کوردی
العربیة
English
سەرەکی
دامەزراوە
دەربارە
تیمی بەڕیوەبردن
سەرۆکی دامەزراوە
جێگری سەرۆک
ڕێکخەری میدیا
پەیوەندی
میدیا
هەواڵ
سەردان
کار و چالاکی
سیمینار
کۆنفرانس
دیبەیت
پرۆژە
چاوپێکەوتن
کتێب
سکۆلارشیپ
وتار
گەلەری
هەواڵ
سەرۆک مام جەلال چۆن پێناسەی هەولێر و سلێمانی دەکات؟
2024-06-24
سەرۆک مام جەلال چۆن پێناسەی هەولێر و سلێمانی دەکات؟
کام گوندەی کوردستانە سەرۆک مام جەلال بە مەڵبەندی شۆڕش ناوی دەبات؟
سەرۆک مام جەلال خەڵکی تاڵەبانە یان لە بنەماڵەی تاڵەبانییە؟
سەرۆک مام جەلال دەڵێت: لەوەتەی یەکێتی خانووی داومەتێ کرێچی نیم، ئەگینا ھەر کرێچی بووم.
وەڵامی ئەم پرسیارانە لە دەقی چاوپێکەوتنێکی سەرۆک مام جەلال- لە کتێبی (مام جەلال لە وەڵامی ٧٤ پرسیاردا) وەرگیراوە
پ/ بەڵێ بەڕێزت زۆر شوێنت بینیووە، بزانم ئەم شوێن و گوندانە چیت بیر دەھێنێتەوە؟
سەرۆک مام جەلال: من حەز دەکەم تاڵەبان ببینم ئەو تاڵەبانەم نەبینیووە کەھی تاڵەبانییە، تاڵەبانیک ھەیە لەلای کۆیە دیومە، بەڵام ئەو تاڵەبانەی کە شێخ ئەحمەد تاڵەبانی بەناو کراوە کە دەکەوێتە رۆژھەڵاتی چەمچەماڵ ھێشتا نەمدیوە.
پ/ ئەی سلێمانی؟
سەرۆک مام جەلال: سلێمانی بەنسبەت منەوە زۆر شتم بیر دێتەوە، یەکەم شت کە بەڕاستی ھۆشیاری و سیاسەت و خەبات و تێکۆشان و خۆشاردنەوە و شۆڕش و ھەتا شوێنی دڵداریش جارێک کچێکی سلێمانیم خۆشویست، ئەوانە ھەمووم بە بیردێنێتەوە.
پ / ئەی ھەولێر؟
سەرۆک مام جەلال: ھەولێر خەباتم بە بیردێتەوە. شتی عەراقەت و ئەساڵەتم بەبیردێتەوە، ساڵێک من لە ھەولێر خوێندکار بووم، جوڵانەوەی جووتیارانم بەبیردێتەوە، چونکە لەوێ جوڵانەوەی جووتیاران ھەبوو من پەیوەندیم بەھێز بوو لەگەڵیان، ئێ ھەروەھا رواندزو باڵەکایەتیم بە بیردێتەوە کە چووم بۆ ژیاندنەوەی رێکخستنەوەی پارتی لەوێ. ھەروەھا دۆستایەتی لەگەڵ کۆمەڵێک خەڵک کە ھێشتا ھەر بەردەوامە.
پ/ بەغدا؟
سەرۆک مام جەلال: بەغدا، شاری بەغدام خۆشدەوێت، بەغدا یەکێکە لەو شارانە کە بە دڵ خۆشم دەوێت. ناو بە ناو لەبەر خۆم ئەو شیعرەی جواھیری دەڵێمەوە کە دەڵێت:-
حَيّيتُ سفحَكِ عن بُعْدٍ فحَيِّيني
يا دجلةَ الخيرِ، يا أُمَّ البستاتينِ
حييتُ سفحَك ظمآناً ألوذُ به
لوذَ الحمائمِ بين الماءِ والطين
يا دجلةَ الخيرِ يا نبعاً أفارقُهُ
على الكراهةِ بين الحِينِ والح ين
إنِّي وردتُ عُيونَ الماءِ صافيةَ
نَبْعاً فنبعاً فما كانت لتَرْويني
بەغدا شاری خوێندنمە جامعەم لەوێ تەواو کردووە، دەتوانم بڵێم ساڵی کامڵ بوون، خەمڵێنی سیاسی فکریم لەوێ بووە. زمانی عەرەبیم لەوێ بووە، ناسینی جەواھیری لەوێ بوو، ناسینی کۆمەڵێک شەخسیەتی گەورەی عەرەبی لەوێ بوو. زۆر شتم بە بیردێتەوە بەغدا یەکێکە لە شارە خۆشەویستەکان لای من.
پ/ئەی کۆیە؟
سەرۆک مام جەلال: کۆیە لانەی پەروەردەکردنمە. یەکەم خوێندنگەی ژیانمە. ھی سیاسەت ھی فکر ھی ئەخلاق. کۆیە شارێکی زۆر زیندوو و نیشتمانپەروەر و کوردپەروەر بووە، لە مێژووی گەلەکەمان دەورێکی زۆر گەورەی ھەبووە، بۆیە داگیرکەران دائمەن زۆر قینیان لێی بووە، ویستویانە لەناوی بەرن، زۆر موئامەرەیان لێ کردووە تا کزی کەن و بچووکی بکەنەوە، خەڵکەکەی دەربەدەر بکرێت، تەنانەت پلانی رژێمی عێراق ئەوە بوو ھەر ھەڵیتەکێنی و ھەر کاولی بکات. بۆیە کۆیە شارێکی زۆر خۆشەویستە لەلام.
پ/ بەڵێ ئەی زەڵێ؟
سەرۆک مام جەلال: زەڵێ مەڵبەندی شۆڕش بوو. جێیەک بوو کە چووین بۆ زەڵێ، تاکە جێ بوو پەناگەی داین لە سەرەتای شۆڕش، چونکە سەرسنوور بوو، سەر ڕێی مامەندە بوو. جێگایەک بوو خەڵکیشی لێ نەبوو، لەوێ جێمان بووەوە، ھەمیشە کە زەڵێم دێتەوە بیر، پەناگەم دێتەوەبیر، جێگەی داڵدەدان بوو، جگە لەوە بەڕاستی بیرەوەری خۆشمان ھەیە، لەوێ لەساڵانی سەخت، سەخت لە خەباتدا، زۆرخۆشە خەباتی سەخت، ئەنجامی ھەبێ تامی زۆر خۆشە، تامی ئەوێ خۆشترە لە ھی ئیسراحەت و سادەیی.
پ/ وەک باستکرد بەڕێزت ئاگاداریی، چەند تاڵەبان ھەیە لە کوردستاندا؟
سەرۆک مام جەلال: دوو دێ ھەیە لە تاڵەبان یەکێکیان، وەڵا سێ تاڵەبانی گەورەو بچووک کە لە نزیک تەق تەقن، تاڵەبانێکیش ھەیە لە رۆژھەڵاتی چەمچەماڵ.
پ/ یەعنی بەڕێزت خەڵکی ئەوەی لای چەمچەماڵی؟
و/ من لە بنەماڵەی تاڵەبانیم. تاڵەبانی خۆیان عەشیرەت نین، بۆئەوەی بزانی ئەوانە ھەموو لە پیاوێک کەوتوونەتەوە ناوی مەلا مەحمودی زەنگنەیە. مەلا مەحمودی زەنگنە لەو دێیە لەو تاڵەبانە ژیاوە، شێخ ئەحمەدی ھیندی ھاتووە بۆ کوردستان، ئێستا قەبرەکەی لەسورداشە (شێخ ئەحمەدی ھیندی) مەلا مەحمودی زەنگنە بۆتە خەلیفەی ئەو شێخ ئەحمەدەو چووە بۆ بەغدا و بە ماڵی ئەودا تێپەڕیووە لە ماڵی بووە. دوایی بۆتە خەلیفەی کە شێخ ئەحمەد وەفاتی کردووە، ئەو لە شوێنی دانیشتووە کوڕێکی بووە ناوی لێناوە شێخ ئەحمەد، ئەو شێخ ئەحمەدە بەناوی ئەوەوە ناونراوە. ئەو شێخ ئەحمەدە حەوت کوڕی ھەبووە، یەکێک لەو کوڕانە بەرەبابی ئێمەیە.
پ/ کۆنترین دراوسێتان ئەگەر لەبیرت مابێ کێیە و لە کوێ بووە؟
سەرۆک مام جەلال: کۆنترین دراوسێمان لە کۆیە ماڵی حەمەئاغا بوو، ماڵی کاکە زیاد ئاغای رەحمەتی بوو، دراوسێی ترمان ماڵی حەوێز ئاغای حەوێزی رەحمەتی بوو، لەم تەرەفە بڵێن لە دەستەکەی تریشدا ماڵی حاجی ساڵحی کۆیە بوو، ماڵی کاکە فەندی بوو، ھەروەھا ماڵی یەکێک لە ئاغاکانی کۆیە بوو، ماڵی فەتحوڵا ئاغایان پێدەوت. ئەوە جیرانەکانمان بوون.
پ/بەڵێ بەڕێزت قەت کرێچی بوویت؟
سەرۆک مام جەلال: یەعنی کرێ وەرگرم، یاکرێ بدەم؟
پ/ کرێ بدەی؟
سەرۆک مام جەلال: ئەی ھەمیشە کرێچی بوومە. خۆم خانووم نەبووە. لە متەوەستە کە دەرچووم چوومە ھەولێر کرێچی بووم، چوومە بەغدا کرێچی بووم ئەلحەمدولیلا لە عومری خۆم ھیچم نەبووە، لەوەتەی یەکێتی خانووی داومەتێ کرێچی نیم، ئەگینا ھەر کرێچی بووم.
* کتێبی مام جەلال لە وەڵامی ٧٤ پرسیاردا لەلایەن رێبوار ستارەوە، ئامادەکراوە، باڵیۆز د. محەمەد سابیر، سەرۆکی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی پێشەکی بۆ نووسیوە و لەسەر ئەرکی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی چاپ کراوە.
*ئەم کتێبە دەقی چاوپێکەوتنی رادیۆی مەڵبەندی سلێمانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانە لەگەڵ سەرۆک مام جەلال لە ساڵی ٢٠٠٠ دا.
زیاتر بخوێنەرەوە
هەواڵ
رێکخراوی پوکواش دەچێتە شاری هەڵەبجە و گوێبیستی شایەتحاڵی کیمیابارانی شارەکە دەبێت
هەواڵ
رێکخراوی پوکواش کۆنفراسی نێودەوڵەتیی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەبێ چەکی کۆکوژ لە شاری سلێمانی ئەنجامدەدات
هەواڵ
لە ٣٧هەمین ساڵیادی ئەنفالدا دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی پەیامێک بڵاودەکاتەوە
هەواڵ
شاندێکی پەرلەمانی سوێدی سەردانی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی دەکات
هەواڵ
بیست و پێنج ساڵ بەسەر کۆچی دوایی مامۆستا ئیبراهیم ئەحمەد-دا تێدەپەڕێت
هەواڵ
پارێزگاری هەڵەبجە بە وەکالەت سەردانی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی دەکات
×
زمانەکان
کوردی
العربیة
English
دامەزراوە
ژیاننامەی سەرۆک مام جەلال
دەربارە
تیمی بەڕیوەبردن
پەیوەندی
کار و چالاکی
سیمینار
کۆنفرانس
دیبەیت
پرۆژە
لینکی زیاتر
کتێب
وتار
گەلەری
سکۆلارشیپ
میدیا
هەواڵەکان
سەردان
تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان
© 2025 pjtfoundation.org ,All rigth reserved