پرسەنامەی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی بەبۆنەی کۆچی دوایی یاریدەدەری سەرۆکی زانكۆی كۆیه-وە

2024-09-16
پرسەنامەی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی بەبۆنەی کۆچی دوایی یاریدەدەری سەرۆکی زانكۆی كۆیه-وە
بەڕێز/ پ. ی. د. محەمەد حەسیب سدیق، سەرۆکی زانکۆی کۆیە
بەڕێزان/ مامۆستایان و خوێندکارانی زانکۆی کۆیە
بەداخ و پەژاریەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی پ. ی. د. قارەمان نادر شێخ بزێنی، یاریدەدەری سەرۆکی زانكۆی كۆیه-مان پێگەیشت لە دڵەوە غەمباربووین.
 بۆ ئەم خەمە گەورەیە پرسە و ماتەم و هاوخەمیی قووڵی خۆمان ئاراستەی بەڕێزتان و هەموو ئەندامانی خانەوادەی کۆچکردوو دەكەین.

لە خوای گەورەش داواکاریین ئارامی و سەبووری بە هەموو لایەکتان ببەخشێت و دواناخۆشیتان بێت، دەخوازین جێگەی پ. ی. د. قارەمان نادر شێخ بزێنی بەهەشتی بەرین بێت.
 
انا لله وانا الیە راجعون

باڵیۆز د. محەمەد سابیر
سەرۆکی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی
١٦ی ٩ی ٢٠٢٤
 

زیاتر بخوێنەرەوە

Copyright © 2025 . PJT Foundation. All right reserved