کوردی
العربیة
English
سەرەکی
دامەزراوە
دەربارە
تیمی بەڕیوەبردن
سەرۆکی دامەزراوە
جێگری سەرۆک
ڕێکخەری میدیا
پەیوەندی
میدیا
هەواڵ
سەردان
کار و چالاکی
سیمینار
کۆنفرانس
دیبەیت
پرۆژە
چاوپێکەوتن
کتێب
سکۆلارشیپ
وتار
گەلەری
هەواڵ
پیرۆزبایی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی بەبۆنەی ۳٤هەمین ساڵڕۆژی هەڵگیرسانی راپەڕینە مەزنەکەی کوردستانەوە
2025-03-03
کەسوکاری سەربەرزی شەهیدان، پێشمەرگە قارەمانەکان...
هاوڵاتییانی سەربەرزی شاری رانیە...
داگیرسێنەرانی یەکەم مەشخەڵی رزگاریکەری تەواوی کوردستان...
لە (٣٤)هەمین ساڵیادی راپەڕینی خەڵکی سەربەرزی کوردستاندا (راپەڕینی ئاداری 1991)، پیرۆزبایی لە کەسوکاری سەربەرزی شەهیدان، پێشمەرگە قارەمانەکان، گەلی کوردستان و سەرجەم هاوڵاتییانی خۆڕاگریی کوردستان دەکەین، هەر بەو بۆنەیەوە چەپكە گوڵی رێز و وەفا پێشكەش بە خەڵكی کوردستان دەکەین.
ئەرکی هەمووانە ئەمڕۆ کە یادی ڕاپەڕین دەکەینەوە کە بە رابەرایەتی و تێکۆشانی سەرۆک مام جەلال و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و خوێنی شەهیدان هاتووەتە دی، پێویستە بە هەمان رۆحیەتی سەرۆک مام جەلال و رۆژانی راپەڕین دەست لەناو دەست بەتەبایی و یەکڕیزی لەپێناو یەکگرتوویی و کورد و ئامانجە وەدینەهاتووەکانمان خەبات بکەین و داکۆکی لە مافە دەستوورییەکانی گەلی کوردستان بکەین، هەروەها هەنگاوی زیاتر بنێین لەپێناو دەستەبەركردنی خۆشگوزەرانی و باشتركردنی ژیانی چین و توێژەكانی خەڵکی كوردستان.
ئەوەی ئەمڕۆ خاوەنین و بەدەستهاتووە بەری رەنجی خوێن و قوربانیدانی شەهیدان و خەڵکی راپەڕیوی راپەڕینە، پاراستن و هێشتنەوەی سەروەرییەکانی راپەڕین و پیرۆززانینی ئەرکی لە پێشینەمان بێت، هیوادارین ئەم یادە هەوێنی زیاتری قۆڵكردنەوەی گیانی برایەتی، تەبایی و یەكڕیزی نێوماڵی گەلەكەمان بێت.
ئاواتەخوازین لەم رۆژە پیرۆزەدا هێزو لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان ململانێکانیان وەلابنێن و خەبات بکەن بۆ خزمەتکردنی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان و چارەسەرکردنی ریشەیی کێشەکان.
شکۆدار بێت ساڵڕۆژی راپەڕینە مەزنەکەی گەلی کوردستان
سەری ڕێز و نەوازش بۆ شەهیدانی راپەڕین و تەواوی شەهیدانی رێگەی رزگاریی گەلی کوردستان دادەنوێنین.
باڵیۆز د. محەمەد سابیر
سەرۆکی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی
ئاداری ٢٠٢٥
زیاتر بخوێنەرەوە
هەواڵ
رێکخراوی پوکواش دەچێتە شاری هەڵەبجە و گوێبیستی شایەتحاڵی کیمیابارانی شارەکە دەبێت
هەواڵ
رێکخراوی پوکواش کۆنفراسی نێودەوڵەتیی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەبێ چەکی کۆکوژ لە شاری سلێمانی ئەنجامدەدات
هەواڵ
لە ٣٧هەمین ساڵیادی ئەنفالدا دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی پەیامێک بڵاودەکاتەوە
هەواڵ
شاندێکی پەرلەمانی سوێدی سەردانی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی دەکات
هەواڵ
بیست و پێنج ساڵ بەسەر کۆچی دوایی مامۆستا ئیبراهیم ئەحمەد-دا تێدەپەڕێت
هەواڵ
پارێزگاری هەڵەبجە بە وەکالەت سەردانی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی دەکات
×
زمانەکان
کوردی
العربیة
English
دامەزراوە
ژیاننامەی سەرۆک مام جەلال
دەربارە
تیمی بەڕیوەبردن
پەیوەندی
کار و چالاکی
سیمینار
کۆنفرانس
دیبەیت
پرۆژە
لینکی زیاتر
کتێب
وتار
گەلەری
سکۆلارشیپ
میدیا
هەواڵەکان
سەردان
تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان
© 2025 pjtfoundation.org ,All rigth reserved