پەیامی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی لە رۆژی شەهیدی یەکێتیدا

2024-11-21

کەسوکاری سەربەرزی شەهیدان یەکێتی 
رۆژی٢١ی تشرینی دووەم "ڕۆژی شەهیدانی یەکێتی"یە، یادێکی مەزن و پڕشکۆیە لە مێژووی و سەروەریی و خەباتی بەردەوامی نەتەوەی کورد و یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان و سەرۆک مام جەلال، هەرئەمەش وای کرد یەکێتی ناوی حزبی شەهیدانی لیبنرێت.

 ئێمە لە دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی خوێنی شەهیدانمان لەیاد ناکەین و لەگەڵ ناوهێنانی هەرشەهیدێکدا لەسەر پێ دەوەستین و دەست لەسەر دڵمان دادەنێین، خۆمان بە قەرزاری یەکبەیەکیان و کەسوکارەکانیان دەزانین، چونکە ئەوان یەكێتییان لە دڵیاندا هەڵگرت بەڕاستی بۆ میللەت جەنگان.

ئەم رۆژە خۆشەویستی، وەفاداریی و دووپاتکردنەوەی بەڵێن بۆ میللەتەکەمان دەردەبڕین
ھەموو ساڵێك ئەم یادە حزبی و میللییە دەبێتە بۆنەی دووپاتكردنەوەی بەڵێندان بە رێبازی شەھیدانی كوردایەتی و نەتەوەیی.

یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان رۆژی لە سێدارەدانی شەهیدان (شیهاب شێخ نوری، ئەنوەر زۆراب و جەعفەر عەبدولواحید)ی كردووتە رۆژی شەهیدانی یەكێتیی،  ئەم سێ سەركردەیە بە دروشمی (كەم ژیان و كەڵ ژیان)  چوونە بەردەم پەتی سێدارە لە زیندانی رژێمی بەعسی دیكتاتۆری، سەربەرزییان تۆمارکرد و نهێنیان پاراست.

لەم رۆژەدا ڕایدەگەیەنین؛ خەبات و قوربانیدان بەردەوامیمان دەبێت تا بەدیهێنانی یەکجارەکی ئاوات و خۆزگەی شەهیدان و داواکاری کەسوکارە سەربەرزەکانیان.

سەری رێز و نەوازش بۆ شەھیدانی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان و ھەموو شەھیدانی دیکە دادەنوێنین، بەرز و پرسەروەری بێت رۆژی شەھیدی یەکێتی.

باڵیۆز د. محەمەد سابیر
سەرۆکی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی
٢١ی ۱۱ی ٢٠٢٤
 

زیاتر بخوێنەرەوە

Copyright © 2025 . PJT Foundation. All right reserved