دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی کتێبی (التكييف القانوني للجرائم المرتكبة ضد الايزيديين) بڵاودەکاتەوە

2024-08-12
رۆژی یەکشەممە رێکەوتی ١١ی ئابی ٢٠٢٤ بە سەرپەرشتی باڵیۆز د. محەمەد سابیر، سەرۆکی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی کتێبی (التكييف القانوني للجرائم المرتكبة ضد الايزيديين)ــــ بڵاو دەکاتەوە.

ئەم کتێبە لە نووسین و ئامادەکردنی مامۆستای زانکۆ د. دڵپاک تاهیرە، مەراسیمی بڵاوکردنەوە، پێبەخشین و واژکردنی هاوکاتە لەگەڵ دەیەمین ساڵیادی جینۆسایدی ئێزدییەکان.

دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی لەبەر گرنگی ناوەڕۆکی کتێبەکە و تێپەڕبوونی دەساڵ بەسەر جینۆسایدی ئێزیدییەکان لەلایەن گرووپی تیرۆرستی داع..ش لە شەنگال و کۆمەڵکوژی ئێزیدییەکان لە ساڵی ٢٠١٤ ئەم مەراسیمەی لە ئەستۆ گرت.
ئەو هێرشانەی رێکخراوی تیرۆریستیی داع..ش بۆ سەر ئێزیدییەکان ئەنجامیدا، کۆمەڵێک پێشێلکاری دژی بەها و مافەکانی مرۆڤایەتی لە خۆگرتبوو، لەوانەش دەرکردن لەسەر زێدی خۆیان و کوشتنی بە کۆمەڵ، گۆڕینی زۆرەملێی ئایین، بە کۆیلەکردنی سێکسی و رفاندنی ژنان و منداڵان، هەموو ئەمانە بوونەتە ئازارێک لەسەر جەستەی تاک بە تاکی ئێزیدییەکان رۆژانە پێوەی دەناڵێنن.

کتێبەکە لەلایەن پ. ی. د. هونەر ئەمین، مامۆستای زانکۆی چەرمۆ خوێندنەوەی بۆکرا، بەشێکی دیکەی مەراسیمەکە رازێندرابووە بە تابلۆ جوانەکان هونەرمەند چیمەن ئیسماعیل و ئاوازی کەمانچەکەی هونەرمەند نەوژین محەمەد.

زیاتر بخوێنەرەوە

Copyright © 2025 . PJT Foundation. All right reserved