پیرۆزبایی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی بەبۆنەی رۆژی جیهانیی ژنانەوە

2025-03-08


بەبۆنەی هاتنەوەی ٨ی مارس رۆژی جیھانیی ژنان، پیرۆزبایی ئاراستەی سەرجەم ژنانی کوردستان دەکەین، ھیوای سەرکەوتن و بەردەوامی بۆ خەباتی ژنان دەخوازین.

پاراستن و داکۆکیکردن لە مافەکانی ژنان ئەرکی ھەمووانە، ژنانی ئازای ئێمە کلیلی سەرکەوتنەکانمانن و هاوشانی پیاوان کاریان کردووە و بەردەوامیان داوە بەخەبات.

بۆیە لەم بۆنە پیرۆزەدا جەخت لە بەدیهێنانی یەکسانیی کۆمەڵایەتی و دادپەروەری زیاتر بۆ بەشداریان لە سەرجەم پرسە سیاسی و جومگە ئیدارییەکان دەکەین.


ژنان رۆژ بە دوای رۆژ و قوناغ بە قۆناغ پێگە و کەسایەتییان بەھێز و بەھێزتر دەبێت، بۆ کۆمەڵگەیەکی باش و بەھێزتر.

ژنان لە هەموو چینەکانی کۆمەڵگە زیاتر رووبەڕووی توندووتیژی و هەڕەشە دەبنەوە، بەڵام ژنان پاڵپشت بەخۆیان بەرهەڵستی دەکەن و ئاڵانگارییەکان تێکدەشکێنن.

بۆیە لە رۆژی جیهانیی ژناندا زیاتر هەوڵەکان یەکبخرێت دژی ئەو ستەم و بێدادیەی یەخەی پرسەکانی ژنان دەگرن دەیانەوێت ژنان بەرەو دواوە بگەڕێنەوە، یەکگرتووی ژنان و  فشارەکانیان گۆڕانکاریی کۆمەڵایەتی دروست دەکەن داکۆکیکاری دەبن بۆ بەرجەستەکردنی مافەکانیان..

بەرز و پیرۆزبێت رۆژی جیهانی ژنان، سەرکەوتووبێت خەباتی ژنان لە هەموو جیهاندا

باڵیۆز د. محەمەد سابیر
سەرۆکی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی

زیاتر بخوێنەرەوە

Copyright © 2025 . PJT Foundation. All right reserved