باڵیۆز د. محەمەد سابیر پێشوازی لە د. لاڤە ئاراس دەکات

2024-09-17
رۆژی سیشەممە ١٧ی ٩ی ٢٠٢٤ باڵیۆز د. محەمەد سابیر، سەرۆکی دامەزراوەی سەرۆك جەلال تاڵەبانی پێشوازی لە د. لاڤە ئاراس، پسپۆڕی ئابووری و کاندیدی كێتیی نیشتمانیی كوردستان لە بازنەی سلێمانی بۆ خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان كرد.

لە دیدارێکدا هەردوولا هاوڕابوون لەسەر بەردەوامی و هەماهەنگی زیاتر بۆ فراوانبوونی پلان و چالاکییەکانی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی.

 لەلایەکی دیکەوە ئەو پسپۆڕە ئابوورییە ئامادەیی و هاوکاریی خۆی بۆ پەرەپێدانی دامەزراوەکە و پاڵپشتی بۆ هەموو هەنگاوێک کە ئامانج لێی بەرەپێشچوونی دامەزراوەکە بێت بە ئاراستەی خزمەتکردنی هەمووان لەسەر شوێنپێ سەرۆک مام جەلال، د. لاڤە ئاراس دامەزراوەکەشی بە گرنگییەکی ئەم قۆناغە وەسف کرد و کار و  چالاکییەکانی دامەزراوەکەی لە ماوەکانی رابردوو بەرز هەڵسەنگاند.

زیاتر بخوێنەرەوە

Copyright © 2025 . PJT Foundation. All right reserved