کوردی
العربیة
English
سەرەکی
دامەزراوە
دەربارە
تیمی بەڕیوەبردن
سەرۆکی دامەزراوە
جێگری سەرۆک
ڕێکخەری میدیا
پەیوەندی
میدیا
هەواڵ
سەردان
کار و چالاکی
سیمینار
کۆنفرانس
دیبەیت
پرۆژە
چاوپێکەوتن
کتێب
سکۆلارشیپ
وتار
گەلەری
پرۆژە
دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی و وەزارەتی ژینگەی عیراق یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن واژۆ دەکەن
2025-02-24
ڕۆژی دووشەممە ٢٤ی ٢ی ٢٠٢٥، باڵیۆز د. محەمەد سابیر، سەرۆکی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی شاندی یاوەری لە شاری بەغدا، لەگەڵ د. هەڵۆ عەسکەری، وەزیری ژینگەی عیراق یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنیان واژۆ کرد.
باڵیۆز د. محەمەد سابیر، سەرۆکی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی، پاڵپشتی دامەزراوەکەی بۆ وەزارەتی ژینگە دووپاتکردەوە لەڕێگەی چالاکی بنیاتنانی توانا و بەشداریی تەواو و بڵاوکردنەوەی رۆشنبیریی ژینگەیی و بەرەوپێشبردنی ژینگەیی دروست لەڕێگەی گرنگیدان بە هۆشیاری ژینگەیی و بەرنامەی پەروەردەیی وەک (خول، وۆرک شۆپی راهێنان، سیمینار و بەرنامەی پەروەردەیی).
لە یاداشتنامەکەدا هاتووە "بڵاوکردنەوەی رۆشنبیریی ژینگەیی، روواندنی دار و گرنگیدان بە پانتایی سەوزایی، تەواوکردنی ئەو پرۆژانەی کە ئامانجیان زیادکردنی پانتایی سەوزاییە".
لای خۆیەوە د. هەڵۆ عەسکەری وتی: "گرنگیی زۆری دەدەین بەو پێشنیازانەی پێشکەش کراون، ئامادەیی وەزارەتەکەی دەربڕی بۆ هاوکاری، ئاڵوگۆڕی ئەزموونەکان و سوود وەرگرتن لە توانای یەکدی بۆ خزمەتی ژینگەی عێراق و هەرێمی کوردستان" و وەزیری ژینگە وتیشی: "بەشداری کارا دەبن لە باشترکردنی پرسەژینگەییەکان و دۆزینەوەی چارەسەر بۆیان، لە هەمان کاتدا جەخت لەسەر پێویستی بەپەلەی هاوکاریی ئەو دامەزراوانە دەکەینەوە کە تایبەتن بەبواری ژینگە و بەشداری راستەقینە دەکەین لە رووبەڕووبوونەوەی گۆڕانکارییە ژینگەیی و کەشوهەوا، کە پێویستی بە هەماهەنگی هاوبەش هەموو لەلایەنەکان هەیە بۆ کەمکردنەوەی کاریگەرییە خراپەکانی کەشوهەوا".
سەرۆکی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی باسی لەوەش کرد: "هەردوولا رێککەوتین لەسەر یاداشتێک -لێکتێگەیشتن- بۆ هاوکاری نێوان دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی و وەزارەتی ژینگە، لەماوەی داهاتوودا بە گرنگییەوە کاری لەسەر دەکەین، هەوڵەکانیش دەخەینەگەڕ بۆ جێبەجێکردنی ئەو پێشنیاز و داواکاریانەی لە کە لە یاداشتنامەکەدا نووسراون" و "هەروەها دانانی پلانی کارکردنی هاوبەش لەنێوان هەردوولادا بۆ بەشداریکردن لە کەمکردنەوەی کاریگەرییە خراپەکانی رووبەڕووی ژینگە دەبێتەوە" باڵیۆز د. محەمەد سابیر وای وت
زیاتر بخوێنەرەوە
پرۆژە
دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی و بنکەی ژین یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن واژۆ دەکەن
پرۆژە
دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی و دامەزراوەی ئینکی (ENKI) یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن واژۆ دەکەن
پرۆژە
سەرۆکی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی سەردانی وەزارەتی دادی عێراق دەکات
پرۆژە
دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی و زانکۆی تیشک یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن واژۆ دەکەن
پرۆژە
دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی خولێک لەبارەی رێگەکانی نووسینی توێژینەوە و بەکارهێنانی تەکنەلۆجیای سەردەم بۆ خوێندکارانی خوێندنی باڵا دەکاتەوە
پرۆژە
دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی و وەزارەتی ژینگەی عیراق یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن واژۆ دەکەن
×
زمانەکان
کوردی
العربیة
English
دامەزراوە
ژیاننامەی سەرۆک مام جەلال
دەربارە
تیمی بەڕیوەبردن
پەیوەندی
کار و چالاکی
سیمینار
کۆنفرانس
دیبەیت
پرۆژە
لینکی زیاتر
کتێب
وتار
گەلەری
سکۆلارشیپ
میدیا
هەواڵەکان
سەردان
تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان
© 2025 pjtfoundation.org ,All rigth reserved