کوردی
العربیة
English
سەرەکی
دامەزراوە
دەربارە
تیمی بەڕیوەبردن
سەرۆکی دامەزراوە
جێگری سەرۆک
ڕێکخەری میدیا
پەیوەندی
میدیا
هەواڵ
سەردان
کار و چالاکی
سیمینار
کۆنفرانس
دیبەیت
پرۆژە
چاوپێکەوتن
کتێب
سکۆلارشیپ
وتار
گەلەری
هەواڵ
سەرۆك وەزیرانی عیراق: سەرۆك مام جەلال رەمزێكی نیشتمانییە
2024-11-13
محەمەد شیاع سودانی تاجەگوڵینەی وەفا لەسەر مەزاری سەرۆك مام جەلال دادەنێت
ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەمە رێکەوتی١٣ی١١ی٢٠٢٤، بەڕێز محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عیراق گەیشتە سلێمانی و بە یاوەری بەڕێز قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆك وەزیرانی حكومەتی هەرێمی کوردستان و باڵیۆز د. محەمەد سابیر، سەرۆکی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی و لە یەكەم وێستگەی سەردانەكەشیدا سەردانی مەزاری سەرۆك مام جەلال-ی كردو تاجەگوڵینەی رێزو وەفای لەسەر مەزارەكەی دانا.
محەمەد شیاع سودانی لە دەفتەری یاداشتەكانی مەزارەكەدا نووسی: "هیوای گەورەمان هەیە كوڕو هەڤاڵەكانی سەرۆك مام جەلال لەسەر رێبازەكەی بەردەوامبن، سەرۆك مام جەلال رەمزێكی نیشتمانی بوو بۆ عیراق و دژی دیكتاتۆرییەت تێیكۆشاوەو رۆڵی لەبونیادنانی عیراقی نوێ و پڕۆسەی سیاسیدا هەبووە".
دەشنووسێت: "دەبێت وانەو پەند لەڕێچكەی خەباتی سەرۆك مام جەلال و پەرۆشی گەورەی بۆ یەكڕیزی نیشتمانی و پێشخستنی بەرژەوەندی گشتی و پاراستنی مافی سەرجەم پێكهاتەكان فێرببین.
لەكۆتایی یاداشتەكەیدا سەرۆكوەزیرانی عیراق ئاماژەی بەوەداوە: رۆحی مام جەلال شادبێت و هیوای گەورەمان بەكوڕو هەڤاڵەكانی هەیە كەلەسەر رێبازەكەی بەردەوامبن.
زیاتر بخوێنەرەوە
هەواڵ
رێکخراوی پوکواش دەچێتە شاری هەڵەبجە و گوێبیستی شایەتحاڵی کیمیابارانی شارەکە دەبێت
هەواڵ
رێکخراوی پوکواش کۆنفراسی نێودەوڵەتیی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەبێ چەکی کۆکوژ لە شاری سلێمانی ئەنجامدەدات
هەواڵ
لە ٣٧هەمین ساڵیادی ئەنفالدا دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی پەیامێک بڵاودەکاتەوە
هەواڵ
شاندێکی پەرلەمانی سوێدی سەردانی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی دەکات
هەواڵ
بیست و پێنج ساڵ بەسەر کۆچی دوایی مامۆستا ئیبراهیم ئەحمەد-دا تێدەپەڕێت
هەواڵ
پارێزگاری هەڵەبجە بە وەکالەت سەردانی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی دەکات
×
زمانەکان
کوردی
العربیة
English
دامەزراوە
ژیاننامەی سەرۆک مام جەلال
دەربارە
تیمی بەڕیوەبردن
پەیوەندی
کار و چالاکی
سیمینار
کۆنفرانس
دیبەیت
پرۆژە
لینکی زیاتر
کتێب
وتار
گەلەری
سکۆلارشیپ
میدیا
هەواڵەکان
سەردان
تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان
© 2025 pjtfoundation.org ,All rigth reserved