پیرۆزبایی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی بەبۆنەی ٢٥ــیەمین ساڵڕۆژی دامەزراندنی رێكخراوی ئازادی لاوانی کوردستانەوە

2024-05-26
 
بەرێزان/ سكرتێر و ئەندامانی سكرتاریەتی رێكخراوی ئازادیی لاوانی كوردستان

بە بۆنە‌ی بیست و پێنجەمین ساڵیادی دامه‌زراندنی ‎رێكخراوی ئازادیی لاوانی کوردستانەوە گه‌رمترین و جوانترین پیرۆزبایی خۆمان ئاراسته‌ی بەڕێزتان و سەرجەم ئه‌ندامانی رێكخراوەکەتان دە‌كه‌ین، هیوای سه‌ركه‌وتن و به‌رده‌وامیتان بۆ ده‌خوازین.
رێكخراوی ئازادی لاوانی کوردستان، لەماوەی رابردوودا وەك سەکۆیەکی گرنگ بە لاوان لەژێر چەند دروشمێکی جوان توانیویەتی خزمەتێكی بەرچاو بە لاوان بكات و ببێتە قوتابخانەیەک بۆ دەرخستن، پێگەیاندنی لاوان، گەیشتن بە ئامانجەکانیان و رەخساندنی زەمینەی گونجاو بۆ تواناكانیان.

هیوادارین لە ئاییندەدا رێکخراوی ئازادیی لاوان بەداڕشتنی بەرنامە و کاری سەردەمیانە و سەرکردایەتیی گەنجی بەهرەمەند خزمەتی زیاتری لاوان بکەن و بەگوڕ و تینی زیاتر لە داهاتوودا هەوڵی بەدیهێنانی خەونی لاوان بدات. هەرچۆن لە رابردوودا هەمیشە رێکخراوی ئازادی لاوان پێشەنگی گۆڕانكاریی و هەوێنی پێشكەوتن بووە، رۆڵ و دەستی هاوکاریی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەرزدەنرخێنین لە دامەزراندن و سەرپێخستنی ئەم رێکخراوەدا.

هەمیشە پاڵپشت و داکۆکیکاری سەرسەختی مافەکانی لاوان دەبین، یادتان پیرۆز.



      باڵیۆز، د. محەمەد سابیر        
       سەرۆکی دامەزراوە

 

زیاتر بخوێنەرەوە

Copyright © 2025 . PJT Foundation. All right reserved