کوردی
العربیة
English
سەرەکی
دامەزراوە
دەربارە
تیمی بەڕیوەبردن
سەرۆکی دامەزراوە
جێگری سەرۆک
ڕێکخەری میدیا
پەیوەندی
میدیا
هەواڵ
سەردان
کار و چالاکی
سیمینار
کۆنفرانس
دیبەیت
پرۆژە
چاوپێکەوتن
کتێب
سکۆلارشیپ
وتار
گەلەری
هەواڵ
لای مام جەلال کام نەریتی کوردی جوانترینە
2024-07-14
لای مام جەلال کام نەریتی کوردی جوانترینە
خۆشترین و بەلەزەت ترین خواردن لای مام جەلال چییە؟
سەرۆک مام جەلال لەبارەی لە دەستکردنی ئەڵقەوە چی دەڵێت
سەرۆک مام جەلال ئەو بەسەرهاتە دەگێڕێتەوە کە داوای (١٠) قات شاڵ دەکات و (١٠) کەری بۆ دێنن
پ/ مامە گیان کۆمەڵی کوردەواری خۆمان نەریتی زۆر جوانی تێدایە جوانترین نەریت لای مامە کیان چییە؟
سەرۆک مام جەلال: وەڵا لەلای من میوانداری، دڵسۆزی، وەفایی، پیاوەتی و جوامێری نموونەی نەریتی جوانن. کورد نەریتی جوانی زۆرە بەڕاستی ئەوانە بەلامەوە پەسەندە.
پ/ بەڕێزت کە جل لە بەر ئەکەیت بە تەنسیق لەبەری ئەکەی یا ھەروا؟
سەرۆک مام جەلال: من کە پێش ئەوەی ھێرۆ خان ببێتە ھاوسەری ژیانم، خۆم ھەڵمدەبژارد، ئێستا ئەو بۆمی ھەڵدەبژێرێت.
پ/ خۆشترین و بەلەزەت ترین خواردن لای مام جەلال چییە؟
سەرۆک مام جەلال: من ساوەر لام خۆشترین خواردنە رەنگە خەڵک لای سەیر بێت، ساوەر بەلامەوە زۆر خۆشە، دوو سێ نەوع ساوەر ھەیە، ساوەر ھەیە شلە، ساوەر ھەیە بە گۆشت، ئەوە خۆشە لەپەر ساوەر ھەیە وە بەپڵاویش ھەیە و ساوەر بەقبوڵی و پڵاو ساوەریش ھەیە ئەوەی سێیەمم لا خۆشە. سەردەمێک لە ماڵی جەنراڵ خوالێخۆشبوو مەرحوم بارزانی نزیکبووم، ئەو وەختە ماڵی لە بەغدا بوو من پەیوەندیم زۆر باش بوو لەگەڵیان و لەماڵەوە یەکێک بووم لەو کەسانەی دەچوومە ناو ماڵی مەلا مستەفا، مەلا مستەفا ژنێکی زۆر سالار و موحتەرەمی ھەیە ناوی (حەمایل خانە) دایکی کاک مەسعودە، بەڕاستی ژنێکی زۆر سەلارە، لەکوردەواریدا ژنی ئاوا کەم ھەڵکەوتووە، قورس و سەنگین و دەلال، من ھەموو جارێ دەچوومە لای و ھاوارم دەکرد و دەمگوت حەمایل خان من ئەمڕۆ خۆم بە ساوەر دەعوەت کردووە لە لای ئێوە، پێدەکەنی و دەیگوت جەلال خەڵک خۆی چۆن دەعوەت دەکات، ئەمن دەمگوت وەڵاھی ئەمن خۆم دەعوەت کردووە، لەم ساڵانەشدا کە چووم زیارەتی کاک مەسعودم کرد، داوامکرد کە بەخزمەت حەمایل خان بگەمەوە، حەمایل خان ھاتبوو گوتی نیوەڕۆش دەعوەتی جەلال، ساوەرم بۆ لێ ناوی لەگەڵ چێشتەکانی تردا ساوەری بۆ لێنابووم، بەلای منەوە ساوەر یەکێکە لەھەر خواردنە خۆشەکان.
پ/ ناوی چەن خواردنی کوردەواری خۆمان دەزانی؟
سەرۆک مام جەلال: زۆر دەزانم.
پ/ وەکو؟
سەرۆک مام جەلال: مەسەلەن قبوڵی، پڵاو، کفتە و کوبە، ساوەر، ترخێنە، داندۆک، نیسک گەنمە کوتراو خواردن نییە نەم خواردبێ، یا لەپێشمەرگایەتێدا، کاتێک چووینەتە ماڵان و دابەشبووینە یان لەماڵی خۆمان خواردوومە.
پ/ ئەی خۆت دەزانی خواردن دروست بکەیت؟
سەرۆک مام جەلال: بەڵێ دەزانم خواردن دروست بکەم.
پ / بەتایبەتی چی دەزانی دروست بکەیت؟
سەرۆک مام جەلال: من قبوڵی باش لێ دەنێم، بامێ باش لێ دەنێم، ساوەر باش لێ دەنێم، گۆشت برژان باش دەزانم بەعزێ خواردنی ئەجنەبی دەزانم، وەبۆ مەعلومات ھێرۆخان من فێرم کردووە چێشت لێ بنێت، بڕۆ لێی پرسە ئێستا ئەی سەلمێنێت کەمن فێری قبوڵی و پڵاو ئەوانەم کردووە، من لەزیندانا فێربووم لەوەختی خوێندکاریم تەلەبە بووم وە ھەروەھا کە بە تەنیایی ژیاوم لە شاخیش ساڵی یەکەم لە چەمی ڕێزان کە بە ژمارە کەم بووین ھەرمن چێشتم لێ دەنا.
پ/ جا بەڕای تۆ چێشتی کامتان خۆشترە ھی تۆ یان ھێرۆ خان؟
سەرۆک مام جەلال: ئێستا ھێرۆ خان باشترە، ئەزانی چییە؟ وەکو لە ئیبتیدائی مامۆستای بووبیت و ئێستا خوێندکارێکی جامیعەی تەواو کردبێت یان ماستەر و دکتۆرای ھەبێت ئاوھای لێ ھاتووە.
پ/ بەڕێزت تەزبیح زۆر دەگری بەدەستەوە جوان ترین تەزبیح بەلای مام جەلالەوە چییە؟
و/ قەزوان، تەزبیحی قەزوان بەلامەوە زۆر جوانە.
پ/ ڕات چییە بەرامبەر ئەڵقە لە دەستکردنی پیاوان؟
سەرۆک مام جەلال: یەعنی چی؟
پ/ زۆر بەی پیاوان ئێستا دوای ساڵێ ژنھێنانیان دای دەنێن؟
سەرۆک مام جەلال: خراپە، من پێم کارێکی خراپە، پێم خۆشە پیاوان ئەڵقەیان لەدەست بێت، ئەوانەی دای دەنێن بۆ فرتوفێڵ دای دەنێن یان پێیان شەرمە، کە ھەردووکی خراپە، من ھیچ وەختێک دامنەناوە لەو ساڵەی زەواجم کردووە، بەعزێ جار ھەتا بچووکیش دەبێتەوە، بەڵام ھەردام نەناوە، مەگەر بۆ پاککردنەوە.
پ/ ئەو ئەڵقەیەی جەنابت ئەو ئەڵقەیەیە کە نیشانت کرد؟
سەرۆک مام جەلال: بەڵی ھی ئەو ساڵەیە، کە ھێرۆخانم نیشانە کرد.
پ/ ئەی ئێستا ھیچ نوکتەیەکی خۆشت لا نییە بۆمان بگێڕیتەوە یان بەسەرھاتێکی خۆش؟
سەرۆک مام جەلال: جا وەڵا نوکتەی چیت بۆبگێڕمەوە. ئێستا شتێکی وام لەبیر نییە، بەسەرھاتیش، چیت دەوێ بۆت بگێڕمەوە؟ زۆرم بەسەرھاتووە. باشە بانوکتەیەکی زۆر سەیرت بۆ بگێڕمەوە، ئەوە من لە لیبیا ھاتمەوە، برادەر موعەمەر قەزافی و ھەندێک لەو برادەرانەی تری لیبیا، جلیان دامێ، جلی لیبی،
منیش ھاتمەوە بڕیارمدا جلی کوردی بنێرم بۆیان، ناردم بەدوای دکتۆر خدر برای د. فوئادی خۆمان، گوتم دکتۆر خدر، بنێرە ھەشت، نۆ، دە شاڵی باشی کوردی چاکم بۆ بکڕە، بەڵام ھەریەکە بەنەوعێک بێ و ھەریەکە و رەنگێک بێت. ئەو وەختە لەبەری مەرگە شاڵی زۆرباش دروست دەکرا، گوتم دەبێت بینێرم بۆ لیبیا بۆ ئەو برادەرانە. وتی: زۆرباشە، ئەویش کاغەزێک دەنوسێ بۆ کاک رەفیق پشدەری. کۆیی بەشاڵ دەڵێن کر، بۆی دەنوسێ، دەڵێ بنێرە ئەوەندە کر بێت، بەیانییەک ھەستام، تەماشا دەکەم، ئەو وەختە ماڵەکەی ئێمە دوو ژوور بوو، ژوورێکیان من و ھێرۆخان لێی دەنووستین و ژوورێکیشیان وەکو ئۆفیس و ژووری میوان وابوو، تەماشام کرد ئەوا ھەشت، نۆ، دە نێرەکەر لەبەردەم ماڵی ئێمە دەزەڕن، لە زەڕەی نێرەکەر بەخەبەر ھاتم و گوتم ئەوە چییە؟ گوتیان وەڵا ئەوە کاک رەفیق ناردوێتی، منیش تەلەفۆنم لەگەڵ کرد. ئەوکاتە تەلەفۆنمان ھەبوو. گوتم کاک رەفیق ئەوە چییە؟ گوتی ئەوە کەرەکانم لۆ ناردووی. گوتم کەری چی؟ گوتی: حمار، حمار، بۆ ئەوەی تەئکید بکات.گوتم ئاخر ئەوە چۆنە؟ گووتی ئەوە دکتور خدر داوای کردبوون و گوتی ھەریەکەش لە رەنگێک، جا فعلەن ھەریەکەو لە رەنگێک بوون. منیش زۆر توڕە بووم چونکە دکتۆر خدر نوکتەو شتی وای ھەبوو، بەڕاستی بە پەستییەوە تەلەفونم لەگەڵ کرد، گووتم ئەوە دکتور چیت کردووە؟ گوتی مامە قسەمەکە، ئەوە دێم بۆلات با ئەویش بێت کاغەزەکە ببینێت کە ئەمن چیم لە بۆ نوسیووە. وەڵڵا کە ھاتن ھەردووکیان ھاتن، دکتۆر خدر نووسیبووی کر ئەو کری بە کەر خوێند بۆوە، چووبوو لەباتی (١٠ ) کر بکڕێ دە کەری کڕیبوو.
* وەڵامی ئەم پرسیارانە لە کتێبی (مام جەلال لە وەڵامی ٧٤ پرسیاردا) وەرگیراوە، باڵیۆز د. محەمەد سابیر، سەرۆکی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی پێشەکی بۆ نووسیوە و لەسەر ئەرکی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی چاپ کراوە.
زیاتر بخوێنەرەوە
هەواڵ
رێکخراوی پوکواش دەچێتە شاری هەڵەبجە و گوێبیستی شایەتحاڵی کیمیابارانی شارەکە دەبێت
هەواڵ
رێکخراوی پوکواش کۆنفراسی نێودەوڵەتیی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەبێ چەکی کۆکوژ لە شاری سلێمانی ئەنجامدەدات
هەواڵ
لە ٣٧هەمین ساڵیادی ئەنفالدا دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی پەیامێک بڵاودەکاتەوە
هەواڵ
شاندێکی پەرلەمانی سوێدی سەردانی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی دەکات
هەواڵ
بیست و پێنج ساڵ بەسەر کۆچی دوایی مامۆستا ئیبراهیم ئەحمەد-دا تێدەپەڕێت
هەواڵ
پارێزگاری هەڵەبجە بە وەکالەت سەردانی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی دەکات
×
زمانەکان
کوردی
العربیة
English
دامەزراوە
ژیاننامەی سەرۆک مام جەلال
دەربارە
تیمی بەڕیوەبردن
پەیوەندی
کار و چالاکی
سیمینار
کۆنفرانس
دیبەیت
پرۆژە
لینکی زیاتر
کتێب
وتار
گەلەری
سکۆلارشیپ
میدیا
هەواڵەکان
سەردان
تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان
© 2025 pjtfoundation.org ,All rigth reserved