عەلی باقری: سەرۆک مام جەلال چەتری کۆکەرەوەی هەموان بوو

2024-06-14

رۆژی هەینی رێکەوتی ۱٤ی حوزەیرانی ۲۰۲٤ عەلی باقری سەرپەرشتیاری وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران و وەفدێکی باڵای یاوەری سەردانی مەزاری سەرۆک مام جەلال - یانکرد و لەلایەن باڵیۆز، د. محەمەد سابیر، سەرۆکی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی و مەکتەبی سکرتارییەتەوە پێشوازیکران.


لەو سەردانەدا سەرپەرشتیاری وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران تاجەگوڵینەی رێزو وەفای لەسەر مەزاری سەرۆک مام جەلال دانا و بە شکۆوە لە دەفتەری یادەورییدا لەسەر رۆڵی مام دوا کە  وەک سەرکردەیەک هەمیشە بە سیاسەتە حەکیمانەکانی چەتری کۆکەرەوەی هەموولایەک بووە و پێزانینیشی دەربڕی بۆ ئەو خزمەت و کۆششانەی پێشکەشیکردووە بە تایبەت  لە بینادنانی پەیوەندییەکی باش لە نێوان هەرێم و کۆماری ئیسلامی ئێران.


لەبەرامبەردا دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی سوپاسگوزاریان دەڕبڕی لەبەرامبەر وەفاداری کۆماری ئیسلامی ئێران و عەلی باقری بۆ مێژووی سەرۆک مام جەلال و تەئکیدیانکردەوە هەمیشە درێژەپێدەری رێبازی مام دەبن.

زیاتر بخوێنەرەوە

Copyright © 2025 . PJT Foundation. All right reserved