دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی و دامەزراوەی ئینکی (ENKI) یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن واژۆ دەکەن

2025-02-25
رۆژی سێشەممە رێکەوتی ۲٥ی ۲ی ٢٠٢٥ باڵیۆز د. محەمەد سابیر، سەرۆکی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن لەگەڵ د. کەوسەر ئەلغەرابی، سەرۆکی دامەزراوەی ئینکی بۆتوێژینەوە و لێکۆلینەوە لە شاری بەغدا واژۆ کرد.

لە دیداریکدا باڵیۆز د. محەمەد سابیر باسی لە گرنگی دامەزراوەی ئەنکی کرد و وتی: "دامەزراوەی ئینکی ناوەندێكی گرنگی رۆشنبیرییە و زانستییە لە عێراقدا و ئامادەیی تەواومان هەیە بۆ کاری هاوبەش لەگەڵ ئەم دامەزراوەیە لەبواری توێژینەوە و لێکۆڵینەوە".

لە یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنەکەدا هاتووە: "کردنەوەی خولی بەهێزکردن و هەماهەنگی لەنێوان دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی و دامەزراوەی ئەنکی لەبواری توێژنەوە و لێکۆڵینەوە، پێگەیاندنی کادر، ئاڵوگۆڕی زانیاری بۆ نووسینی توێژینەوەی زانستی کاری هاوبەشمانە".

باڵیۆز د. محەمەد سابیر لەبارەی ئامانجی لێکتێگەیشتنەکەوە وتی: "ئەم لێکتێگەیشتنە بۆ پەرەپێدانی هاوبەشی ستراتیجییە لەنێوان دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی و دامەزراوەی ئەنکی، پشتگیریکردن لە پەرەپێدانی پرۆژە و چالاکییە هاوبەشەکان و کۆکردنەوەی سەرچاوە بۆ توێژینەوە و لێکۆڵینەوە".
د. کەوسەر ئەلغەرابی دەڵێت: "مەبەستمانە ئەم لێکتێگەیشتنە لەگەڵ دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی واژۆ بکەین بۆ گواستنەوەی زانیاری، راهێنانی توێژەران، وەرگێڕان، توێژینەوەی هاوبەش و رێکخستنی وۆرک شۆپی پێویست".

"لە ئاییندەدا بە هاوبەشی لەگەڵ دامەزراوەی ئەنکی دەستدەکەین بە جێبەجێکردنی ناوەڕۆکی ئەو لێکتێگەیشتنە و دەیخەینە خزمەت توێژەان و لێکۆڵەرەوان ." باڵیۆز د. محەمەد سابیر وای وت.

زیاتر بخوێنەرەوە

Copyright © 2025 . PJT Foundation. All right reserved