کوردی
العربیة
English
سەرەکی
دامەزراوە
دەربارە
تیمی بەڕیوەبردن
سەرۆکی دامەزراوە
جێگری سەرۆک
ڕێکخەری میدیا
پەیوەندی
میدیا
هەواڵ
سەردان
کار و چالاکی
سیمینار
کۆنفرانس
دیبەیت
پرۆژە
چاوپێکەوتن
کتێب
سکۆلارشیپ
وتار
گەلەری
هەواڵ
21 ساڵ بەسەر مورافەعە مێژووییەكەی سەرۆك مام جەلال-دا تێدەپەڕێت
2025-02-09
21 ساڵ بەسەر رۆژی مورافەعە گەورەكەی سەرۆك مام جەلال لە ئەنجومەنی حوكم تێپەڕ دەبێت، كە تێیدا بە بەڵگە، نەخشە و دۆكیۆمێنتی مێژوویی كوردستانیبوونی شاری كەركوكی بۆ هەموو لایەك سەلماند.
لە رۆژی 9ی شوباتی 2004دا، سەرۆك جەلال تاڵەبانی لەو كۆبوونەوەیەی ئەنجومەنی حوكمدا وتی: " پێویستە ئەنجومەنی حوكم دان بە فیدراڵیەتی كوردستاندا بنێت، كاریش لەسەر ئاساییكردنەوەی بارودۆخی كەركوك و گەڕانەوەی بۆ پێشتری بكات".
سەرۆك جەلال تاڵەبانی لە کۆبوونەوەکەدا نەخشەیەكی گەورەی مێژوویی سەردەمی دەوڵەتی عوسمانییەكان بەرزکردەوە و وتیشی:
"كەركوك شارێكی كوردستانییە".
هەر لەكاتی خستنەڕووی مورافەعە مێژووییەكەیدا، سەرۆك تاڵەبانی ئاماژەی بەوەشدا مافی گەلی كورد رەوایە، دەبێت دانبنرێن بە زمانی رەسمیدا كە زمانێكی رەسمی وڵاتە و هاوشێوەی زمانی عەرەبییە، باسی لەوەکردووە:
"پێویستە مافەكانی گەلی كوردستان لە یاسای بەڕێوەبردنی كاتی دەوڵەتدا بسەلمێندرێن و راستییەكانی پەیوەست بە گەلی كوردستانەوە خستەڕوو".
سەرۆك مام جەلال باسی لەوەشکردووە: "گەلی كوردستان لە ساڵی 1925 دا بە بڕیارێكی عوسبەتولئومەم بە دەوڵەتی عیراقەوە لكێندراوە" هەروەك وتەیەكی ئەدمۆنز نوێنەری بەریتانیای لە لیژنەی كۆمەڵەی نەتەوەكان بۆ دیاریكردنی چارەنووسی ویلایەتی موسڵ لەوكاتەدا بەبیر ئامادەبووان هێنایەوە كە تێیدا دەڵێت: "كوردستانی باشوور بە چەند مەرجێك لكێندراوە بە عیراقەوە لەوانە:
"دەبێت بەڕێوەبەرانی ئەم ناوچە كوردستانییە كورد بن و زمانی كوردیش زمانی رەسمی بێت و بارودۆخی كوردستان وەك خۆی بهێڵدرێتەوە".
هەروەها سەرۆك مام جەلال ئاماژەی بەوەشدا كە ئەدمۆنز كاری بۆ ئەوە كردووە مۆركی كوردی لە لیوای كەركوكدا بسڕێتەوەو ئەوەشی بە پێشێلكردنێكی ئاشكرای ئەو بەڵێنانە لەقەڵەمدا كە عیراق و بەریتانیا بە عوسبەتولئومەمیان دابوو.
لە بەشێكی تری مورافەعە گەورەكەدا، سەرۆك مام جەلال رایگەیاند: "ئەو بەڵێنانەی بە كورد درابوون نەبرانەسەرو لەلایەن حكومەتی عیراق و بەریتانیاوە پێشێلكران و كار گەیشتە ئەوەی لە سەردەمی سەدام حسێن دا پاكتاوی رەگەزی و راگواستنی كوردو توركمان لە لیوای كەركوك جێبەجێ بكرێت و عەرەب لە شوێنیان نیشتەجێ بكرێت".
سەرۆك مام جەلال تەئكیدیشی لەسەر مافی كوردو توركمان كردەوە لەوەی راگوێزراوانیان بگەڕێنەوە سەر زێدی باب و باپیرانیان لەو ناوچانەی لێی راگوێزرابوون".
سەرۆك مام جەلال لە کاتی بەرزکردنەوەی نەخشە مێژوویەکەدا دەڵێت: "هەرگیز سنوری عیراق لە جەبەل حەمرین تێنەپەڕیوە و سنوری كوردستانیش لە جەبەل حەمرینەوە دەستپێدەكات، هەرچەندە شارەكە هەندێك توركمانی تێدایە."
هەروەها ئاماژەی بۆ كتێبی "قاموس ئەلئەعلام" كرد ئەو بڕگەیەی لێ خوێندەوە كە دەڵێت: "سێ بەشی دانیشتووانی كەركوك كوردن".
هەر لەو مورافەعەیەدا سەرۆك مام جەلال نەخشەیەكی گەورەی سەردەمی دەسەڵاتی عوسمانی خستەسەر مێزی كۆبوونەوەكەی ئەنجومەنی حوكم و لەو نەخشەیەدا شوێنی كەركوك لە سنوری كوردستان دیاریكراوە.
وتیشی: داوا دەكەین كوردو توركمانە راگوێزراوەكان بگەڕێنەوە شوێنەكانی پێشوی خۆیان لە كەركوك و ئەو عەرەبانەش كە رژێمی پێشوو لە كەركوك نیشتەجێی كردوون بگەڕێنەوە بۆ شوێنەكانی پێشوی خۆیان لە ناوەڕاست و باشوری عیراق و پاش ئەوە راپرسییەك لەنێو خەڵكی كەركوك لە كوردو توركمان و عەرەبی رەسەندا دەكرێت لەسەر بنەمای سەرژمێرییەكی ورد كە بۆ دیاریكردنی ئاییندەو چارەنووسی كەركوك دەكرێت.
مورافەعە گەورەكە
رۆژی مورافەعە گەورەكە، رۆژی پێداچوونەوەیە بەو زوڵمە مێژووییەی لە كوردو كوردستان، لە كەركوك و پێكەوە ژیانی نەتەوەكان لەو شارە كراوە، رۆژی مورافەعە گەورەكە لەسەر كەركوك رۆژی بانگەوازە بۆ دامەزراندنی عیراقێكی نوێ كە لەگەڵ مێژوو و جوگرافیا ئاشت ببێتەوەو ئەم دەوڵەتە بە فۆڕمێكی وا دابڕێژێتەوە لەگەڵ دیرۆكی زوڵم و زۆری تەعریب و راگوێزان و پرەنسپی نەتەوەی سەردەست و بندەستدا دۆستایەتی نەبێت.
رۆژی مورافەعەكە، رۆژی بەدەنگهاتنی میللـەتێكە كە بەڵگەكانی مێژوو سەنەدی تێكۆشانی ئەون و حوجەتی قانونی و دابی خەباتی رزگاریخوازانە پاڵپشتی دەكەن لە داواو ویستی رەوایدا، لەو رۆژەدا كوردایەتی وتی: ئەم عیراقە بەوجۆرە نەبوو كە ئێوە باسیدەكەن، تاسەر بەوجۆرەش نامێنێت ئەگەر ئێوە تاسەر وەك هەشتا ساڵی بەری رەفتاری لێلا بكەن.
لەو رۆژەدا كوردایەتی وتی: ئەمە نەخشەی مێژووە كە كوردستان وەك دایكی وەتەن كەركوكی لە باوەش گرتووەو ئەمەش نەخشەی رێگا بۆ ئەوەی كوردستان وەك جاران كوردستان بێت و عیراقیش عیراقێكی دیموكرات و فیدراڵ بێت تا بمێنێت و نەتەوەو پێكهاتەكانی لە ئیتیحادێكی ئارەزوومەندانەدا یەكسان، ئازادو سەرفراز بژین.
رۆژی مورافەعە گەورەكە، تەنها رۆژی مورافەعە نەبوو لەسەر كەركوك، بەڵكو رۆژی مورافەعە بوو لەسەر كوردستان و بگرە لەسەر عیراقیش، پارێزەری مورافەعەكە تەنیا بۆ داكۆكی لە زوڵملێكراوان مورافەعەی خۆی بۆ مێژوو پێشكەش نەكرد، بەڵكو بۆ ئەوەش تا چیتر خەیاڵی زوڵم لە عیراقدا نەمێنێت و سودانییەكان وتەنی یەكێتی وڵات ببێتە یەكێتییەكی كەمەندكێش (وحدە جاژبە)، ببێتە یەكێتییەك لەسەر بنچینەی هەمەڕەنگی عیراق و یەك چارەنووسی میللـەتەكەی نەك لەسەر دارو پەردوی ولاتێكی تۆتالیتاری كە میللـەت بەتۆپزی یەك رەنگ و چارەنوسیشیان دژ بەیەك ئاڕاستە بكات.
رۆژی مورافەعە گەورەكە، وێستگەیەكی ترە لە خەباتی كوردایەتی هاوچەرخ و پێشكەوتنخواز، خەباتێك بۆ مەسەلەی نەتەوایەتییە، بەڵام بۆ بەرچاوتەنگی نەتەوەیی نییە، بۆ لابردنی تەعریب و راگوێزانە، بەڵام بۆ دنەدانی رقی نەتەوەیی نییە، بۆ چارەسەرێكی دەستووری و دیموكراتییە نەك چارەسەری سەپاندن و فەزڵدانی نەتەوەیەك بەسەر نەتەوەیەكی تردا.
رۆژی مورافەعە گەورەكە، 9/2/2004 لە ئەنجومەنی حوكم لە بەغدا، هەرخۆی رۆژی مژدەهێنی ئەو عیراقە دیموكراتییە فیدراڵییە بوو كە ئیتر لە عیراقەكەی جاران ناچێت، لە عیراقەكەی زوڵم و زۆری تەعریب و راگوێزان و كیمیاباران ناچێت، ئەگەرچی هێشتا ململانێكەی بەردەوامە، بەڵام عیراقێك كە نەخشەی چارەسەری كەركوكی داناوەو رێگای بۆ ئەوەش كردەوە پارێزەرەكەی كەركوك، مام جەلال، ببێتە سەرۆك كۆمار.
زیاتر بخوێنەرەوە
هەواڵ
رێکخراوی پوکواش دەچێتە شاری هەڵەبجە و گوێبیستی شایەتحاڵی کیمیابارانی شارەکە دەبێت
هەواڵ
رێکخراوی پوکواش کۆنفراسی نێودەوڵەتیی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەبێ چەکی کۆکوژ لە شاری سلێمانی ئەنجامدەدات
هەواڵ
لە ٣٧هەمین ساڵیادی ئەنفالدا دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی پەیامێک بڵاودەکاتەوە
هەواڵ
شاندێکی پەرلەمانی سوێدی سەردانی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی دەکات
هەواڵ
بیست و پێنج ساڵ بەسەر کۆچی دوایی مامۆستا ئیبراهیم ئەحمەد-دا تێدەپەڕێت
هەواڵ
پارێزگاری هەڵەبجە بە وەکالەت سەردانی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی دەکات
×
زمانەکان
کوردی
العربیة
English
دامەزراوە
ژیاننامەی سەرۆک مام جەلال
دەربارە
تیمی بەڕیوەبردن
پەیوەندی
کار و چالاکی
سیمینار
کۆنفرانس
دیبەیت
پرۆژە
لینکی زیاتر
کتێب
وتار
گەلەری
سکۆلارشیپ
میدیا
هەواڵەکان
سەردان
تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان
© 2025 pjtfoundation.org ,All rigth reserved