پیرۆزبایی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی بەبۆنەی (۳۱)هەمین ساڵیادی دامەزراندنی گۆڤار و ماڵپەڕی ئەلمەرسەد (المرصد)وە

2025-03-12

بەبۆنەی (۳۱)هەمین ساڵیادی دامەزراندنی گۆڤار و ماڵپەڕی ئەلمەرسەدەوە گەرمترین و جوانترین پیرۆزبایی ئاراستەی سەرنووسەر، رۆژنامەنووسان و تەواویی ستافەکەتان دەکەین.

گۆڤاری ئەلمەرسەد و ماڵپەڕەکەتان؛  پڕخوێنەر و سەرچاوەیەکی هەواڵە بۆ هەمووان و جێگەی شانازیمانە، لەئێستاشدا تۆڕێکی گەورەی هەواڵییە و هەواڵەکانی لەسەر وێب سایت و سۆشیاڵمیدیاکانتان هەواڵی ڕۆژانەی ئێمەیە، ماڵپەڕەکەتان شیکارییە وردەکانی کە بەزمانی عەرەبی دەردەچێت پێویستییەکی ئەم قوناغەیە بۆ بەرچاوخستنی رووداوەکانی هەرێم و عیراق.

 لەم بۆنەیەدا رایدەگەینین بە هەموو توانایەکمانەوە پشتگیر و هاوکارتان دەبین، هەوڵی سەرخستنی دامەزراوەکەتان دەدەین، دەشمانەوێت لەم رۆژە پیرۆزەدا سوپاسی بێپایەنتان بکەین بۆ گرنگیدان بە کار و چالاکییەکانی دامەزراوەکەمان و پێبەخشینی سەرجەم ژمارەکانی گۆڤارەکەتان.

(المرصد) مینبەری گەیاندنی راستی و دەنگی سەرجەم چینەکانی کۆمەڵگەیە، ئێوە نیشتمانییانە و کوردانە بیردەکەنەوە هەواڵی پێدادەڕێژنەوە.‎ 

(۳۱)هەمین ساڵیادی دامەزراندنی گۆڤار و ماڵپەڕەکەتان پیرۆزدەکەین.

باڵیۆز د. محەمەد سابیر
سەرۆکی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی

زیاتر بخوێنەرەوە

Copyright © 2025 . PJT Foundation. All right reserved