پیرۆزبایی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی قوربانی پیرۆز

2024-06-13

بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی قوربانی پیرۆز، جوانترین و گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی كەسوكاری سەربەرزی شەهیدان و سەرجەم موسڵمانانی کوردستان، عیراق و جیهان دەکەین، ئومێدی جەژنێكی خۆش بۆ هەموو لایەك دەخوازین، هیواخوازین ئەم جەژنەش جەژنی هێنانەدی هەوێنی لێبوردن، یەكترقبوڵكردن و رێزگرتن بێت،  هیواخوازین ئەم جەژنەش ببێتە هۆی خۆشگوزەرانی بۆ کوردستان، دابینکردنی ئارامی و ئاسایش بۆ وڵاتەکەمان و بەرەو داهاتوویەكی جوان و گەشتر هەنگاوبنێین.

دەبێت لەم بۆنە پیرۆزەدا بەو گیانە هەڵسوکەوت بکەین و هەموومان ناکۆکییەکان وەلابنێین و دەست بخەینە ناو دەستی یەک بۆ گەیشتن بەتێگەیشتن و رێككەوتن بۆ خزمەتی زیاتری وڵات و نیشتمان.

دووبارە جەژنی قوربانی پیرۆزبێت لە هەمووان، جەژنی شادی و ئاسودەیی بێت.


     باڵیۆز د. محەمەد سابیر
سەرۆکی دامەزراوەی سەرۆك جەلال تاڵەبانی
 

زیاتر بخوێنەرەوە

Copyright © 2025 . PJT Foundation. All right reserved