کوردی
العربیة
English
سەرەکی
دامەزراوە
دەربارە
تیمی بەڕیوەبردن
سەرۆکی دامەزراوە
جێگری سەرۆک
ڕێکخەری میدیا
پەیوەندی
میدیا
هەواڵ
سەردان
کار و چالاکی
سیمینار
کۆنفرانس
دیبەیت
پرۆژە
چاوپێکەوتن
کتێب
سکۆلارشیپ
وتار
گەلەری
وتار
عەلی شەمدین
نوێنه‌رانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له شام
2023-09-03
شام وێستگه‌یه‌كی گرنگی تۆڕی په‌یوه‌ندییه گشتییه‌كانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانی پێكده‌هێنا هه‌ر له‌سه‌ره‌تای دامه‌زراندنیی ئه‌م حزبه‌وه، هه‌روه‌ها سه‌كۆیه‌كی سه‌ره‌كیش بو بۆ رێكخستنه‌وه‌ی ئه‌و په‌یوه‌ندییانه له‌گه‌ڵ حكومه‌تی سوریا و كۆی بزووتنه‌وه سیاسییه كوردی و عه‌ره‌بییه‌كانی ئه‌و وڵاته، ئه‌مه چ جای ئه‌وه‌ی شام كه‌ناڵێكی سه‌ره‌كیش بوو، بۆ په‌یوه‌ندی گرتن له‌گه‌ڵ نوێنه‌رایه‌تی وڵاتان و بزووتنه‌وه و رێكخراوه عه‌ره‌بییه‌كانی ئه‌وێ، به‌تایبه‌ت فه‌له‌سه‌تین، هه‌روه‌ها شام پردێك بوو كه كادیرانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و سه‌ركرده‌كانی لێوه‌ی ده‌په‌ڕینه‌وه بۆ وڵاتانی ده‌ره‌وه، له‌كاتێكدا هه‌موو ده‌رگا و ده‌روازه‌كانی تر به‌ڕووی مام جه‌لال و یه‌كێتییدا داخرابوون، ئه‌وه‌ش وایكردبوو هه‌رزوو مام جه‌لال نووسینگه‌یه‌ك له شام بكاته‌وه و باشترین كادیره‌كانی یه‌كێتی راسپێرێت به كاركردن تێیدا، ئه‌م نووسینگه‌یه‌ش له هه‌موو قۆناغه‌كان كه په‌یوه‌ندی مام جه‌لال و حكومه‌تی سوریا باش بوو، رۆڵی باڵیۆزخانه‌یه‌كی كارای ده‌بینی كه پڕ له جووڵه و چالاكی بوو.
شام وێستگه‌یه‌كی گرنگی تۆڕی په‌یوه‌ندییه گشتییه‌كانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانی پێكده‌هێنا، هه‌روه‌ها سه‌كۆیه‌كی سه‌ره‌كیش بوو بۆ رێكخستنه‌وه‌ی ئه‌و په‌یوه‌ندییانه له‌گه‌ڵ دیمەشق و كۆی بزووتنه‌وه سیاسییه كوردی و عه‌ره‌بییه‌كان
په‌یوه‌ندییه گشتییه‌كانی یه‌كێتی له شام
دوای راگه‌یاندنی دامه‌زراندنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له شام له 1-6-1975، ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ر یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ی خۆی به‌سه‌رۆكایه‌تی مام جه‌لال له 17-12-1975 كرد، یه‌كێك له‌و بڕیارانه‌ی له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا درا، ئه‌وه‌بوو كه دكتۆر فوئاد مه‌عسوم كرا به یه‌كه‌م به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه گشتییه‌كانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له شام، به هاریكاری عادل موراد، كه كرا به‌به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتی، عادل موراد له‌و رووه و له‌كتێبی (هاوڕێیانی تولهیتهڵه) ده‌ڵێت: له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا من به‌رپرسیارێتی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌م پێ راسپێردرا.. په‌یوه‌ندییه گشتییه‌كانیش له دیمه‌شق به‌دكتۆر فوئاد مه‌عسوم راسپێردرا)، دكتۆر فوئاد پێشتر نوێنه‌ری شۆڕشی كورد بوو له قاهیره و په‌یوه‌ندی فراوانی له‌گه‌ڵ نێوه‌ندی عه‌ره‌بی و میسری به‌تایبه‌تی هه‌بوو، خوێندنی باڵا و دكتۆراكه‌شی له زانكۆی ئه‌زهه‌ر ته‌واوكردبوو.
دانوستانه‌كانی 1984 و به‌جێهێشتنی شام
دوای دكتۆر فوئاد مه‌عسوم، دكتۆر شازاد سائیب به‌رپرسیارێتی په‌یوه‌ندییه‌كانی یه‌كێتی له شام گرته‌ده‌ست له ساڵی 1979 تا مانگی ئابی ساڵی 1982، كاتێك شامی به‌جێهێشت به‌ره‌و هۆڵه‌ندا كه خێزانه‌كه‌ی لێ‌بوو، دواتر خوالێخۆشبوو دارۆ شێخ نوری به‌رپرسیارێتی په‌یوه‌ندییه‌كانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانی له‌شام گرته‌ده‌ست و تا كاتی دانوستانه‌كانی یه‌كێتی له‌گه‌ڵ سه‌دام حسێندا، به‌هۆی ئه‌وه‌ش نووسینگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی یه‌كێتی له‌شام و هه‌روه‌ها ماڵه‌كه‌ی مام جه‌لالیش له‌شام له ساڵی 1984 و له‌لایه‌ن حكومه‌تی دیمه‌شقه‌وه داخران، داوا له كادیرانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانیش كرا شام بهجێبهێڵن یان وه‌كو په‌نابه‌ر بمێننه‌وه.
نه‌رمین عوسمان (هاوسه‌ری شێخ دارۆی كۆچكردو) له‌و رووه‌وه له‌كتێبی (علی ضوء القمر نسجنا أحلام الوطن) ده‌ڵێت: ئێمه كه‌وتینه ئاماده‌باشی بۆ به‌جێهێشتنی سوریا، به‌هۆی هه‌ڵوێست و داوای رژێمی سوریا به‌وه‌ی ده‌بێت نوێنه‌رانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان یان وه‌كو په‌نابه‌ر بمێننه‌وه، یان ئه‌و وڵاته بهجێبهێڵن، ئه‌وه‌بوو له كۆتایی كانونی یه‌كه‌می ساڵی 1984 خێزانی ئێمه و خێزانی عه‌بدولره‌زاق فه‌یلی له دیمه‌شقه‌وه به‌ره‌و سوید رۆیشتین و خێزانی دكتۆر فوئاد مه‌عسومیش به‌ره‌و له‌نده‌ن رۆیشتن».
له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵیدا له 21-8-2023 عه‌بدولره‌زاق تۆفیق كۆیی نوێنه‌ری یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له شام سه‌باره‌ت به داخستنی باره‌گا و نوسینگه‌كه‌یان له‌دیمه‌شق وتی: ساڵی 1987 جارێكی تر هاتمه‌وه بۆ شام و دواتریش وه‌فدێك كه له نه‌وشیروان مسته‌فا و كه‌مال خۆشناو و مولازم عومه‌ر و دكتۆر خه‌سڕه‌و خاڵ پێكهاتبوو هاتن بۆ دیمه‌شق، دوپاتیشی كرده‌وه و وتی، وه‌فده‌كه‌ی یه‌كێتی و حكومه‌تی دیمه‌شق رێكه‌وتن له‌سه‌ر كردنه‌وه‌ی نووسینگه‌ی یه‌كێتی له شام، به‌رپرسیارێتی نووسینگه‌كه‌ش درا به كه‌مال خۆشناو، عه‌بدولره‌زاق تۆفیقیش وه‌كو ئه‌ندامی ئه‌م نووسینگه‌یه دامه‌زرێنرا، دوای كه‌مال خۆشناو، دكتۆر خه‌سره‌و خاڵ هات و بوو به‌به‌رپرسی نووسینگه‌كه و دوایی كۆچیی دوایی ئه‌ویش، جارێكی تر كه‌مال خۆشناو گه‌ڕایه‌وه‌و كرا به به‌پرسی نووسینگه‌كه له شام، دواتر دانا ئه‌حمه‌د مه‌جید كرا به به‌رپرسی نووسینگه‌ی یه‌كێتیی و دوای ئه‌ویش عادل موراد هاته شوێنی و تا ساڵی 2003 به‌رپرسی نوسینگه‌ی یه‌كێتی بوو له شام، ئینجا هاوژین مه‌نمی ئه‌و ئه‌ركه‌ی گرته ده‌ست به شێوه‌یه‌كی كاتی و دوای سه‌فه‌ری ئه‌ویش، عه‌بدولره‌زاق كۆیی بوو به‌به‌رپرسی نووسینگه‌كه و له‌و ئه‌ركه‌شی به‌رده‌وامه تا ئێستا و توانیویه‌تی نووسینگه‌ی یه‌كێتیی نیشتمانی به‌كراوه‌یی بهێڵێته‌وه له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌و قه‌یرانه‌ی سوریا به‌خۆوه‌ی بینیوه له چه‌ند ساڵی رابردوودا.
نه‌رمین عوسمان له‌كتێبی (علی ضوء القمر نسجنا أحلام الوطن)، حاڵه‌تێكی خۆش ده‌گێڕێته‌وه له نێوان مام جه‌لال و هاوڕێی كوڕیدا، كاتێك ماڵیان له‌شام بووه و ده‌ڵێت، له كۆتایی ساڵی 1981دا مام جه‌لال له ماڵی ئێمه بوو له دیمه‌شق، كه هاوڕێی كوڕم له خوێندنگه هاته‌وه، وادیا بوو منداڵانی گه‌ڕه‌ك توڕه‌یان كردبوو ئه‌ویش لێی دابوون، منداڵه‌كانیش جنێویان به خوشكی دابوو، ئه‌ویش بهعهرهبیهكی تێكشكاوه‌وه وڵامی دابوونه‌وه، (مافي أخت- واتا خوشكم نییه)، مام جه‌لال سه‌رسام بوو به وڵامه‌كه‌ی هاوڕێ بۆ ئه‌وان، دوای چه‌ند ساڵێك له‌وه‌و له‌كۆبوونه‌وه‌یه‌كی كادیرانی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له ئه‌وروپا، یه‌كێك له كادیره‌كان له مام جه‌لالی پرسی بوو كه پارتی زۆر جنێو ده‌دات چۆن وڵام بده‌نه‌وه، مام جه‌لالیش پێی ده‌ڵێت، و‌ڵامیان مه‌ده‌نه‌وه و وه‌كو هاوڕێی كۆڕی دارۆ بكه‌ن و بڵێن خۆشكمان نییه«.
بنکەی مەشقی قامیشلۆ و دێریك
جێی ئاماژه‌یه، یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، باره‌گایه‌كی له شاری قامیشلۆش كردبۆوه به‌تایبه‌ت كاتی راپه‌ریندا، به‌هۆی گرنگی لۆجستی ئه‌م شاره بۆ شۆڕشی كوردستانی عیراق، چه‌ندین كه‌سیش به‌رپرسیارێتی ئه‌م باره‌گایه‌یان گرته ئه‌ستۆ، كه دیارترینیان (مه‌حمود عیدۆ) و هه‌روه‌ها (بوزی- ئه‌بو عه‌لی)ی پێشمه‌رگه‌ی دێرین بوون، ئه‌مه چ جای ئه‌وه‌ی دوو سه‌ربازگه‌ی مه‌شقیشی كردبۆوه له‌كاتی ئاماده‌كارییه‌كانی یه‌كێتی بۆ به‌رپاكردنی شۆڕشی نوێ، كه ئه‌وانیش سه‌ربازگه‌ی قامیشلۆ به سه‌رپه‌رشتی عه‌بدلره‌زاق فه‌یلی و سه‌ربازگه‌ی (دێرك) بوو به‌سه‌رپه‌رشتی نه‌وشیروان مسته‌فا.
زیاتر بخوێنەرەوە
بارزان شێخ عوسمان
مامۆستا ئیبراهیم ئەحمەد رۆڵەیەکی هەڵکەوتوی نێو ژانەکانی گەل بوو
لەتیف نێروەیی
مامناسی، وەک فۆڕمێک لە تێگەیشتن لە خەسڵەتەکانی مام جەلال
د. شیلان فەتحی
مام جەلال؛ شکۆی نەتەوەیەک، سەمامی ئەمانی دیموکراسی
سالار مەحموود
کوردستانی عیراق بەڕێبەرایەتی سەرۆک مام جەلال لە دیکتاتۆریەت رزگاریی بوو
بارزان شێخ عوسمان
سەرۆك مام جەلال، چەمکێکی نوێ بەخشی بە سەرۆکایەتی
بڵێسە جەبار فەرمان
تەنیا چارەسەر بۆ مەسەلەی کەرکوک دیدی مام جەلالە
×
زمانەکان
کوردی
العربیة
English
دامەزراوە
ژیاننامەی سەرۆک مام جەلال
دەربارە
تیمی بەڕیوەبردن
پەیوەندی
کار و چالاکی
سیمینار
کۆنفرانس
دیبەیت
پرۆژە
لینکی زیاتر
کتێب
وتار
گەلەری
سکۆلارشیپ
میدیا
هەواڵەکان
سەردان
تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان
© 2025 pjtfoundation.org ,All rigth reserved