دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی لەپای پێبەخشینی کۆمەڵێک کتێب سوپاس و پێزانین ئاراستەی کتێبخانەی گشتیی سلێمانی دەکات

2025-04-22

دەقی سوپاس و پێزانینەکەی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی بۆ کتێبخانەی گشتیی سلێمانی

بۆ/ بەڕێوەبەرایەتیی کتێبخانە گشتییەکانی سلێمانی/ کتێبخانەی گشتیی سلێمانی
بابەت/ سوپاس و پێزانین

بەناوی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی-یەوە سوپاس و پێزانینی خۆمانتان ئاراستە دەکەین بەبۆنەی پێبەخشینی (١٥٠) کتێبی بەسوود لە ناونیشانی جیاواز بە کتێبخانەی دامەزراوەکەمان، بەدڵنیاییەوە پێشکەشکردنی کتێبەکانتان دەبێتە دەوڵەمەندکردنی کتێبخانەکەمان و خزمتەکردنی خوێنەرانی سەردانیکەر و زیادکردنی سەرچاوە بۆ دامەزراوەکەمان.
دووبارە سوپاس بۆ دیارییەکانتان...
لەگەڵ رێزدا...

باڵیۆز د. محەمەد سابیر
سەرۆکی دامەزراوە

زیاتر بخوێنەرەوە

Copyright © 2025 . PJT Foundation. All right reserved