باڵیۆز د. محەمەد سابیر بەشداری یادی ۱۰۰ساڵەی دامەزراندنی وەزارەتی دەرەوەی عێراق دەکات

2024-11-24

رۆژی یەکشەممە ۲٤ی نۆڤەمبەر رێکەوتی ۲۰۲٤ لە شاری بەغدا باڵیۆز د. محەمەد سابیر، سەرۆکی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی بەشداری یادی ۱۰۰ساڵەی دامەزراندنی وەزارەتی دەرەوەی عێراقی کرد.

مەراسیمەکە بە بەشداری بەرپرسانی حکومی هەریەک لە سەرۆک کۆمار و سەرۆک وەزیران و سەرۆکی پەرلەمان و وەزیری دەرەوە عێراق و بەشێک لە بەرپرسانی دیکەی عێراق بوو.

شایەنی باسە بەشداری باڵیۆز د. محەمەد سابیر لەسەر بانگهێشتی وەزارەتی دەرەوەی عێراق بوو بەبۆنەی ئەوەی کە پێشتر وەک باڵیۆز لەو وەزارەتە کاری کردووە.

زیاتر بخوێنەرەوە

Copyright © 2025 . PJT Foundation. All right reserved