پرسەنامەی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی بەبۆنەی کۆچی دوایی ئەندازیار کاک بەهرۆز قەشانی-ەوە

2024-12-20

بەڕێزان/ بنەماڵە و کەسوکاری کۆچکردوو ئەندازیار کاک بەهرۆز حمە ساڵح قەرەچەتانی 

بەداخ و پەژاریەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی ئەندازیار کاک بەهرۆز قەشانی، پارێزگاری پێشووتری شاری سلێمانی تێكۆشەری دێرین، كەسایەتی دیار و ناسراوی كوردستان-مان پێگەیشت. هاوبەشی خەم و پەژارەتانین، پرسە و سەرەخۆشیی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی-یاتان پێڕادەگەیەنین، رۆڵ و خەباتی کاک بەهرۆز قەشانی و خێزان و بنەماڵەکەی لە شۆڕشەکانی گەلی کورد بەرزدەنرخێنین.

 ئەندازیار کاک بەهرۆز قەشانی ئەندازیارێکی شارەزا، دەستپاک، دڵسۆز و خاوەن پرۆژە بوو، ئاوەدانی و بووژانەوەکانی لە حکومەتی خۆجێی پێشووتری شار سلێمانی دیارن.

 لە خوای گەورەش داواکاریین سەبووری بە هەموو لایەکتان ببەخشێت و دوا ناخۆشیتان بێت و جێگەی کاک بەهرۆزی-ش بەهەشتی بەرین بێت و رۆحی شادبێت.

انا لله وانا الیە راجعون

باڵیۆز د. محەمەد سابیر
سەرۆکی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی
٢٠ی دیسەمبەری/ ٢٠٢٤

زیاتر بخوێنەرەوە

Copyright © 2025 . PJT Foundation. All right reserved