کوردی
العربیة
English
سەرەکی
دامەزراوە
دەربارە
تیمی بەڕیوەبردن
سەرۆکی دامەزراوە
جێگری سەرۆک
ڕێکخەری میدیا
پەیوەندی
میدیا
هەواڵ
سەردان
کار و چالاکی
سیمینار
کۆنفرانس
دیبەیت
پرۆژە
چاوپێکەوتن
کتێب
سکۆلارشیپ
وتار
گەلەری
هەواڵ
پەیامی پیرۆزبایی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی بەبۆنەی دەستبەکاربوونی پارێزگاری نوێی شاری کەرکوک
2024-08-14
سەرۆک مام جەلال:
"دەبێت هەوڵبدەین بە کردەوە وا لە تورکمان و عەرەب بکەین ژیانیان لەگەڵ کورد خۆشترە، ئاسودەترە، بەکەڵکترە بۆ ئەوان پڕ لە ئازادی و دیموکراسی و خێر و بێرترە".
بەبۆنەی هەڵبژاردنی پارێزگار، سەرۆکی ئەنجومەن و سەرکەوتنی پێکهێنانی حکومەتی خۆجێیەتی کەرکوک، لە دوای حەوت ساڵ وەرگرتنەوەی پارێزگاری کەرکوک بۆ پشکی کورد، لەلایەن یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و دانانی رێبوار تەها وەک پارێزگار بۆ شارەکە، پیرۆزبایی خۆمان ئاراستەی یەکێتی و پارێزگاری نوێ دەکەین و هیوای سەرکەوتنیان بۆ دەخوازین و پشتیوانییان دەکەین.
دەخوازین پارێزگاری نوێ بەرۆحێکی برایەتی بێجیاکاری و بێجیاوازی لەنێوان نەتەوەجیاوازەکان و پارتەسیاسییەکان کاری جددی خۆی بکات لەپێناو بەهێزکردن، پاراستن و پتەوکردنی پێکەوەژیان لە نێوان سەرجەم هاوڵاتییانی شاری کەرکوک، و بکرێتە نمونەی جوانی لەسەر ئاستی سەرجەم شارەکانی عیراق و ژیرخانی ئابووری شارەکە ببوژێندرێتەوە و ئاوەدانی و ژیانکردن بگەڕێندرێتەوە.
ئەوەش لای هەمووان روونە کە سەرۆک مام جەلال چۆن و بەچی پلانێک خزمەتی کەرکوک و کەرکوکییەکانی کرد هەمیشە خەمی قووڵی بۆ چەسپاندنی ئاشتی و کاری بەیکەوەی بوو لەو شارەدا، لەم روانگەیەوە بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی وتی "یەکێتی لە کەرکوک وەکو سەرۆک مام جەلال سیاسەت دەکات، پێش ئەوەی بۆ کوردەکان ئیش بکەین بۆ هەموو خوشک و براکانی دیکەمان ئیش دەکەین".
جارێکی دیکە پیرۆزبایی لە کەرکوکییەکان و لە پارێزگاری نوێی کەرکوک دەکەین و هیوادارین قۆناغی خزمەتکردنی شارەکە دەستپێبکات
باڵیۆز د. محەمەد سابیر
سەرۆکی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی
زیاتر بخوێنەرەوە
هەواڵ
رێکخراوی پوکواش دەچێتە شاری هەڵەبجە و گوێبیستی شایەتحاڵی کیمیابارانی شارەکە دەبێت
هەواڵ
رێکخراوی پوکواش کۆنفراسی نێودەوڵەتیی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەبێ چەکی کۆکوژ لە شاری سلێمانی ئەنجامدەدات
هەواڵ
لە ٣٧هەمین ساڵیادی ئەنفالدا دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی پەیامێک بڵاودەکاتەوە
هەواڵ
شاندێکی پەرلەمانی سوێدی سەردانی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی دەکات
هەواڵ
بیست و پێنج ساڵ بەسەر کۆچی دوایی مامۆستا ئیبراهیم ئەحمەد-دا تێدەپەڕێت
هەواڵ
پارێزگاری هەڵەبجە بە وەکالەت سەردانی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی دەکات
×
زمانەکان
کوردی
العربیة
English
دامەزراوە
ژیاننامەی سەرۆک مام جەلال
دەربارە
تیمی بەڕیوەبردن
پەیوەندی
کار و چالاکی
سیمینار
کۆنفرانس
دیبەیت
پرۆژە
لینکی زیاتر
کتێب
وتار
گەلەری
سکۆلارشیپ
میدیا
هەواڵەکان
سەردان
تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان
© 2025 pjtfoundation.org ,All rigth reserved