دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن لەگەڵ زانکۆی جیهان واژۆ دەکات

2025-02-16

ڕۆژی ١٦ی ٢ی ٢٠٢٥ باڵیۆز د. محەمەد سابیر، سەرۆکی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن لەگەڵ بەڕێز پ. د. ئومێد رەفیق، سەرۆکی زانکۆی جیهان - سلێمانی واژۆ کرد.

لە یاداشتنامەکەدا هاتووە:

"دامەزراندن و بەهێزکردنی هەماهەنگی لەنێوان دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی و زانکۆی جیهان - سلێمانی لەبواری بەشداریکردن لە چالاکییەکان، هاوکاریی گەشەپێدان، ئاڵوگۆڕی زانیاری، ئەنجامدانی توێژینەوە و ئاشناکردنی زیرەکی دەستکرد دەبێت".

"ئەم لێکتێگەیشتنە ئەزموون و پڕکردنەوەی کەلێنەکان لەبوارە جیاوازەکاندا بۆ پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییە پێویستییەکان و دابینکردنی ژینگەیەکی گونجاو بۆ خوێندکاران دەبێت".

باڵیۆز د. محەمەد سابیر وای وت

سەرۆکی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی وتیشی:"ئامانج لەم یاداشتە پەرەپێدانی هاوبەشی ستراتیجییە لەنێوان هەردوو لایەندا و ئاسانکاری کردنە بۆ ڕێکخستنی میکانیزمی هاوکاریی بەردەوام و درێژخایەن".
بەڕێز پ. د. ئومێد رەفیق باسی لەوەش کرد: "زانکۆی جیهان هەماهەنگ دەبێت لە پەرەپێدانی پرۆژە و چالاکییە هاوبەشەکان و کۆکردنەوەی سەرچاوەی پەیوەندیدار و دابینکردنی هێڵکارییەکی فراوانی بەرپرسیاریەتییەکان دەکات لەگەڵ دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی".

بڕیارە ئەم لێکتێگەشتنە لە داهاتووەیەکی نزیکدا دەست بەجێبەجێکردنی بکرێت و ناوەڕۆکەکەیبخرێتە  خزمەت خوێندکارانی زانکۆی جیهان – سلیمانی.



 

زیاتر بخوێنەرەوە

Copyright © 2025 . PJT Foundation. All right reserved