کوردی
العربیة
English
سەرەکی
دامەزراوە
دەربارە
تیمی بەڕیوەبردن
سەرۆکی دامەزراوە
جێگری سەرۆک
ڕێکخەری میدیا
پەیوەندی
میدیا
هەواڵ
سەردان
کار و چالاکی
سیمینار
کۆنفرانس
دیبەیت
پرۆژە
چاوپێکەوتن
کتێب
سکۆلارشیپ
وتار
گەلەری
هەواڵ
سه‌ربورده‌ی ژنێك له دارمێوی به‌خشنده‌یی
2025-02-16
ئاخر گه‌ر تۆ نه‌بای، ئێستا له شوێن سه‌نته‌ری گه‌نجان ئاپارتمانی فیرعه‌ونێكی ترمان ده‌بوو، گه‌ر تۆ نه‌بای، به‌شێكی گه‌وره، نمادێكی له مه‌زنی خه‌بات و خۆراگری كورد و سته‌می به‌عس (ئه‌منه سووره‌كه) له مێژبوو مۆڵی سه‌رمایه‌دارێ بوو، سەرای سلێمانی بەو هەموو یادی خەبات و قوربانیدانەوە ئێستا نەمابوو
داستانێک لە خەبات و تێکۆشان بۆتە ناسنامەی ژنێک، کە مێژوو بەوپەڕی شانازییەوە ناوی دەبات. ژنێک سەختی رۆژگارەکانی ژیان بەجۆرێک پەروەردەی کرد، هەمیشە خەمی خاک و نیشتمانەکەی بکاتە هەوێنی هەنگاوەکانی قۆناغ بە قۆناغی تەمەن و خەبات و تێکۆشان.
خاتوو هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد 12ی حوزەیرانی 1948 لە بنەماڵەیەکی سیاسیی چالاک لەدایک بووە، کە لە دژی ستەمی فەرمانڕەوایانی عیراق خەباتیان دەکرد. مامۆستا ئیبراهیم ئەحمەدی باوکی، لە ساڵانی 1950 لە ئەبو غریب لەسەر چالاکی سیاسی زیندانی کرا، کە هێشتا ئەم خاتوونە تەمەنی 2 ساڵان بوو. پاشان ساڵی 1954 خێزانەکەی بۆ کەرکوک دوورخراونەتەوە و دەخرێنە ژێر دەستبەسەری و مانەوەی ناچارییەوە تا گەڕانەوەیان بۆ سلێمانی لە ساڵی 1953، لەگەڵ گەڕانەوەیان باوکی لە هەوڵێکی تیرۆرکردندا بریندار دەبێت.
خێزانەکەی لە ساڵی 1958 روویان لە بەغدا کردووە و ئەو لەوێ خوێندنی سەرەتایی تەواو کردووە، بەڵام بەهۆی کودەتایەکی سەربازی لە عیراق نەیتوانی خوێندنەکەی تەواو بکات و خێزانەکەی ناچار کرد بەرەو ئێران بڕۆن، لەوێ دیسان دەستی بە خوێندن کردەوە. دواتر و لە ساڵی 1972 لە زانکۆی المستەنسرییە لە بەغدا لە بەشی دەروونناسی دەرچووە. ئەم خاتوونە جگە لە بەشداریی سیاسیی خێزانەکەی دەبێتە هاوسەری دیارترین کەسایەتی سیاسی مێژووی عیراق و کوردستان، سەرۆک مام جەلال و ئیدی تەواوی ئاڕاستەی ژیانی بە ئاقاری جیاوازتردا دەڕوات.
له‌گه‌ڵ مامی گه‌وره‌ی كورد
چیرۆكی به‌خشنده‌یی ئەم خاتوونە نه‌سه‌بی ده‌چێته‌وه سه‌ر رۆژگارێكی دوور، خانمێك له ترۆپكی لاوی‌دا، له رۆژگارێكدا كه ژیان و جوانییه‌كانی له‌سه‌ر دوندێكی بڵندن، ئه‌و بۆ درێژه‌دان به خه‌بات، بۆ پشتیوانیكردنی شۆڕشی نیشتمان و بۆ چوونه شاخ و مانه‌وه له‌وێ له‌گه‌ڵ مامی گه‌وره‌ی كورد، بێ دوو دڵی، ئارام ئارام، هه‌ردوو پرچی خۆی ده‌بڕێ و وه‌ك دوو گوڵه گه‌نمی كوێستانی له نێو خاكی یاده‌وه‌ریان ده‌نێ و ده‌ڵێ: (من شاخ هه‌ڵده‌بژێرم، چیا ته‌نها هاوڕێ و پشتوانه‌كه‌ی كورد و ده‌بمه هاوه‌ڵی پێشمه‌رگه، كه‌چی له نێو مێژووی ئێمه‌دا ئه‌م دیمه‌نه پڕ له جه‌ساره‌ت و ئازایی و شه‌نگییه باس ناكرێ).
ئەو هەڵگری ناسنامەی باوکێکی رۆشنبیر و مافپەروەرو سەرقافڵەی خەبات و داکێکی رەنجبەری روناکبیر بوو، بۆیە رچەشکێنی و سەرسەختی بوونە هەوێنی هەنگاوەکانی لەپێناو نیشتمان.
لەو سۆنگەیەوە، هه‌ورازه رێی شاخ و خه‌باتی هه‌ڵبژارد و له‌وێ هه‌نگاو هه‌نگاو سه‌رده‌كه‌وێ و به‌رد و دار و دۆڵ و ده‌وه‌ن و بنار و لوتكه شاهیدی ده‌ده‌ن، كه ژنێكی رچه‌شكێن له نیگای كامێراكه‌یه‌وه داستانی پێشمه‌رگه تۆمار ده‌كات، كانی و ره‌ز و زنه و چه‌م و زه‌نوێر و زناره رێی ئه‌و كوێستانه له حیكایه‌تی ژنێك ده‌دوێن، چاوی ناوه به هاوێنه‌یه‌كی سه‌رسامه‌وه و یاده‌وه‌ریی قوربانی و سه‌ربڵندیی و قاره‌مانی نه‌مر ده‌كات. ئەو لە شاخ سەرگەرمی وێنەگرتنی داستانەکانی پێشمەرگە و گواستنەوەی ئازاری ئەو خەڵکە بوو، کە لەبەردەم بێ رەحمی رژێمێکی رەفتار فاشیستدا رۆژانە دەبوونە قوربانی. ئەو جارێکی دی (وێرانە چیا دەکاتەوە بە ئینجانە) و داستانی نەمری لەنێویدا سەوز دەکات.
ساڵی 1991 شۆڕش به ئاكامی راپه‌ڕین گه‌یشت، ئه‌و خانمه وه‌ك هه‌میشه به به‌رگی پێشمه‌رگه‌وه هاته‌وه شار، چاكی لێ‌كرد به‌لادا و كه‌وته نێو دنیای به ئه‌رشیفكردنی به‌رخودان. ئه‌و له نێو زه‌ینی خۆیدا دنیایه‌ك بۆ كورد ده‌نه‌خشێنێ ته‌ڵایی، ئاینده‌یه‌ك له ره‌نگی ئه‌ڵماسێكی به بریسكه.
به‌رنامه له دوای به‌رنامه
هه‌ر له‌و سه‌ره‌تایه‌دا خواستی خزمه‌ت بەرەو پڕۆژه‌ی منداڵپارێزی كوردستان دەیبات و له‌گه‌ڵ خاتوو شانازی خوشکی و كه‌سه دڵسۆزه‌كانیدا ده‌كه‌ونه نێو دنیای خه‌می منداڵانی كورد، پڕۆژه له داوی پڕۆژه، به‌رنامه له دوای به‌رنامه و پلانێکی تۆکمە و پڕۆژەی ستراتیژی گەورە بۆ خزمەتی منداڵانی کورد دادەرێژن. هه‌ر له‌و رۆژگاره‌شدا ئه‌ندێشه‌ی گۆڤاری ره‌نگینی (په‌پوله) چرۆ ده‌كا و به ماندووبوون و ئه‌رك و بودجه‌ی خۆی یه‌كه‌مین گۆڤاری منداڵانی كوردی له دوای راپه‌ڕین چاپ و بڵاو ده‌كاته‌وه.
هونه‌ر بۆ ئه‌و، ئه‌و ده‌ربازه واڵایه بوو كه مرۆڤبوون ده‌كاته دوو هێنده، شه‌یدای تابلۆ و ره‌نگ و وشه و نیگاری هونه‌رمه‌ندی كورد بیرۆكه‌ی (گه‌له‌ری زاموا) ده‌كاته ئامانج. له‌وێوه لەگەڵ هونەرمەند زاهیر سدیق بیرۆکەیەک دادەرێژن و ماڵی یادگارییه‌كانی منداڵی خۆی و نووسه‌ر و سیاسه‌تمه‌دار و روناكبیر (مامۆستا ئیبراهیم ئه‌حمه‌د) ده‌كاته گه‌له‌رییه‌ك بۆ نمایش و پاراستنی كاری هونه‌ری، كه هه‌نگاوێكی تری پێشڕه‌وانه‌ی ده‌گمه‌ن بوو.
ئیدی لێره‌وه (زاموا) هه‌ر به‌ته‌نها وه‌ك ناوی دێرینی (گوڵعومه‌ر) و سلێمانییه‌كه‌ی بابان و شاره حه‌یاته‌كه‌ی مام نه‌مایه‌وه، زاموا بووه هه‌وێنی چه‌ندین پڕۆژه‌ی جۆراوجۆری خزمه‌ت به بواره‌كانی هونه‌ر و ئه‌ده‌ب و كه‌لتور.
پڕۆژه‌ی پاراستنی ده‌ستنووسه‌كان
له‌وێ پڕۆژه‌ی پاراستنی ده‌ستنووسه‌كان وه‌ك بیرۆكه‌یه‌كی گه‌لێك مه‌زن سه‌ری هه‌ڵدا. ژماره‌یه‌كی زۆر له نووسه‌ران ده‌ستنووسه‌كانیان له قوژبنی ماڵ و كونجره‌كانیدا تۆزی لێ نیشتبوو، خه‌م و مه‌راقی له‌ناوچوونیان له ناوه‌وەڕا ئه‌و نووسه‌رانه‌ی بنكۆڵ كردبوو. بۆیه پڕۆژه‌ی پاراستنی ده‌ستنووسه‌كان ژماره‌یه‌كی به‌رچاو كتێب له فه‌وتان رزگار دەکات.
خولیاكانی ئه‌و به‌ته‌نها له‌یه‌ك شوێندا ناوه‌ستێ، بۆیه بووه داهێنه‌ری پڕۆژه‌ی ئه‌رشیفكردنی شۆڕش و پڕۆژه‌ی سیرامیك و شه‌تڵگه‌ی شه‌هید شه‌ماڵ و پشتیوانی به‌شێك له‌كاره‌كانی پڕۆژه‌ی په‌یكه‌رسازیی كوردستان و له‌سه‌ره‌تای راپه‌ڕیندا و ته‌واو ساڵی 1991 گه‌یشته ره‌واندووز و له‌وێ په‌رده‌ی له‌سه‌ر په‌یكه‌ری (پێشمه‌رگه، سونبولی شۆڕش) لا‌دا، كه دیاری سلێمانی بوو بۆ شاره‌كه‌ی پاشای گه‌وره. لێرەوە هەولێک بەرپا بوو تا بە زمانی بەرزی هونەر سنوورە وەهمییەکانی نێوان شار و ناوچەکانی کوردستان بسڕێتەوە.
له نێو ته‌م و غوباری شه‌ڕه‌كاندا
هێرۆ خان لە خەمی تەواوی شارەکانی کوردستاندا بوو بە بێ جیاوازی، هەر لەو گۆشەنیگایەوە ساڵی 1996 دەستەی فریاکەوتنی قەڵای هەولێری دامەزراند و بەشێکی زۆری قەڵای لە داڕوخان پاراست و هەر لە هانوی قەڵادا گەلەری ئەربیللای شێوەکاری دامەزراند و لەبەردەم قەڵاشدا پڕۆژەی پەیکەرێکی مەزن بۆ ئیبن مستەوفی خاوەنی کتێبی بەناوبانگی
(تاریخ اربیل) دامەزراند و پڕۆژەی پەیکەرسازیی کوردستان جێبەجێیان کرد.
له نێو ته‌م و غوباری شه‌ڕه‌كاندا، له‌و ده‌مه‌ی هێشتا زامی ته‌ڕی شه‌ری ناوخۆ و نه‌هامه‌تییه‌كانی به‌رۆكی ئه‌م نیشتمانی كورده‌ی به‌رنه‌دابوو، ئه‌و له سۆراخی فراوانكردنی پانتایی ئازادی‌دا بوو. بۆیه له نێو راگه‌یاندنی كوردیدا یه‌كه‌م میدیای ئه‌هلی سه‌ربه‌خۆی دامه‌زراند و ناوه‌ندی چاپه‌مه‌نی و راگه‌یاندنی خاك له ئازاری 1997 دا یه‌كه‌م پرشنگی بە ئاسمانی راگه‌یاندنی كوردیدا په‌خش كرد .
خاك TV به دروشمی ته‌له‌فزیۆنی هه‌مووان، كوچه به كوچه‌ی ئه‌م شاره ده‌گه‌ڕاو به‌رامه‌ی ئاشتی و پێكه‌وه‌ژیان و خۆشبه‌ختی په‌خش ده‌كرد . ئه‌و (ریپۆرتاژ)ی (په‌لكه‌زێڕنه)ی وه‌ك (گۆڤاری رۆشنبیری) ده‌سكه‌نه ده‌كرد و له (كڵاورۆژنه)ی (بێدارانی شه‌و)ه‌وه (به‌رنامه‌ی به‌رنامه)ی وه‌ك دیارییه‌ك (بۆ مێژوو) تۆمار ده‌كرد و له (چاوه‌كانی سه‌ده‌ی بیسته‌م)دا، (ئه‌نفال)ی وه‌ك زامێكی قووڵ ده‌ناساند.
گۆڤاری خاك سه‌رچاوه‌یه‌كی پڕ له‌زانیاری و هه‌واڵ و سیاسه‌ت و هزر و هونه‌ر و فه‌رهه‌نگ و مێژوو، ره‌نگین به نیگاری وشه، مانگانه دیدی خوێنه‌رانی رووناكتر ده‌كردوه، لەو گۆڤارەدا خاتوو هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد گۆشەیەکی رەنگینی هەبوو بە ناوی بە کورتی، لەوێدا هەنگوینی بیری خۆی و هەموو ئەو ئەندێشانەی کە لەو ماوەی مانگەدا کەمەندکێشی دەکرد لە نووسینێکی کورت و پوختدا جێگەی دەکردەوە، بە درێژایی ساڵانی ئەو گۆڤارە ئەو لە بەیان کردنی ئەو ویردانەی ناخ بەردەوام بوو.
ده‌نگه زوڵاله‌كه‌ی خه‌ڵك
رادیۆی خاك، ده‌نگه زوڵاله‌كه‌ی خه‌ڵك، دنیایه‌ك له داهێنانی هێنایه كایه، به هه‌وڵ و ماندووبوونی به‌ڕێوه‌به‌ر و كارمه‌ندانی پڕۆژه‌ی كتێبی ده‌نگی بۆ یه‌كه‌م جار هێنایه گۆڕێ.
سیخورمه‌ش وه‌ك یه‌كه‌م ده‌ستپێكی ناوه‌ندی خاك، وه‌ك واڵاترین ده‌روازه‌ی ره‌خنه بووه وێردی سه‌رزمانی خه‌ڵك و دادگای خه‌ڵك و فریادی خه‌ڵك و تۆقێنه‌ری هه‌موو ئه‌وانه‌ی پێشتر سڵیان له‌چه‌وتی نه‌ده‌كرده‌وه. ئاخر ئه‌م خاتوونه ده‌یوست به‌ها به وشه‌ی (نا) بداته‌وه، گه‌رووی تاساوی ئه‌و خه‌ڵكه‌ی له‌ژێر زه‌بری ژیان و شه‌ڕ و نه‌هامه‌تییه‌كاندا وشه‌ی لێ نه‌ده‌ترازا واڵا بكات.
ئه‌و دڵی به كوژانەوە‌ی ئه‌ستێره‌یه‌كی ئاسمانی سلێمانی ده‌سووتا، گه‌ر مانگه‌شه‌وێك له‌م شاره بتۆرایه، ئه‌و دڵی ده‌بووه پارچه‌یه‌ك پشكۆ، به‌جۆرێك له‌گه‌ل مه‌راقی دایكی سه‌روپرچ خوێناوی، سلێمانیدا بووبوونه یه‌ك، به سانایی لێك جوێ نه‌ده‌كرانه‌وه.
سه‌ره‌تای هه‌زاره‌ی دووم بە خه‌ونێكی گه‌ورەوە، گه‌وره‌تر له به‌ژنی مه‌راقی ئه‌م كورده و رۆشنتر له زه‌ینی پڕ شه‌وقی خه‌ڵكیتر. سەرەتا بە ستافێكی كه‌م له په‌نجه‌كانی ده‌ست ناترازێین هه‌ساره‌ی (كوردسات) ماڵی هه‌مووان، وه‌ك رووناکییەکی گەورە لە نێو ئاسمانی راگەیاندنی کوردی‌دا دەرکەوت.
ژنێكی سه‌ركرده‌ی خاوه‌ن ئیراده
ده‌یان و ده‌یان كاریتر ده‌گمه‌ن و بێ وێنە، کە ئەستەمە لەنێو کاتێکی کەمدا کۆ بکرێنەوە. کێ ئه‌ندێشه‌ی بۆ رۆژنامه‌یه‌كی ئینگلیزی به نێوی (سۆما) ده‌چوو؟، كێ خه‌یاڵی لای (سولی فیلم)ە؟، ئاخر گه‌ر تۆ نه‌بای، ئێستا له شوێن سه‌نته‌ری گه‌نجان ئاپارتمانی فیرعه‌ونێكی ترمان ده‌بوو، گه‌ر تۆ نه‌بای، به‌شێكی گه‌وره، نمادێكی له مه‌زنی خه‌بات و خۆراگری كورد و سته‌می به‌عس (ئه‌منه سووره‌كه) له مێژبوو مۆڵی سه‌رمایه‌دارێ بوو، سەرای سلێمانی بەو هەموو یادی خەبات و قوربانیدانەوە ئێستا نەمابوو. گه‌ر تۆ نه‌بای منداڵانی نێو بازار و گه‌ڕه‌كه هه‌ژارنشینه‌كان خانووه قوڕه‌كانی هه‌میشه مام دروشمی سه‌رله‌نوێ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی له‌وانه‌وه بوو، له كوێ به (كازیوه)كان ئاشنا ده‌بوون.
ئه‌و ده‌مه‌ی بڕیاریدا وه‌ك سیاسییه‌ك ده‌ست بخا‌ته سه‌ربرینه‌كانمان، ئاڕاسته‌ی ژیانی سیاسه‌تی له‌م نێوه‌نده گۆڕی به مانای وشه، وه‌ك ژنێكی سه‌ركرده‌ی خاوه‌ن ئیراده‌ی مرۆیی و سیاسی گۆمی مه‌نگی شڵه‌قاند و وه‌ك هه‌میشه پێشه‌نگ و رچه‌شكێن، خاكییانه بووە جێی ئومێدی هه‌مووان.
ئەو خاتوونە لەگەڵ ئازاری هەژاران و نەداراندا دەژیا، لەشەقامەکان دەگەڕا و لەسەرمای ساواقی زستاندا پۆشاکی گەرمی دابەش دەکرد، ئەو لە ساڕێژکردنی برینی کەمدەرامەتانی ئەم نیشتمانەدا بەشدار بوو. ئەو ئاوابوو، دەیویست لەگەل خەم و ژانی تاک بە تاکی میللەتەکەیدا بژی.
دواجار دەبێت بڵێین: تۆ دایكی ئه‌م مێژووه نوێیه‌یت، تۆ خانمه به‌خشنده و میهره‌بانه‌كه‌ی کوردستانی، چ پشتیوانێكی مه‌زن بوویت. چ خاتوونێك له به‌ژنی لاولاوی نیشتمان و نیگاری ته‌واری سه‌ربڵند و هێزی ئه‌ژنۆی هه‌ژاران و داده رۆح شیرینه‌كه‌ی منداڵان و چیای به هێز له پشتی مام و دنیایه‌ك گه‌وره‌یی تر.
خۆشبه‌حاڵی ئه‌و مێژووه كه ده‌زانێ له كوێدا جێی شایسته‌ت پێ ده‌به‌خشێ و خۆشنودیش بۆ ئێمه كه له‌سه‌رده‌می بوونی تۆدا له‌م نیشتمانه‌دا ژیاین.
نووسینی:
زاهیر سدیق
د. دڵشاد مستەفا
زیاتر بخوێنەرەوە
هەواڵ
رێکخراوی پوکواش دەچێتە شاری هەڵەبجە و گوێبیستی شایەتحاڵی کیمیابارانی شارەکە دەبێت
هەواڵ
رێکخراوی پوکواش کۆنفراسی نێودەوڵەتیی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەبێ چەکی کۆکوژ لە شاری سلێمانی ئەنجامدەدات
هەواڵ
لە ٣٧هەمین ساڵیادی ئەنفالدا دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی پەیامێک بڵاودەکاتەوە
هەواڵ
شاندێکی پەرلەمانی سوێدی سەردانی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی دەکات
هەواڵ
بیست و پێنج ساڵ بەسەر کۆچی دوایی مامۆستا ئیبراهیم ئەحمەد-دا تێدەپەڕێت
هەواڵ
پارێزگاری هەڵەبجە بە وەکالەت سەردانی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی دەکات
×
زمانەکان
کوردی
العربیة
English
دامەزراوە
ژیاننامەی سەرۆک مام جەلال
دەربارە
تیمی بەڕیوەبردن
پەیوەندی
کار و چالاکی
سیمینار
کۆنفرانس
دیبەیت
پرۆژە
لینکی زیاتر
کتێب
وتار
گەلەری
سکۆلارشیپ
میدیا
هەواڵەکان
سەردان
تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان
© 2025 pjtfoundation.org ,All rigth reserved