پرسەنامەی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی بەبۆنەی کۆچی دوایی خاتوو بەهیە سلێمان

2024-07-25

بەڕێز/ خاتوو کافیە سلێمان خۆشکی کۆچکردوو
بەداخ و پەژاریەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی خاتوو بەهیە سلێمان، خوشکی بەڕێزتانمان پێگەیشت، هاوبەشی خەم و پەژارەتانین، پرسە و سەرەخۆشیی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی بە بەڕێزت و بنەماڵە تێکۆشەرەکەتان رادەگەیەنین، لە خوای گەورەش داواکاریین سەبووری بە هەموو لایەکتان ببەخشێت و دوا ناخۆشیتان بێت و جێگەی خاتوو بەهیەش بەهەشتی بەرین بێت.
انا لله وانا الیە راجعون

یوسف زۆزانی
جێگری سەرۆکی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی

زیاتر بخوێنەرەوە

Copyright © 2025 . PJT Foundation. All right reserved