کوردی
العربیة
English
سەرەکی
دامەزراوە
دەربارە
تیمی بەڕیوەبردن
سەرۆکی دامەزراوە
جێگری سەرۆک
ڕێکخەری میدیا
پەیوەندی
میدیا
هەواڵ
سەردان
کار و چالاکی
سیمینار
کۆنفرانس
دیبەیت
پرۆژە
چاوپێکەوتن
کتێب
سکۆلارشیپ
وتار
گەلەری
هەواڵ
دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی بەشداری و ئامادەکاری کۆنفرانسێکی نێودەوڵەتی دەکات
2023-10-11
رۆژی چوارشەممە رێکەوتی ٢٠٢٣/١٠/١١ باڵیۆز د. محەمەد سابیر، سەرۆکی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی پێشوازی لە پ. ی. د. محەمەد حەسیب، سەرۆکی زانکۆی کۆیە و ئەنجومەنی زانکۆ کرد.
لەو دیدارەدا بڕیارەدرا رۆژی ٢٠٢٤/٤/٢٨ سێیەمین کۆنفرانسی نێودەوڵەتیی نەوت لەسەر پاشماوەکانی نەوت و گاز و کاریگەری لەسەر ژینگە، لە شاری کۆیە ببەسرێت و دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی بە شێوەیەکی کارا بەشدار و ئەمادەکار دەبێت.
سەرۆکی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی لە کۆبوونەوەیەکی رۆژنامەوانیدا بە میدیاکانی وت:
'ئەم کۆنفڕانسە لەبارەی ریسایکلکردن و کەمکردنەوەی پاشماوەکان و تەکنەلۆژیای گەڕاندنەوەی پاشماوە و چارەسەرکردنیان و پاشماوەی چالاکییەکانی بیرهەڵکەندن و بەرهەمێنانی غاز و پاڵاوتنی نەوت دەبێت".
سەرۆکی زانکۆی کۆیەش وتی:
'سوپاسی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی دەکەین هاوکار و هاوبەشمانن لە چالاکییەکاندا و رۆڵی بەرچاو دەگێڕن" و وتیشی: " سێیەمین کۆنفڕانسی نێودەوڵەتیی نەوت چەندین ئامانج لە خۆدەگرێت بۆ باشترکردنی پرۆسەی کۆنتڕۆڵکردن و چارەسەرکردنی پاشماوەکان".
لایەنە بەشدار و ئامادەکارەکانی بەستنی سێیەمین کۆنفڕانسی نێودەوڵەتیی نەوت دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی، زانکۆی کۆیە، زانکۆی بەسرە، زانکۆی میزۆری بۆ زانست و تەکنەلۆجیا- رۆڵا ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکایە.
لە بەشێکی دیکەی دیدارەکە باڵیۆز د. محەمەد سابیر بە گرنگییەوە باسی لە رۆڵی سەرۆک مام جەلال کرد لە دانانی بەردی بناغە و دروستکردنی زانکۆی کۆیە کە ئەمڕۆ هاوکات بوو لەگەڵ یادی دانانی بەردی بناغەی زانکۆی کۆیە (٢٠) ساڵ لەمەوبەر.
زیاتر بخوێنەرەوە
هەواڵ
رێکخراوی پوکواش دەچێتە شاری هەڵەبجە و گوێبیستی شایەتحاڵی کیمیابارانی شارەکە دەبێت
هەواڵ
رێکخراوی پوکواش کۆنفراسی نێودەوڵەتیی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەبێ چەکی کۆکوژ لە شاری سلێمانی ئەنجامدەدات
هەواڵ
لە ٣٧هەمین ساڵیادی ئەنفالدا دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی پەیامێک بڵاودەکاتەوە
هەواڵ
شاندێکی پەرلەمانی سوێدی سەردانی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی دەکات
هەواڵ
بیست و پێنج ساڵ بەسەر کۆچی دوایی مامۆستا ئیبراهیم ئەحمەد-دا تێدەپەڕێت
هەواڵ
پارێزگاری هەڵەبجە بە وەکالەت سەردانی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی دەکات
×
زمانەکان
کوردی
العربیة
English
دامەزراوە
ژیاننامەی سەرۆک مام جەلال
دەربارە
تیمی بەڕیوەبردن
پەیوەندی
کار و چالاکی
سیمینار
کۆنفرانس
دیبەیت
پرۆژە
لینکی زیاتر
کتێب
وتار
گەلەری
سکۆلارشیپ
میدیا
هەواڵەکان
سەردان
تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان
© 2025 pjtfoundation.org ,All rigth reserved