دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی؛ پیرۆزبایی ٤٩ـەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەکات

2024-05-31

(٤٩)ەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە کەسوکاری سەربەرزی شەهیدان، تێکۆشەرانی یەکێتی، پێشمەرگە قارەمانەکان، زیندانیانی سیاسی، کەمئەندامانی سەنگەر، گەنجان و لاوان، ژنان، خوێندکاران و خەڵکی کوردستان پیرۆز دەکەین، هیوادارین ئەم یادە  پڕشکۆیە ببێتە مایەی گەشانەوەی زیاتری رێبازە پیرۆزەکەی یەکێتییەکەمان، دروود بۆ رۆحی پاکی رابەری نەتەوەییمان، سەرکردەی بەتوانا و سەرۆکی مێژوویی و حەکیم سەرۆک مام جەلال.

یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان حزبێکی تێکۆشەرە و خاوەن هەزاران شەهیدی رێگەی ئازادی و بەدیهێنانی مافی نەتەوەیی کوردە، یەکێتی  مێژووێکی پڕ لە سەروەری و شانازییە بۆ هەموو کوردێک، مێژووی یەکێتیی مێژووی سەدان داستان، قارەمانێتی، نەبەردیی و بەرخودانە، مێژووی بەرەنگاربوونەوەی دیکتاتۆری بەعسە، یەکێتی هەڵگری دروشمی کەم بژی و کەڵ بژی-یە بۆ گەیشتن بە ئامانجەکەی کە لەپێناویدا درووستبووە.

هەمووان ئەو راستییەن دەزانین کە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەرهەمی تێکۆشان، خوێن، خەبات و قوربانیدانە، ئەمەش وای کردووە هەمیشە شانازی بەم سەروەرییەوە بکەین و ناو و نابانگی یەکێتی لەسەر زارمان بێت.

بەڕابەرایەتی و لەسەر فکری سەرۆک مام جەلال؛ یەکێتی ٤٩ ساڵە تێدەکۆشێت لەپێناو ئازادی، دیموکراسی، یەکسانی، چەسپاندنی مافی مرۆڤ و دژوەستانەوە و بەگژداچووبەوەی دیکاتۆرییەت،  یەكێتی حزبێکی رچەشكێنی ئاڵانگارییەکانە لەپێناو نەتەوەدا، حزبی بەدیهێنەری فیدرالی، سیاسەتی هاوسەنگ، راست، کۆکەرەوەی پێکهاتە و ئایینزاکانە لە عیراقی نوێیدا. 


بۆیە لە ھەموو کات زیاتر میللەتەکەمان پێویستی بە پرەنسیپەکانی لێبوردەیی، حیکمەت، دووربینی و قبوڵکردنی بەرانبەر ھەیە کە سەرۆک مام جەلال سەرمەشق و داھێنەریان بووە. 

دووبارە پیرۆزە یادی دامەزراندنی یەکێتی، بەرز و شكۆدار بێت یەکێتییەکەمان 
دروود بۆ رۆحی پاکی شەهیدانی رێگەی رزگاریی کورد و کوردستان


                    باڵیۆز د. محەمەد سابیر
         سەرۆکی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی

زیاتر بخوێنەرەوە

Copyright © 2025 . PJT Foundation. All right reserved