دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی و باڵیۆزخانەی شانشینی ئوردن لە عیراق جەخت لەسەر دۆزینەوەی دەرفەت بۆ کاری هاوبەش دەکەنەوە

2024-05-28

رۆژی دووشەممە ٢٠ی ئایاری ٢٠٢٤، باڵیۆز، د. محەمەد سابیر، سەرۆکی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی و شاندی یاوەری سەردانی باڵیۆزخانەی شانشینی ئوردن-یان کرد لە بەغدای پایتەخت، لەلایەن بەڕێز زەید عەبدولکەریم ئەبو حەسان،کاربەڕێکەری باڵیۆزخانەی شانشینی ئوردن پێشوازی کران.

باڵیۆز، د. محەمەد سابیر باسی لە دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی کرد و وتی: " دامەزراوەیەکی نا حکومی سەربەخۆی قازانج نەویست و بێ لایەنە، کولتووری، مرۆڤایەتی و نیشتمانییە، کاردەکات بۆ ناساندن، پاراستن، ئەرشیف کردنی ژیان و خەباتی سەرۆک جەلال تاڵەبانی".

سەرۆکی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی داوای تەرخانکردنی ژمارەیەک کورسی لە زانکۆکانی وڵاتی شانشینی ئوردن بۆ دەرچووانی خوێندکارانی عیراق بۆ خوێندنی ماستەر و دکتۆرا لە سەرجەم بوارەکاندا کرد.

لای خۆیەوە کاربەڕێکەری باڵیۆزخانەی شانشینی ئوردن خۆشحاڵی خۆی بە هاتنی سەرۆکی دامەزراوەکە و شاندی یاوەری دەربڕی کارەکانی رابردووی دامەزراوەکەی بەرزنرخاند ستایشی هەوڵە جدییەکانی دامەزراوەکەی کرد لە کارەکانیدا.
بەڕێز زەید عەبدولکەریم جەختی کردووە لەوەی هەوڵی جدی خۆیان دەدەن بۆ درووستکردنی پەیوەندی لەگەڵ دامەزراو و رێکخراوە هاوشێوەکانی دامەزراوەکە لە وڵاتی شانشینی ئوردن بۆ کاری هاوبەش لەو بوارانەی کە دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی کاری تێدا دەکات.

زیاتر بخوێنەرەوە

Copyright © 2025 . PJT Foundation. All right reserved