پرسەنامەی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی بەبۆنەی کۆچی دوایی دکتۆر موکەڕەم تاڵەبانی-یەوە

2025-01-24

بەڕێزان/ کەسوکاری کۆچکردوو دکتۆر موکەڕەم تاڵەبانی

بەداخ و پەژاریەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی دکتۆر موکەڕەم تاڵەبانی، هاوڕێی دێرینی سەرۆک مام جەلال، نووسەر، سیاسەتمەدار و کەسایەتیی کوردمان پێگەیشت، هاوبەشی خەم و پەژارەتانین، پرسە و سەرەخۆشیی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانییاتان پێڕادەگەیەنین.

 لە خوای گەورەش داواکاریین سەبووری بە هەموو لایەکتان ببەخشێت و دوا ناخۆشیتان بێت و جێگەی دکتۆر موکەڕەم تاڵەبانی بەهەشتی بەرین بێت.

انا لله وانا الیە راجعون
باڵیۆز د. محەمەد سابیر
سەرۆکی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی

زیاتر بخوێنەرەوە

Copyright © 2025 . PJT Foundation. All right reserved