پیرۆزبایی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی بەبۆنەی هاتنەوەی سەری ساڵی (١٤٤٦) نوێی کۆچییەوە

2024-07-07

بەبۆنەی هاتنەوەی سەری ساڵی (١٤٤٦) نوێی کۆچییەوە گەرمترین و جوانترین پیرۆزبایی خۆمان ئاراستەی تەواوی موسڵمانانی كوردستان، عیراق و جیهان دەکەین هیوادارین ئەم بۆنە پیرۆزە ئاشتی، تەبایی، خێر و خۆشی لەگەڵ خۆیدا بهێنێت و ببێتە هۆی سەقامگیر و خۆشگۆزەرانی دوورخستنەوەی بیری تووندڕەوی لە وڵاتەكەماندا.

کۆچی پێغەمبەر (دروودی خوای لەسەر بێت) لە مەککەی پیرۆز بۆ مەدینە ئەوەمان بیر دەخاتەوە رووداوێکی مێژووی گەورە و پڕ وانه‌یە، هێمای رزگاربوونە له‌ زوڵم و دەستپێکردنی قۆناغێكی نوێی پڕ ئازادییە، دەخوازین ئەم یادکردنەوەیە ببێتە هۆی بڵاوبوونەوەی ئاشتی و ئارامی لە جیهاندا.

دووباره‌ یادی سه‌ری ساڵی کۆچکردنی پێغەمبەری ئیسلام (دروودی خوای لەسەر بێت) لە سه‌رجه‌م موسڵمانان پیرۆز بێت.
  یوسف زۆزانی
 جێگری سەرۆکی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی

زیاتر بخوێنەرەوە

Copyright © 2025 . PJT Foundation. All right reserved