بروسکەی ماتەمینیی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی بەبۆنەی چلەی ماتەمینیی مامۆستا کامیل ژیرە_وە

2024-06-06

 بەڕێزان/ خێزان و بنەماڵەی کۆچکردوو مامۆستا کامیل ژیر
بەڕێزان/ بەشداربووانی چلەی ماتەمینی پارێزەر کامیل ژیر

‎چل رۆژ لەمەوبەر مامۆستا کامیل ژیر نووسەر، پارێزەر و سیاسەتمەداری گەلەکەمان کۆچی دوایی کرد لە ناخەوە دڵتەنگی کردین، لە دەستدانی مامۆستا لە دەستدانی سەرمایەکی گەورەی گەلەکەمانە.

بەم بۆنە خەمناکەوە دووبارە پرسە و سەرەخۆشیی دامەزراوەکەمان ئاراستەی ئێوە و خانەوادە کوردپەروەرەکەتان دەکەین و هاوبەشی خەم و پەژارەتانین.

‎ جێپەنجە، رۆڵی دڵسۆزی، شۆڕشی هونەری و پێگەی مامۆستای نیشتمانپەروەر لە رووداوەکاندا رەنگی داوەتەوە مامۆستا یاد و یادەوەرییەکان و بەرهەمە بە پێزەکانی بۆ هەییشە لەلامان دەمێنێتەوە، نووسینەکان مامۆستا رۆح و زیندوویەتی دەکرد بە لاپەڕەکانی رۆژنامە و گۆڤارەکاندا، یەکێک لە سەربەرزییەکان بۆ مێژووی کورد پێبەخشینی خەڵاتی جوانترین هۆنراوە بوو، مامۆستا ورە و توانایەکی بەرزی هەبوو تا دواساتەکانی دانەبڕا بوو لە نووسین بەقەڵەمەکەی لەم پێناوەشدا قوربانییەکی زۆریداوە.
لێرەوە دووبارە سڵاوی گەرمی خۆمان ئاراستەی سەرجەم بەشداربووان ماتەمگێڕ دەکەین و
پەند و وانە گرنگەکانی مامۆستا بۆ هەتاهەتایە لە یاد و یادەوەریمان بە بەرزی و زیندوویەتی لامان دەمێنێتەوە
داواکارین لە ‎خودای گەورە بە بەهەشتی بەرین شادی بكات و سەبووریمان پێببەخشێت.


 باڵیۆز، د. محەمەد سابیر
   سەرۆکی دامەزراوە
 

زیاتر بخوێنەرەوە

Copyright © 2025 . PJT Foundation. All right reserved