سەرۆکی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی سەردانی وەزارەتی دادی عێراق دەکات

2025-02-25
رۆژی دووشەممە ۲٤ی ۲ی ۲۰۲٥ باڵیۆز د. محەمەد سابیر، سەرۆکی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی بە یاوەری شاندێک لە شاری بەغدا سەردانی د. خالید شوانی، وەزیری دادی عێراقی کرد.

لە دیدارێکدا هەردوولا هاوڕابوون لەسەر بەردەوامی و هەماهەنگی زیاتر بۆ فراوانبوونی پلان و چالاکییەکانی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی، وەزیری دادی عێراق ئامادەیی و هاوکاریی خۆی بۆ پەرەپێدانی دامەزراوەکە دەربڕی و دامەزراوەکەشی بە گرنگییەکی ئەم قۆناغە وەسف کرد.

لەو دیدارەدا د. خالید شوانی بە فەرمی سەرۆکی دامەزراوە و دامەزراوەکەی بانگهێشت کرد بۆ کۆنفرانسی یاسایی وەزارەتەکە کە بڕیارە لە مانگی نیسانی داهاتوو بە بەشداریی زانکۆی کۆیە، زانکۆی موستەنسریە، زانکۆی بەسرە و زانکۆی کەرکوک ئەنجامبدرێت.

لە کۆتایی دیدارەکەدا د. خالید شوانی رایگەیاند کار و چالاکییەکانی رابردووی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی بەرزدەنرخێنین و ئامادە و هاوکار دەبین بۆ پلانەکانی داهاتووی دامەزراوەکە.

زیاتر بخوێنەرەوە

Copyright © 2025 . PJT Foundation. All right reserved