دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی و بەحرلعلوم تاوتوێی بەستنی دووەم کۆڕبەندی نیشتمانی دەکەن    

2024-05-27

  رۆژی یەکشەممە 19ی ئایاری 2024، باڵیۆز د. محەمەد سابیر، سەرۆکی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی و شاندی یاوەری سەردانی د. ئیبراهیم بەحرلعلوم، سەرۆکی دامەزراوەی بەحرلعلوم-یان کرد، تاوتوێی بەستنی دووەم کۆڕبەندی نیشتمانی بۆ سەرۆک جەلال تاڵەبانی(یەکەمین دیداری نیشتمانی بۆ سەرۆک مام جەلال/ نەجەف)  و خستنەڕووی کارەکانی کۆڕبەندی یەکەم کرا.

بیرۆکەی ئەنجامدانی کۆڕبەندی دووەم وەک کارکردن لەسەر راسپاردەکانی کۆڕبەندی یەکەم و ئەگەری ئەنجامدانی لە زانکۆی بەسرە گفتوگۆی لەسەر کرا، هەردوولا رێککەوتن لەسەر بەدامەزراوەییکردنی کارەکانی کۆڕبەندی نیشتمانی سەرۆک جەلال تاڵەبانی(یەکەمین دیداری نیشتمانی بۆ سەرۆک مام جەلال/ نەجەف)، دانانی دیدگایەکی پێنج ساڵەی (2024-2029) بۆ ئەو کار و پرۆژانەی پێشنیارکراونەی لەنێوان هەردوو سەرۆکی دامەزراوەکە باسی لێوەکرا.

هەردوولا جەختیان لە بەردەوامی بەڕێوەچوونی کۆڕبەندەکە(دووەمین دیداری نیشتمانی بۆ سەرۆک مام جەلال) لەلایەن هەردوو دامەزراوەکە کردەوە، بەو پێیەی دامەزراوەی بەحرلعلوم- زانکۆ و توێژەرانی یارمەتیدەری تەواو بن، ئامادەکاری بکەن بۆ خستنەڕووی توێژینەوەکانی کۆڕبەندی (یەکەمین دیداری نیشتمانی بۆ سەرۆک مام جەلال/ نەجەف) بەستنی کۆڕ و سمینار و بەشداریپیکردنی رۆشنبیران و بیرمەندان.

زیاتر بخوێنەرەوە

Copyright © 2025 . PJT Foundation. All right reserved