پیرۆزبایی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی بەبۆنەی 3 هەمین ساڵیادی دامەزراندنی دامەزراوەی میدیایی مەسرا

2024-10-07

لە ناخی دڵەوە گه‌رمترین و جوانترین پیرۆزبایی ئاراستەی به‌ڕێوه‌به‌ر، سەرجەم رۆژنامەنووسان و کارمەندانی دامەزراوەکەتان دەکەین،  لەماوەی سێی ساڵی رابردوودا دامەزراوەی مەسرا رۆڵی دیار و کاریگەری بەرچاوی گێڕاوە لە کۆکردنەوەی را جیاوازەکان و گواستنەوە و دەرخەرەی راستییەکان بۆ بینەران و خوێنەرانی.


 دامەزراوەی مەسرا بە زمان، رەنگ و دەنگی عەرەبی پێویستییەکی نێو میدیای یەکێتییە، پەخشی ئاسمانی دامەزراوەکەتان لە پاڵ تەلەفزیونی گەلی کوردستان بە زمانی عەرەبی جێدڵخۆشییمانە.

بە هەموو توانایەکمانەوە پشتگیر و هاوکارتان دەبین، هەوڵی سەرخستنی دامەزراوەکەتان دەدەین، دەشمانەوێت لەم رۆژە پیرۆزەدا سوپاسی بێپایەنتان بکەین بۆ گرنگیدان بە کار و چالاکییەکانی دامەزراوەکەمان.

 دووبارە پیرۆزبایی ئەم یادەتان لێدەکەین و هیوای بەردەوامی، کاری نوێ و سەرکەتنتان بۆ دەخوازین.

باڵیۆز د. محەمەد سابیر
 سەرۆکی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی
٨ی ئۆکتۆبەری ۲۰۲٤

زیاتر بخوێنەرەوە

Copyright © 2025 . PJT Foundation. All right reserved