کۆسرەت ڕەسوڵ سەردانی تێکۆشەر خاتوو هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد دەکات

2023-03-19
پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە ۱۹ی ۳ۍ ۲۰۲۳ لە شاری سلێمانی، کۆسرەت ڕەسوڵ عەلی، سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان سەردانی تێکۆشەر خاتوو هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد، ئەندامی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندیی یەکێتی کرد.

لەمیانی سەردانەکەیدا کۆسرەت ڕەسوڵ عەلی دڵخۆشی خۆی بە باشی تەندرووستیی هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد دەربڕی و هیوای ساغ و سەلامەتی و تەندرووستباشی بۆ خواست، هاوکات پیرۆزبایی یادی ڕاپەڕین و جەژنی نەورۆزی لێکرد، وەک دوو بۆنەی گرنگی نیشتمانی و نەتەوەیی.

لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا کۆسرەت ڕەسوڵ باسی لە ڕۆڵی هێرۆخان وەک ژنێکی پێشمەرگە، تێکۆشەر و قارەمان کرد، کە لە خەباتی شاخ و شار ڕۆڵێکی بەرچاوی هەبووە و هەمیشە هاوکار و پشتیوانێکی بەهێزی هەڤاڵ مام جەلال و پێشمەرگەکانی شۆڕشی نوێ بووە.

زیاتر بخوێنەرەوە

Copyright © 2025 . PJT Foundation. All right reserved