پرسەنامەی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی بەبۆنەی کۆچی دوایی کاک کەیفی حاجی حەمە سەعید-وە

2024-07-10
بەڕێزان/ کەسوکاری کۆچکردوو، کاک کەیفی حاجی حەمە سەعید
بەڕێز/ کاک شۆڕش خالید، برازای کۆچکردوو

بەداخ و پەژاریەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی کاک کەیفی حاجی حەمە سەعید برای شەهیدی نەمر (دکتۆر خالید) مان پێگەیشت.
 
بۆ ئەم کۆستە غەمباربووین، هاوبەشی خەم و پەژارەتانین، پرسە و سەرەخۆشیی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی_یاتان پێڕادەگەیەنین، رۆڵ و خەباتی بنەماڵە دڵسۆزەکەتان لە شۆڕشەکانی گەلی کورد بەرزدەنرخێنین جێگەی شانازین بۆ کورد و کوردستان، لە خوای گەورەش داواکاریین ئارامی و سەبووری بە هەموو لایەکتان ببەخشێت و دواناخۆشیتان بێت و جێگەی کاک کەیفی بەهەشتی بەرین بێت.

 انا لله وانا الیە راجعون

  باڵیۆز د. محەمەد سابیر
 سەرۆکی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی

زیاتر بخوێنەرەوە

Copyright © 2025 . PJT Foundation. All right reserved