کوردی
العربیة
English
سەرەکی
دامەزراوە
دەربارە
تیمی بەڕیوەبردن
سەرۆکی دامەزراوە
جێگری سەرۆک
ڕێکخەری میدیا
پەیوەندی
میدیا
هەواڵ
سەردان
کار و چالاکی
سیمینار
کۆنفرانس
دیبەیت
پرۆژە
چاوپێکەوتن
کتێب
سکۆلارشیپ
وتار
گەلەری
هەواڵ
شیعری کام شاعیر کاریگەری لەسەر سەرۆک مام جەلال هەبووە؟
2024-06-30
شیعری کام شاعیر کاریگەری لەسەر سەرۆک مام جەلال هەبووە؟
کۆپلەیەک شیعری مامۆستا ئیبراهیم ئەحمەد بە دەنگی سەرۆک مام جەلال
سەرۆک مام جەلال کام کتێبخانەیەی وەک سەرچاوە بەکارهێناوە؟
وەڵامی ئەم پرسیارانە لە دەقی چاوپێکەوتنێکی سەرۆک مام جەلال- لە کتێبی (مام جەلال لە وەڵامی ٧٤ پرسیاردا) وەرگیراوە.
............
پ/ مامە گیان چەند ساڵ پارەت ھەڵنەگرتووە؟
سەرۆک مام جەلال: پارەم ھەڵنەگرتووە بەمەعنای ئەوەی ئیشی پێ دەکەم، بەڵام بۆئەوەی بیدەم بە خەڵک و ئیشەکانی پێبکات، ئەگەر بچمە دەرەوە پارەم پێیە کە ھەڵیدەگرم سەرفیشی دەکەم شتیشی پێدەکڕم کە سەفەرەکان دەکەم.
پ/ یەکەمین کتێبخانە کتێبت لێ وەرگرتبێ وەک سەرچاوە بەکارت ھێنابێ کوێ بووە؟
سەرۆک مام جەلال: مەکتەبەی کوێسنجاق ھی حزبی شیوعی عێراقی لە کۆیەیە و دووەمیشیان ھی مەکتەبەی حاجی قادری کۆیە.
پ/ کتێبت لێ وەرگرتوون؟
سەرۆک مام جەلال: ئەوە بوو دەچوویت ئیشتراکت دەکرد (١٠٠) فلست دەدا دەچووی چ کتێبت دەتویست دەتھێناو دەتبردەوە بۆ خوێندنەوە.
پ/ ئەی ھیچ کتێبێکت لێ وەرنەگرتوون بۆ نووسین؟
سەرۆک مام جەلال: نەخێر ھەر بۆ خوێندنەوە بووە.
پ/ مامە گیان تا چەند حەزت لە شیعرە بەگشتی و شیعری کوردی بەتایبەتی شیعری کێ کاری لێ کردوویت شیعرەکانی چ شاعیرێک دەخوێنیتەوە؟
سەرۆک مام جەلال: من شیعر دەخوێنمەوە، بەڵام ئەوەی کە زۆر کاری لە من کردووە لە شیعری جەواھیری-یە، جەواھیری زۆر کاریگەری لە سەرم ھەبووە ھەم لە فێربوونی زمانی عەرەبی، ھەم لە نووسینی عەرەبیش. لە کوردیشدا، دیارە لەسەردەمی لاوێتیدا ھی حاجی قادر زۆر کاری تێکردووم، پیرەمێرد و حاجی قادر، مامۆستا ئیبراهیم ئەحمەد کە ھەرچەندە شیعری کەمە، بەڵام شیعرەکانی زۆر بە پیت و بەرەکەتەو بە حەماس و بە مەعنایە. وەکو (شیرین بەھارە) خوالێخۆشبوو (تاھیر تۆفیق) کردوویەتی بەگۆرانی بە دەنگە زوڵاڵەکەی، ئەو شیعرە شتی بەرزی تێدایە ئەگەر لێی وردبینەوە.
لە شاعیرەکانی ئەم سەردەمە من زۆر معجیبم بە شێرکۆ بێکەس، من پێم وایە گەورەترین شاعیرە لە نەتەوەی کورد-دا ھەتا ئێستا ھەرچەندە من زۆرتر شیعری بەوەزن و قافیەم پێ خۆشترە لە شیعری نوێ ئەوەی پێ دەڵێن ئازاد، شیعری شێرکۆ بێکەس ھەم وتەکانی، ھەم بۆچوونەکانی و ھەم تەسویرەکانی، ھەم تەخویلەکانی ناوەڕۆک و ماناکانی ئێجگار بەرزە، پێم وایە شێرکۆ بێکەس گەورەترین شاعیری سەرتاسەری ناو مێژووی کوردە.
پ/ ھیچ کۆپلە شیعرێکت ئێستا لە خەیاڵدایە بۆمانی بڵێیت؟
سەرۆک مام جەلال: ھی کێ؟
پ/ھی ھەر شاعیرێک بێ کە ئێستا خۆت لە بیرت بێت؟
سەرۆک مام جەلال: زۆرم لە بیرە ھی مامۆستا ئیبراهیم ئەحمدم لە بیرە، ھی جەواھیریم لە بیرە، ھی حاجی قادرم لە بیرە، کامیانت پێ خۆشە بۆت بڵێم
پ/ وەڵڵا بە ئارەزووی خۆت کامت حەز لێییە؟
سەرۆک مام جەلال: باشە ھی مامۆستا برایم شیعرێکی زۆر بەرزی ھەیە لە زیندان لە بەغداوە کە حکوم دراون لەگەڵ ساڵح دیلان دەستیان پێکەوە کەلەپچە بووە. دوو کەس دەستیان کەلەپچە بووە. لەوێ لە زیندان شیعرێکی گوتووە ناوی (دوا تیری کەوان)ە زۆر بەو شیعرەوە موعجیبم ئێستا بۆت دەڵێم:-
دوا تیری کەوانی خۆت بھاوێژە ھەلە دوژمن
دوا سەرکەوتنی تۆیە دوا نوکی گەلە دوژمن
شەوی ترساندنت سامی نەماوە تاریک و روونە
بە ئاسۆی ئەرخەوانیدا ھەتاو لەو دیو کەلە دوژمن
چ گەوجی ھەش بەسەر کەی خۆر بە ھێڵەک پێشی گیراوە
وە یاخود چەرخی مێژوو کەی بە بەردی ئێوە وەستاوە
ھەموو پێشکەوتنێکی تۆ بەرەو چاڵی نەمان ئەدبات
ھەموو سەرکەوتنێکیشت بە وێنەی بڵقی سەر ئاوە.
جا ئەمانە ئێستا کە دەمەوێت بۆت شەرح بکەم پێش ئەوەی تەواوی بکەم مەعنای زۆر بەرزی تێدایە. مەسەلەن ئەمە یەکێکە لە مەقولەکانی ئیشتراکی ئەو سەردەمە دەڵێ:- ھەموو پێشکەوتنێکی رژێمی سەرمایەداری نزیکی دەکاتەوە لە مردن.
لە تەواوبوونی خۆی نزیکی دەکاتەوە لەوەی قۆناغی دوای خۆی بێتە ئاراوە، کە قۆناغی سۆشیالیزمە لەبەرئەوە شیعرەکە دەڵێت:
ھەموو پێشکەوتنێکی تۆ بەرەو چاڵی نەمان ئەتبا
ھەموو سەرکەوتنێکی بەوێنەی بڵقی سەر ئاوە
ئەوا ھیتلەر خوداوەندی شەڕی سەر ڕوی زەمین بوو خۆ
قەڵای سەرمایەداری پڕتفاقی ئاسنین بوو خۆ
ھەموو ئەڵمانیای نازی لە دەستا وەک نگین بوو خۆ
لە ڕێی ئازادیخوازانا وەکو شورای چین بوو خۆ
کوا ڤێرماختی ئەڵمانی کە ئەتووت ھەر زەروی خوێنە
کوا لۆف وافە ئەو ھێزە نەپارێزە مەرگ چێنە
کوا تۆپی کوا تانکی کوا ئوستوڵی بێ وێنە
بە جارێ گۆڕی گوم بوو، گشتی وەک خۆی بێسەروشوێنە
لەلای ئێمە ھەڵە نگوتن یەکەم ھەنگاوی زاڵبوونە
لە ناو بۆتەی خەباتدا تواندنەوە ھەر شەرتی قاڵبوونە
لە نوچدان و ھەڵەنەگوتن نییە باکی گەلی کوردان
وەکو ڕێگای خەباتی خۆی شکانی تۆی لەلا ڕوونە
لەگەڵ کاروانی ڕزگاری گەلان
ئەڕوا بە چالاکی لە دووری ڕێ و لە سەختی جێ و دری دوژمن نییە باکی
نە لادان و نە کۆڵدان نەوەستان ھەیە ھەرگیز
پشوونادا ھەتا نەبڕێ ڕەگی چەوسانەوە و ماکی
* کتێبی مام جەلال لە وەڵامی ٧٤ پرسیاردا لەلایەن رێبوار ستارەوە، ئامادەکراوە، باڵیۆز د. محەمەد سابیر، سەرۆکی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی پێشەکی بۆ نووسیوە و لەسەر ئەرکی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی چاپ کراوە.
زیاتر بخوێنەرەوە
هەواڵ
رێکخراوی پوکواش دەچێتە شاری هەڵەبجە و گوێبیستی شایەتحاڵی کیمیابارانی شارەکە دەبێت
هەواڵ
رێکخراوی پوکواش کۆنفراسی نێودەوڵەتیی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەبێ چەکی کۆکوژ لە شاری سلێمانی ئەنجامدەدات
هەواڵ
لە ٣٧هەمین ساڵیادی ئەنفالدا دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی پەیامێک بڵاودەکاتەوە
هەواڵ
شاندێکی پەرلەمانی سوێدی سەردانی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی دەکات
هەواڵ
بیست و پێنج ساڵ بەسەر کۆچی دوایی مامۆستا ئیبراهیم ئەحمەد-دا تێدەپەڕێت
هەواڵ
پارێزگاری هەڵەبجە بە وەکالەت سەردانی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی دەکات
×
زمانەکان
کوردی
العربیة
English
دامەزراوە
ژیاننامەی سەرۆک مام جەلال
دەربارە
تیمی بەڕیوەبردن
پەیوەندی
کار و چالاکی
سیمینار
کۆنفرانس
دیبەیت
پرۆژە
لینکی زیاتر
کتێب
وتار
گەلەری
سکۆلارشیپ
میدیا
هەواڵەکان
سەردان
تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان
© 2025 pjtfoundation.org ,All rigth reserved