دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی و زانکۆی چەرمۆ یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن واژۆ دەکەن

2025-01-30


رۆژی پێنجشەممە رێکەوتی ۳٠ی ١ی ۲۰۲٥  بەسەرپەرشتی باڵیۆز، د، محەمەد سابیر، سەرۆکی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی  و د. هەڵەت رەشید، سەرۆکی زانکۆی چەرمۆ، دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی و زانکۆی چەرمۆ یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنیان واژۆ کرد.

باڵیۆز د. محەمەد سابیر، روونیکردەوە کارکردنی دامەزراوەی سەرۆك جەلال تاڵەبانی لە دیدگەی سەرۆک مام جەلال-ەوە سەرچاوەی گرتووە و دەیانەوێت رۆڵێکی بوونیادنەرانە لە ئاستی کۆمەڵگە بگێڕن بە تایبەت لەبواری رۆشنبیری، کولتووری، زانستی و گەشەی مرۆیی.

 سەرۆکی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی باسی لەوەش کرد دامەزراندنی ئەم دامەزراوەیە بەناوی سەرۆک مام جالال یەکێکە لەو کەلەپورە پاک و جوانانەی بۆمان دەمێنێتەوە کە ئەویش هاوکاری بەردەوام بووە بۆ خوێندن و خوێندکاران.

لە لێکتێگەیشتنەکەدا هاتووە ئەزموون و پڕکردنەوەی ئەو پێداویستیانەیە بۆ پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییەکانی نێوان هەردوولایە و گرنگیدان بە بواری ئەکادیمی، زانستی و بەستنی کۆنفڕانس لە بوارە جیاوازەکاندا، دامەزراوەکە دەبێتە هۆکاری زیاتری پشتیوانی ناوەندە زانستییەکان و دابینکردنی زەمالەی خوێندنی زیاتر بۆ زانکۆی چەرمۆ.

ئامانج لە واژۆکردنی ئەم لێکتێگەیشتنە پەرەپێدانی هاوبەشی ستراتیجییە لەنێوان هەردوولا، وەرگرتنی ئەزموونی مامۆستایان، ئاڵۆگۆڕی زانیاری پشتگیریکردن لە گەشەپێدان، توێژینەوە و پرۆژە و چالاکییە هاوبەشەکان، بڕیاریشە ئەم لێکتێگەیشتنە بکەوێتە بواری جێبەجێکردنەوە.

زیاتر بخوێنەرەوە

Copyright © 2025 . PJT Foundation. All right reserved