کوردی
العربیة
English
سەرەکی
دامەزراوە
دەربارە
تیمی بەڕیوەبردن
سەرۆکی دامەزراوە
جێگری سەرۆک
ڕێکخەری میدیا
پەیوەندی
میدیا
هەواڵ
سەردان
کار و چالاکی
سیمینار
کۆنفرانس
دیبەیت
پرۆژە
چاوپێکەوتن
کتێب
سکۆلارشیپ
وتار
گەلەری
هەواڵ
پەیامی مەكتەبی سیاسیی بۆ ساڵرۆژی كۆچی یەكجارەكی و نەمری سەرۆك مام جەلال
2024-10-02
پەیامی مەكتەبی سیاسیی بۆ ساڵرۆژی كۆچی یەكجارەكی و نەمری سەرۆك مام جەلال
لە 3ی ئۆكتۆبەری 2017، كوردستان و عێراق و جیهان، ڕابەرێكی مەزن، شۆرشگێرێكی پشوودرێژ ، دیپلۆماتكارێكی بەتوانا و نووسەرێكی بە سەلیقە و مافناسێكی دادپەروەر و یەكسانیخواز و سیمبولی پێكەوەژیان و خەباتی دیموكراسی لەدەستدا.
كۆچی دوایی سەرۆك مام جەلال سكرتێری یەكێتیی و رابەری شۆڕشی نوێی گەلەكەمان،یەكەم سەركۆماری هەڵبژێردراوی عێراقی دیموكرات و فیدراڵ ، هەموو لایەكی خەمبار و دڵتەنگ كرد، چونكە مام جەلال لە ئەزموونی خەبات و تێكۆشانی زیاتر لەشەست ساڵیدا ، هەمیشە داكۆكیكار بوو لە كۆمەڵانی خەڵك ، لە ڕەنجدەرانی بیروبازوو، بەرگریكار و خەمخۆری خانووە قوڕەكان و كەسوكاری سەربەرزی شەهیدان و پێشمەرگە و كەم ئەندام و زیندانیانی سیاسی بووە، هەموو هەوڵ و جوڵە دیپلۆماسییەكانی بە ئاراستەی بەدیهێنانی دیموكراسی و ئاشتی و دیموكراسی و مافە ڕەواكانی گەلەكەمان بووە بە مافی چارەی خۆنووسینیشەوە.
مامی گەورەمان ڕەچەشكێن و سەرمەشقی برایەتی گەلان و چارەسەركردنی كێشەكانی پێكهاتە جیاوازەكانی عیراق و قوڵكردنەوەی گیانی تەبایی نێوان هێزە سیاسیەكانی كوردستان و عیراقیش بووە، لە ناوچەكەش فاكتەری سەقامگیری و پەیوەندی باش و هاوسەنگ بووە لەگەڵ دەر و دراوسێی، بە ئەزموون و بیری وردی ئیدارەی كێشەو قەیرانە زۆرو زەوەندەكانی داوە.
لە ژێر چەتری ڕابەرایەتیو سەرۆكایەتی مام جەلال دا، ئازادی بیرو ڕا، رەخساندنی زەمینەی گونجاو بۆ خەباتی مەدەنیو دیموكراسییانەی هەموو چین و توێژەكان بە مافی بێچەند وچۆنی ژنانیشەوە گەشە و نمای كردووە، لەسەر ئاستی توێژ و چینەكانی كۆمەڵگا، بڕوای بەهێزی بە خەباتی رێكخراو و سەندیكاكان هەبووە، تا لە رێگەی خەباتی پیشەیی و مەدەنیەوە بتوانن ماف و ئازادی زیاتر بەدەست بهێنن بە تایبەتی خەباتی خوێندكاران و لاوان و تێكۆشانی یەكسانیخوازی ژنان .
ئەمرۆ لە كاتێكدا یادی ماڵئاوایی ئەو رابەرە مەزنەمان دەكەینەوە، كوردستان وعێراق زۆر پێویستیان بە دونیابینی و حیكمەت و دانایی سەرۆك مام جەلال هەیە، لەسەر ئاستی كوردستاندا لەبەردەم هەڵبژاردنێكی چارەنوسسازداین، كە لەسەر ڕێبازەكەی نەخشەی حوكمرانی و هێز بە قازانجی دیموكراسی و باشبوونی بارو گوزەرانی خەڵكی كوردستان وەردەچەرخێنین.
لە ئاستی عێراق و ناوچەكەش دۆخی دژواری بەریەككەوتن و شەڕ و ناكۆكی دەورانێكی ناجۆری دروستكردووە كە هەر بە رۆحی ئاشتیخوازانە و دەستپێشخەری دانایی تێزەكانی سەرۆك مام جەلال رێئ چارەسەری دەدۆزێتەوە .
جارێكی تر لەم یادە شكۆمەندەدا :
-سڵاو لە رۆحی پاكی سەرۆك مام جەلال، شكۆی نەتەوە و نیشتمان، سەممام ئەمانی وڵات.
-نەمری بۆ گشت شەهیدانی گەلی كوردستان، شەهیدانی دیموكراتی و رزگاری عێراق لە ستەمكاری و دیكتاتۆری.
هەر ئاوەدان بێت رێبازی مام
مەكتەبی سیاسیی
یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان
زیاتر بخوێنەرەوە
هەواڵ
رێکخراوی پوکواش دەچێتە شاری هەڵەبجە و گوێبیستی شایەتحاڵی کیمیابارانی شارەکە دەبێت
هەواڵ
رێکخراوی پوکواش کۆنفراسی نێودەوڵەتیی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەبێ چەکی کۆکوژ لە شاری سلێمانی ئەنجامدەدات
هەواڵ
لە ٣٧هەمین ساڵیادی ئەنفالدا دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی پەیامێک بڵاودەکاتەوە
هەواڵ
شاندێکی پەرلەمانی سوێدی سەردانی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی دەکات
هەواڵ
بیست و پێنج ساڵ بەسەر کۆچی دوایی مامۆستا ئیبراهیم ئەحمەد-دا تێدەپەڕێت
هەواڵ
پارێزگاری هەڵەبجە بە وەکالەت سەردانی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی دەکات
×
زمانەکان
کوردی
العربیة
English
دامەزراوە
ژیاننامەی سەرۆک مام جەلال
دەربارە
تیمی بەڕیوەبردن
پەیوەندی
کار و چالاکی
سیمینار
کۆنفرانس
دیبەیت
پرۆژە
لینکی زیاتر
کتێب
وتار
گەلەری
سکۆلارشیپ
میدیا
هەواڵەکان
سەردان
تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان
© 2025 pjtfoundation.org ,All rigth reserved