لە رێکەوتی ٢٧ ی گەلاوێژی ٢٠٢٢ , ئەستێرەیەکی گەشاوەی تریش لە ئاسمانی کوردستاندا ھەڵ ھات ئەوەش بەدامەزراندنی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی بوو، دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی، دامەزراوەیەکی رۆشنبیری نیشتمانیی ناحکومییە و قازانج نەویستە، ھەڵدەسێت بە کۆکردنەوەی ھەموو ئەرشیف و بەرھەمەکانی سەرۆک تاڵەبانی لە ھە موو بوارەکانی خەبات و ژیانیدا وەکو سەرماییەکی میژوویی کە پەیوەستن بە ژیان، خە بات، رێباز و کارەکانی ئەو سەرکردە مەزنەی گەلەکەمان. بۆیە ئەرکی دامەزراوەکەمان ھەم ئەرکێکی پیرۆزە، ھەم قورسیشە، وە ئەوەی جێی ئاماژەیە کە ئێمە ئەرکی سەرەکیمان ئەوەیە کە ھەرچی پەیوەست بێت بە ئەرشیف و ژیانی مام جلال و رێبازەکەیەوە و کار و خەباتییەوە کۆی بکەینەوە و بیپارێزین وەکو سەرماییەکی نیشتمانی، لە ھەمان کاتیشدا پابەندین بە ھەموو پرینسیپەکانی سەرۆک تاڵەبانییەوە بۆ باشتر کردنی کەرتەکانی رۆشنبیری، مافی مرۆڤـ، یەکسانی جیندەر، ئازادی تاک و دیموکراسی، پەروەردە، تەندروستی و ژینگە بۆئەوەی کۆمەڵگاکەمان گەشە پێبدەین و بەرە و پێشەوەی بەرین .
دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی بەئاگایە لەوەی کە کەرتی ژینگە رووبەرێکی پڕبایەخە بۆ ھەمووان. بۆیە دامەزراوەکە سوورە لەسەر ھەماھەنگی لەگەڵ حکومەت، زانکۆکان و رێکخراوەکان بۆ رووبەڕووبوونەوەی کێشە ژینگەییەکان لەڕێگەی کەمکردنەوەی دەردراوە گازییەکان و پاشەڕۆ، ھاندانی ریسایکڵین و پاڵپشتیکردنی ھۆشیاری و پەروەردەی ژینگەیی.
کرداری بەرھەمھێنانی رۆژانەی کۆمپانیاکانی نەوت چەندەھا قۆناغ دەگرێتەوە، ھەر لە گەڕان، بیرلێدان، بەرھەمھێنان، پاڵاوتن، گواستنەوە و دابەشکردن. ھەموو ئەم قۆناغانە کاریگەریی سلبییان ھەیە لە پیسکردنی ژینگەدا سەرباری ئەو زیانە ئابوورییەی کە دەیخەنەوە لە پیشەسازیی نەوتدا، پاشەڕۆی مەترسیدار و بێ مەترسی لە پرۆسەکەدا بەرھەم دێت. نموونە سەرەکییەکانی ئەم پاشەڕۆیانەش بریتییە لە قوڕاوی بیرلێدان،
پاشەڕۆی نەوت، ئاوی پیشەسازی، تەنە کیمیاییە زیانبەخشەکان، بەرمیلی پلاستیک و ئاسن و پاشەڕۆی پزیشکیی ئەو سەنتەرە پزیشکییانەی کە سەر بە کۆمپانیاکانی نەوتن. بەھەمان شێوە پاشەڕۆی ناڕاستەوخۆی زیانەکانیش ھەن، وەک پاشەڕۆی ئەلکترۆنی ( وەک کۆمپیوتەر، تەلەفۆن، پرینتەر، ئامێری لەبەرگرتنەوە)، مەرەکەبی بەکارھاتووی پرینتەر، پاتری بەکارھاتوو و ئامێرە کارەباییەکان. ئەو مادە نەوتییەی لە گۆماوە نەوتییەکاندا ھەن، چ ئەوەی لە پرۆسەی بەرھەمھێناندا دروستبووە یان ھی رووداوەکانی ڕژان یان ھی تانکەکانە، مەترسی تەندروستیی مرۆیی و ژینگەیی گەورەیان لێدەکەوێتەوە. ئەگەرێکی زۆر ھەیە ئەم ماددانە سەرچاوەکانی ئاوی سەرزەوی یان ژێر زەوی، زەوییە کشتوکاڵییەکان و بەتایبەت لەماوەی وەرزی باراندا، پیس بکەن. بەھەمان شێوە مەترسیی ئاگرکەوتنەوەیان ھەیە.
زۆر پێویستە جێبەجێکردنی یاسا پەیوەندیدارەکان توندوڵ بکرێت، لەوانەش، یاسای پاراستنی ژینگە، بۆئەوەی مامەڵەکردنی رێکوپێک و دروست لەگەڵ پاشەڕۆکان مەیسەر ببێت و رێگرییەک ھەبێت لە دروستبوونی گۆماوەکانی نەوت یان پاشەڕۆ لە ئاییندەدا...
ئێمە باوەڕمان وایە کە رێکخستنی ئەم جۆرە کۆنفرانسانە زۆر گرنگن بۆ دەست و پەنجە نەرمکردن لەگەڵ ئاڵەنگارییەکانی ژینگەدا کە بەھۆی پیشەسازیی نەوت وگاز دێنەکایەوە.
ئێمە زۆر سوپاسی زانکۆی کۆیە دەکەین بۆ میوانداریکردنی سێیەمین کۆنفرانسی نێودەوڵەتی لەسەر بەڕێوەبردنی پاشەڕۆ لە پیشەسازی نەوت و گازدا) و ئەم دەستپێشخەرییە بەرز دەنرخێنین. میوانداریی ئەم جۆرە کۆنفرانسانە نەک تەنیا رۆشنایی دەخاتەسەر رۆڵی زانکۆ وەک پێشەنگ لە برەودان بە گەشەپێدانێکی بەردەوام، بەڵکو ھاوئاھەنگیشە لەگەڵ ئەرکی دامەزراوەکەمان کە بەکارخستنی سەرچاوەکان و زانینە بۆ پاراستنی ژینگە و برەودان بەپایەدارکردنی سەرچاوە سروشتییەکان، بۆیە لە ناخی دڵمانەوە پیرۆزبایی لە زانکۆی کۆیە، سەرۆک، ھەموو مامۆستا و کارمەندە کانیان دەکەین کە بە ھاوبەشی لەگەڵ دامەزراوی سەرۆک جەلال تاڵەبانیدا ھەستاوون بە ئامادە کردنی ئەم کۆنفرانسە نێودەوڵەتییە.
ھەر شاد و سەرکوتووبن، زۆر سوپاس
باڵیۆز د. محەمەد سابیر، سەرۆکی دامەزاوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی
زیاتر بخوێنەرەوە
هەواڵ
رێکخراوی پوکواش دەچێتە شاری هەڵەبجە و گوێبیستی شایەتحاڵی کیمیابارانی شارەکە دەبێت
هەواڵ
رێکخراوی پوکواش کۆنفراسی نێودەوڵەتیی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەبێ چەکی کۆکوژ لە شاری سلێمانی ئەنجامدەدات
هەواڵ
لە ٣٧هەمین ساڵیادی ئەنفالدا دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی پەیامێک بڵاودەکاتەوە
هەواڵ
شاندێکی پەرلەمانی سوێدی سەردانی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی دەکات
هەواڵ
بیست و پێنج ساڵ بەسەر کۆچی دوایی مامۆستا ئیبراهیم ئەحمەد-دا تێدەپەڕێت
هەواڵ
پارێزگاری هەڵەبجە بە وەکالەت سەردانی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی دەکات
×
زمانەکان
کوردی
العربیة
English
دامەزراوە
ژیاننامەی سەرۆک مام جەلال
دەربارە
تیمی بەڕیوەبردن
پەیوەندی
کار و چالاکی
سیمینار
کۆنفرانس
دیبەیت
پرۆژە
لینکی زیاتر
کتێب
وتار
گەلەری
سکۆلارشیپ
میدیا
هەواڵەکان
سەردان
تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان
© 2025 pjtfoundation.org ,All rigth reserved