کوردی
العربیة
English
سەرەکی
دامەزراوە
دەربارە
تیمی بەڕیوەبردن
سەرۆکی دامەزراوە
جێگری سەرۆک
ڕێکخەری میدیا
پەیوەندی
میدیا
هەواڵ
سەردان
کار و چالاکی
سیمینار
کۆنفرانس
دیبەیت
پرۆژە
چاوپێکەوتن
کتێب
سکۆلارشیپ
وتار
گەلەری
وتار
شوان شێخە قەرەنی
دیدی مام جەلال بۆ پێکەوە ژیان لە کەرکوک
2023-12-20
«سەرۆک مام جەلال» وەکو سەرکردەیەکی داهێنەر و کراوە، باوەڕی تەواوی بە پێکەوە ژیانی میللەتان هەبوو، بەشێکی زۆری ژیانی بۆ ئەم پرسە تەرخان کردبوو و خاوەنی تێزی چەپکە گوڵەکە بوو، وەکو هەمیشەش چەپکی لا پەسەندتر بووە لە چڵ، هەر ئەوەش مامی گەورەی جیادەکردەوە لە سەرکردەکانی تر.
کارکردنی مام جەلال بۆ کەرکوک
ئەو تێڕامان و کارکردنەی رەوانشاد مام جەلال بەتەواوەتی لە کەرکوکدا بەدی دەکرا و، هەمیشە خەمی قووڵی بۆ چەسپاندنی ئاشتی و کاری بەیکەوەی بوو لەو شارەدا، کە ئەوەش بەتەواوەتی لە ژیانی سیاسی ئەودا رەنگدانەوەی هەبوو، بۆ ئەم مەبەستەش یەکێک لەو پرسە هەستیارانەی کە هەمیشە لە ئەندێشەی و دونیابینی مامدا هەبو و کاری لەسەر دەکرد بابەتی کەرکوک بوو، مام جەلال پێیوابوو بەقسەی توندوتیژ مەسەلەی کەرکوک دەدۆڕێنین و، هەر لەبەر ئەوەش هەمیشە جەختی لەسەر قسەکردن بە زمانی گوڵ دەکردەوە لەگەڵ لایەن و پێکهاتەکانی تری شارەکەو هەروەها ناوچە جێ ناکۆکەکانی تر.
سیاسەتی حەکیمانە بۆ پرسی کەرکوک
بە رەوانینیش لە هەنگاوەکانی سەرۆک مام جەلال و سیاسەتی حەکیمانەی بۆ پرسی کەرکوک، دەبینرا کە سەردانی ناوچەکەی دەکرد، سەرەتا لەگەڵ پێکهاتەکانی تری شارەکە لە عەرەب و تورکمان کۆدەبووە و هەمیشە ئەوەی دووپات دەکردەوە، کە دەبێت کەرکوک شاری ئاشتیی و پێکەوەژیان بێت و لەسەر بنەمای هاوکاری و کاری پێکەوەی ئاریشە و کێشەکانی ئەو شارە چارەسەر بکرێن، بەبێ ئەوەی سازشیش لەسەر ناسنامەی کوردستانیەتی ئەو شارە دێرینەی کوردستانیش بکات.
کاتێکیش کە مام جەلال سەرۆک کۆمار بوو، لە سەردەمی زێڕینی خۆیدا هەنگاوی پڕ بایەخی نا بۆ بەرگریکردن لە کەرکوک و پێکهاتەکانی شارەکە، هەنگاوەکانی هێندە گەورەبوون، خاڵی وەرچەرخانی لە شارەکە دروستکرد، بە بەردەوامی و لە پەراوێزی کارەکانی سەرۆکایەتیدا، زۆربەی کات لە کەرکوک دەمایەوە و دیدەنی خەڵکی جیاوازی دەکرد، بە ئامانجی خزمەتکردن و دروستکردنی ئاشتی و ئارامی لە ناو کەرکوک دا، کە شوێن پەنجەی مام ئێستاش بەدی دەکرێ لە چاندنی تۆوی برایەتی و تەبایی لەو شارەدا.
کاتێک کە مام جەلال سەرۆک کۆمار بوو، لە سەردەمی زێڕینی خۆیدا هەنگاوی پڕ بایەخی نا بۆ بەرگریکردن لە کەرکوک و پێکهاتەکانی شارەکە و هەنگاوەکانی هێندە گەورەبوون، خاڵی وەرچەرخانی لە شارەکەدا دروستکرد
مام و پرسی پێکەوە ژیان لە کەرکوک
لەکۆتاییدا دەگەینە ئەو بڕوایەی کە سیاسەت و ووردبینی مام جەلال بۆ پرسی پێکەوە ژیان لە کوردستان بەگشتی و لە کەرکوک بەتایبەتی و، پابەند بوون و بەردەوامیدان بەم سیاسەتە، هەنگاوەکانی کورد خێراتر دەکات بۆ نزیک بوونەوە لە مافە دەستووری و یاساییەکانی لە عیراقی فیدڕاڵدا، کە زامنی دواڕۆژێکی باشتریش دەکات بۆ ئایندەی ئەو شارە دیرۆکییەی کوردستان و باقی ناوچە جێناکۆکەکانی نێوان هەرێم و بەغدا.
زیاتر بخوێنەرەوە
بارزان شێخ عوسمان
مامۆستا ئیبراهیم ئەحمەد رۆڵەیەکی هەڵکەوتوی نێو ژانەکانی گەل بوو
لەتیف نێروەیی
مامناسی، وەک فۆڕمێک لە تێگەیشتن لە خەسڵەتەکانی مام جەلال
د. شیلان فەتحی
مام جەلال؛ شکۆی نەتەوەیەک، سەمامی ئەمانی دیموکراسی
سالار مەحموود
کوردستانی عیراق بەڕێبەرایەتی سەرۆک مام جەلال لە دیکتاتۆریەت رزگاریی بوو
بارزان شێخ عوسمان
سەرۆك مام جەلال، چەمکێکی نوێ بەخشی بە سەرۆکایەتی
بڵێسە جەبار فەرمان
تەنیا چارەسەر بۆ مەسەلەی کەرکوک دیدی مام جەلالە
×
زمانەکان
کوردی
العربیة
English
دامەزراوە
ژیاننامەی سەرۆک مام جەلال
دەربارە
تیمی بەڕیوەبردن
پەیوەندی
کار و چالاکی
سیمینار
کۆنفرانس
دیبەیت
پرۆژە
لینکی زیاتر
کتێب
وتار
گەلەری
سکۆلارشیپ
میدیا
هەواڵەکان
سەردان
تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان
© 2025 pjtfoundation.org ,All rigth reserved